بۆ ئهو دزهمان له کۆڵ ناکهنهوه..
Friday, 16/04/2010, 12:00
سلاو لە خوێنەرانى كوردستان پۆستى بەرز و پیرۆز كە بوە ئەم مینبەرى ئاشكرا كردنى هەرگەندەلیەك لە كوردستان هەبێت ، من وەك بەلێندەرێك لەسالى 2008 تاك وئێستاش لەهیچ پرۆژەیەكى پارێزگاى هەولێر سود مەند نەبووم كە بەمافى خۆم 3پرۆژەم بۆ دەرچووە و لێیان سەندومەتەوە بۆیە ش من بە ناچارى ملى رێگەى كاركردنم گۆریوە بۆ شارى (بەغداد ودیالە)كە ئەمەش بۆتە ئاستەنگ لەبەردەماندا، چونكە ناتوانین كار بكەین هەررۆژەى بەنامە هەرەشەمان لێدەكەن وەهەرشتێكمان لێ بەسەربێت تاوانەكەى لە ئەستۆى شلیمۆن بەرێوەبەرى تەندەرین و اسحدى بەرێوەبەرى پلان دانانە لەپارێزگای هەولێر كەئەم دوو زاتە بونەتە قۆرغ كردنى تەندەر بۆ ئەم كۆمپانیایانە كە لەگەڵیان هاوبەشن.
1.گروپى ئەندازیارى
2.گروپى سێنك
3.كۆمپانیای بیرات
4.كۆمپانیاى گەرۆتە
5.كۆمپانیاى شنێر
هەرچى پرۆژەى زەبەلاحە بۆئەمانەیە پرۆژە بچوكەكانیش كە لە سەدوپەنجاملوێن دیناریش تێپەر ناكەن بۆ كۆمپانیا كانى ترە بەمەبستى پەردە پۆش كردنى ئەم ناعدالەتیەى كەبۆ ئەم پێنج كۆمپانیا یانەى سەرەوە دەیكەن ،
وە لەكۆتایدا داواكارین لە یەكێتى بەلێندەران و كاك تاهر جێگریی پارێزگار هیمەتێك بكەن بۆگەراندنەوەى ماف بۆخاوەنەكانیان لە ئێستاوە كە بودجە پەسەند كراوە بۆداهاتوو كە هەركۆمپانیایەك كارى بۆ دەرچوو لى نەسەنرێتەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست