کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد

Tuesday, 08/02/2022, 23:28


لەم کتێبەدا بەتایبەت بەشی جوارەم دەبیندرێت کە هەندێک لاوازی بەخؤیەوە دەبێنێت و لە بازنەی ڕاستیەکان بەدەرە و بە تەواوی باس لە ئەو مێژوە نەکراوە و کۆمەڵێ هەڵەی سەبارەت بە سیاسەتی حیزبی دیموکراتی کوردوستانی ئێران و دوکتور قاسملو تێدایە کە دورن لە ڕاستی،
مەبەست لە نوسینی ئەم کتێبە چەن خاڵێک لە خۆ دەگرێت.
١. خۆناساندن وەک کەسایەتیەکی پایەبەرزی هەرچوار بەشی کوردوستان
٢. کەڵک وەرگرتن لە هەلومەرجی و بارودۆخی ئیستەی ئێران و ناوبراو کە لە ژێر هەژموونی دەسەڵاتی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامیدا، حیزبی دیموکرات و ڕێبازی پێرۆزی ئەو حێزبە و  ڕێبەرە بەتواناکەی بخاتە ژێر کۆمەڵی کردەوەی ناڕاست.
٣. هەوڵدان بۆ جێگیرکردنی دەسەڵاتی پارتی لە ڕؤژهەڵاتی کوردستاندا و هەڵگەڕانەوەی بیرۆ ڕای خەڵک سەبارەت بە حیزبی دیموکرات و رێبر دوکتور قاسملو،
٤. هەڵسەنگاندنی هێز و بیرۆکەی دو کەسایەتی سیاسی کورد، دوکتور قاسملو و شێخ عێزەدین حوسەینی بە شێوەیەکی ناڕەوا وەک سیخوڕ و ساواک.
٥. دەرخستنی کەسایەتی خۆی وک ئاشتیخواز و چارەسەری کێشەی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردوستانی ڕؤزهەڵات بە پێچەوانەی ڕاستیەکان.
لێرەدا من وک تاکێکی کۆمەڵگای کورد و چالاکی بواری سیاسی ڕونگردنەوەیە دەدەم.
لە بەشێ چوارەمی ئەم کریبەدا ڕاستیەکان زۆر لاوازترن لە کەموکورتیەکانی ئەم کورتە بیرەوەریە کە لە مێژوی خۆیدا تۆماری کردوە. 
لە کاتێکدا دەسەڵاتی بەعس و پێشوی بەعس بارزانیان بەرەو کوردوستانی ئێران دەرکرد دەوڵەتی ئەوکاتی ئێران ڕەزا شاە و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی یەکلەدوای یەک ڕێگای پێدان و وەک پەنابەرێک لە نزیکی پایتەختی ئێران شاری تاران کەواتە کەرەج نیشتەجێ بکرێن و دواتریش مێژو شاهدی زۆر چەواشەکاری سیاسیە  سەبارەت بە ڕۆژهەلاتی کوردوستان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردوستانەوە بە ناوی قایدە موەقەت، دوابەدوای ڕؤخانی ڕژێمی پادشاهی ئێران هاتنە سەر کاری دەسەڵاتی کۆماری سێدارە بنەماڵەی بارزانی وچەکدارانی، شاری کەرجیان چۆڵ کرد و بەرە ڕؤزهەڵاتی کوردوستان گەرانەوەی لە لەلایەن حیزبی هەڵقۆلاوی کۆماری مەهاباد جێگایان بۆ دیاری کراو هەر لەوێش مانەوە تا ئارامبونەوەی باشوری کوردوستان، لە هەمان کاتتدا هەوڵی دەستێوەردانی سیاسی و هاندانی ئاغا و دەربەگەکانی ڕۆژهەڵاتیان دا دژ بە حیزبی دیموکراتی کوردوستانی ئێران بە مەبەستی لاواز کردنی سیاسەتی حیزب  کە هەوڵی دەدا یەکسانی و تەبایی بخاتە نێو خەڵکی ڕۆزهەڵات.  هەروا دەبینین لەم کتێبەدا بە ناڕاستی باسی لێوە کراوە و لە گەڵ مێژودا یەک ناگرێتەوە، جێگای ئاماژەیە کە کۆماری کوردوستان ڕێزی لە مەلا موستەفای بارزانی گرت و بە پێی ئازموونیک کە خۆی لە سیستم نزامیدا هەیبوو وەک کەسێکی نزامی  پێگەی پێ بەخشرا و لە کۆتاییدا کە ڕوسیا پالپشتی کۆمار بوو لە گەڵ ئێراندا ڕێکەوت و کورد بوبە قوربانی بەرژەوەندیەکانی ئێران و ڕوسیا و بارزانی بە چەکدارەکانی خۆیەوە بەرەو ڕۆسیا هەڵهاتن و کۆمەڵێکیان هە لە نێوو ڕێگا گیانیان لە دەستدا، 
حیزبی دیموکرات تەنها حیزبێکە کە لە کاتی بەعسدا بە هیچ شێوەیە ملی نەدایە ژێر خیانەت و مەلکچی دوژمنانو لە سەر بیرو باوەڕی خۆی سور بوو، بە هەزاران کێشەی سیاسی و هەزاران تەنگو چوڵومەی بڕی و نەیهێشت بەکەوێتە ژێر هەژموونی هیچ دوژمنێک،  چونکە ڕێبەرەکەی خاوەنی ئیدولوژیەکی باوەڕپێکراو بوو کە ئەوروپا، فرەنسا و ئەمریکا و ئینگلیس پالپشتیان دەکردو باوەڕی تەواویان بە ڕێبەرایەتیەکەی هەبوو کە خاوەنی دوکتورای اقتساد سیاسی و توانای قسەکردنی بە ١٢ زمان هەبوو، توانی ملەتی چەوساوەی کورد بگەیەنێتە ئاستێک کە بە ڕەسمی بناسرێت کە خاوەنی فەرهەنگو کولتورێکی جیاوازەو مافی خۆیەتی وڵاتی هەبێت هەر بۆیەش تاکوو پێشمەرگەیەکی ئەو ڕێبازە مابێت سەردەکەوێت. 
پێگەی دوکتور قاسملو لە نێوان پارتی و یەکێتیدا زۆر بەهێز بوو بؤ ئەوەی بەردەوام رێکیان بخاتەوە و کۆبۆنەوی بۆ پێک دەهێنان کە لکە گەل عێراقدا رێک کەون لە زۆر بواری تردا لە بیر و فکری سیاسی ئەم رێبەرە خاکیە دەرسیان وەردەگرتو بەردەوام لە پیشکەوتندا بوون.
ئیستە مەخابن چاوو لە چەن کتێبی بیرەوەری و چەندها نوسینی هەڵە دەکین کە چۆن مێژووی نەتەوەیەک بە لاڕێدا دەبرێت ،
لە بیرەوەری ئەم کتێبەدا کە بارزانی نوسیویتی لە ڕوانگەی سیاسی و خەڵکی ڕۆژهەڵاتەوە بؤیان دەردەکەوێت کە کێ ڕێبەری ڕاستقینەی گەلی چەوساوەی کوردەو کێ لە بەرژەوەندی و ململانێی سیاسی تاکە شەخسی و دەسەڵاتدا بەردەوامە،
ئەگەر ئاورێک لە ئێستە باشوری کوردوستان بدەینەوە سیاسەتی هەردولامان بۆ دەر دەکەوێت کە کەسایەتی ئاشتی و ئازادی خواز لەکوێیە، لە نێو کەرتی باشوری کوردوستاندا سنوری دوو دەسەڵات هەیە کە بەهیچ شیوەیەک لەگەڵ یەک نین و ناگونجێن، نمونە، هێلی تەلەفونی ئاسئاسئل و کۆڕەک تەلەکۆم کاتێ بەرەو هەولێر دێیت لە سنوری دیاریکراو خەتی ئەوبەر دادەخرێ بەهەمناشێوە بەپێچەوانەوە.
باشوری کوردوستان کراوە بە دو بەشەوە لە نێوان دوو دەسەڵاتی سەرەکیدا،
لە کاتی شەڕی براکوژیدا هەردولا پەنایان بۆ دوژمن بدرد  بۆ لەنێوبردنی یەکتر، بۆ نمونە دەسەڵاتی بەعس ١٨٠،٠٠٠ هەزار بێتاوانی بارزانی زیندو بە چاڵ کرد، هەر ئەم پێگەیە هەمان دەسەڵاتی هێنایەوە بۆ شەڕی براکوژی بەینی هەردو دەسەڵاتی ناوبراو. بەرەی یەکێتیش دەسەڵاتی کۆماری سێدارەی هێنا بە هەمان مەبەست کە دەسکەوتەکەشی کیمیابارانی هەڵەبجەی لێ کەوتەوە.
کاتێ هەردولا پێشمەرگەی یەکتریان بەدیل دەگرت لەسەر شاخەکان فڕییان دەدایە خوار و بەشێوەیەکی دڕندانە شەهید دەبوون.
ئەم بیرەوەریە ناراستە لە دیدی کۆمەڵگای کوردی بەگشتی و خەڵکی ڕوناکبیری ڕۆژهەڵاتی کوردوستان هەمان بۆشاییەو هیچ  لە باوەڕی نەتەوەی  خدەڵک نسبەت بە ڕێبەرەکەیان ناگوڕێت.
دەکرێ زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بدوێین بەڵام  بە تاواوی دەزانم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە