کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راستێتى نەخۆشییەكەى وەستا حەسەن

Wednesday, 14/09/2011, 12:00






پاش ئەوەى كوردستانپۆستى بەرێز لە زارى چەند نووسەرێكەوە هەواڵى نەخۆشكەوتنى وەستا حەسەنى بەرێوەبەرى ئاسایشى سلێمانى بڵاو كردەوەو سایتە بەرێزەكەتان زۆر دلنیا نەبوو لە راستى رووداوەكە و هیچ كۆمێنتێكى لەسەر نەدابوو .

من بۆ پشتراستكردنەوەى ئەو بابەتە رۆژى 14/9 /2011 كاتژمێر 9:45 ى بەیانى پەیوەندیم كرد بە بەرێز دكتۆر ئامانج كمال بەرێوەبەرى نەخۆشخانەكەو لە راستى ئەو رووداوە پرسیم و ناوبراو لە وەلامدا ووتى :

هەرچەندە بریار وایە لەسەر ئەو مەسەلەیە هیچ لێدوانێك نەدەین و پێمان راگەیەنراوە كە ئەو مەسەلەیە پەردە پۆش بكەین و بۆ هیچ كەناڵێك لێدوان نەدەین بەڵام تەنها ئەوەندەتان بۆ روون دەكەمەوە كە (ناوبراو لە شەوى 11/9/2011 لە اسعاف فورى داخل كراوە و خوین بەربوونى معدەى هەبووە و پاشان بۆ بەیانى هینایانە لاى ئێمە و لە راستى دا نەخۆشییەكە جەلتە نەبوو بەلام لیدانى دلى زۆر خاو بووبووەوەو حالەتى مستقر نەبوو بۆیە لەسەر بریارى 2 پسپۆر بریاردرا بە مانەوەى لاى ئیمە و لەژێر چاودێرى دا بوو تا سەعاتێك لەمەو بەر واتە (كاتژمێر 8:45 دەقەى ئەمرۆ 14/9 ناوبراو لاى ئێمە بوو پاشان رۆشتەوە و هەواڵیش هەیە كە پێویستى بە ناردنە دەرەوە بێت بۆ دەرەوەى ووڵات .

ناوبراو ووتیشى حالەتەكەى زۆر خراپ بوو ئەگەر چەند رۆژى تر بەم شێوەیە بمێنێتەوە احتمالى مردنى زۆرتر دەبێت .

كارمەندێكی نەخۆشخانە
ئەمڕۆ 14/9/2011 وەستا حەسەنی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی , لە نەخۆشخانە دەركرا و بەفەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دكتۆر بەرهەم سالح بەم نزیكانە ڕەوانەی یەكێك لە نەخۆشخانەكانی دەرەوەی وڵات دەكرێت بۆ چارەسەر , لەبەر ئەوە داواكارم كە لەڕێگەی كەناڵەكانی خۆتانەوە و بەدواداچون بكەن بزانن بۆ چ وڵاتێك ئەبرێـت , ڕەوەندی كوردی لێ ئاگادار بكەنەوە , بۆەئەوەی خۆپیشاندان بكەن و نەهێلێن ئەوكەسانەی وەك ئەم كە دەستیان بە خوێنی ڕۆڵەكانی گەلی كورد سوورە لەهیچ وڵاتێك جێگایان ببێتەوە چارەسەر بكرێن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە