کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناکۆکی نێوان دەسەڵاتدارانی حیزبێکی سەرەکی لە باشوری کوردستان

Saturday, 07/08/2021, 20:53


دیارە بە چەن هۆکاری سیاسی دو حیزبی سەرەکی. باشوری کوردوستان لە سەر دو هەرێم دروست بوە کە بە هەرێمی سەوز و هەرێمی زەرد ناودێر دەکریت 
چەن خاڵی گرینگ و هۆکاری داڕمانی سیستەمی ئابوری باشوری کوردوستان 
ڕوڵی هەردو حیزب لە سەر مافەکانی دانیشتوانی باشوری کوردوستان و داڕشتنی سیستەمی سیاسی ئیداری و ئابوری. 
ئەگەر بە مێژوی هەردو حیزبی سەرەکیدا بچینەوە هەردوکیان لە یەک حزیبدا سەرجاوە دەگرن کە لە دووای ماوەیەک بیرۆبۆجوونی سیاسی دەکەویتە نێوان بەشێک لە ئەندامانی ریبەرایەتی تا ماوەیەک بەردەوام دەبێت دواتر دەبێت بە هۆی راگەیەاندنی حیزبیکی نۆێ و دروشم و ئارمی خۆیان ڕادەگەیەنن و تا ڕادەیەک بە باشی لە نێو خەڵکی کوردوستاندا جیی خۆی دەکاتەوە و دەبێت بە حیزبێکی سەرەکی لە باشوردا. بەشی دیکەش بە هەمان رێچکەی داڕێژراوی سیاسی خۆی پەرەپێدانی خەباتی خۆیدا بەردەوام دەبێت . دەسەلاتی هەر دو حیزب وای لێ دێت کە لە بەر دەسەڵات دەکەوەنە شەرێکی قورسی براکوژی کە لە مێژوی هەردولادا تۆمار کراوە. هەردو دەسەلاتی ناوبراو بۆ بەرژەوەندی و دەسەڵاتی زیاترە دەستی دوژمنانیان هێنایەوە نێو خاکی پیرۆزی کوردوستان بەشێکیان رژێمی ئێرانی هێنایە گوڕەپانی سیاسی و بەشێکیشیان ڕژێم بەعسی ‌هێنایە گۆڕەپانی سیاسی. سیاسەتی ئەم دو دوژمنی زلهێزە پلانی دو هەرێمیان داڕشت و باشوری کوردوستانیان لەم دو حیزبە دابەش کرد کە تائێستەش ململانێی سیاسی نیوانیان بەردەوامە و دەستی دوژمنان لە نێو خاکی باشوری کوردوستاندا دەسەڵاتێکی بەهێزی هەیە و لە بواری سیاسی و ئابوریدا باشوری کوردوستان پێگەی سیاسی دوژمنانی کوردە. 
لە ئیستەدا کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەشی سەوزدا خاوەةی دەسەلاتە و توانی ڕەوتی سیاسی ئەو حیزبە دابەشی دو دەسەلات بکاتگرژیو ئاڵۆزی بخاتە نێوان دو بەرپرسی باڵای ئەو حیزبە و بکەونە گیانی یەکتر 
و هەر دو لا یەکتر تاوانبار بکەن بە وشەی خیانەت، بێگومان دوای سەرکردایەتی ڕەسەنی ئەو حیزبە ماوەیەکی دریژی نەخایەند بەتەواووی لەلایەن یەکێک لە بەرپرسانی باڵای ئەو حیزبەوە خیانەتی نەتەوەیی لێ کەوتەوە .نسبەت بە حیزبەکانی ڕۆزهەلاتی کوردوستان و ڕادەسکردنی بەشێکی گرینگی باشوری کوردوستان شاری کەرکوک کە کۆڵەکەی ئابوری کوردوستانە ڕادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران کرا، 
هەڵەی سیاسی ئەم حیزبە و هێنانی دوژمنان بۆ بەهۆی داڕمانی ئابورئ و سیاسی و لەتبوونی حیزب. سەرکەوتن و زاڵبونی کۆماری سێدارە بە سەر ئەم حیزبەدا، حیزبی ناوبراو بە تەواوی لە ژێر هەژموونی کۆماری سیداردا ئیدارە دەکریت. ئایەندەی ئەم حیزبە بۆ خەڵکی باشوری کوردوستان ڕوونە. 

هەرێمی زەرد 

بە هەمان شێوە نەک هەر چاووی لە پارچەکانی دیکەی کوردوستان نیە بەڵکو بە وڵاتی درواسی ناویان دەبات، 
هەرێمی زەردیش هەمان مێژوی هەرێمی سەوزی دوپات کردەوە و دەستی دوژمنانی ‌هینایە سەر باشوری کوردوستان و کۆمەڵێ پڕوپاگەندەی بۆ پێک هێنا کە لە بواری ئابوریدا زۆر گرینگە ئابوری کوردوستان دەبوژێتەوە، بێگومان نەک هەر ئابوری کوردوستانی وێران کرد بەڵکو دەسەڵاتی بە سەر هەرێمی زەردیشدا گرت کە توانای هیچ هەوڵێکی نیە و زۆربە سنورەکانی کوردوستانی لە ژیر دەسەڵاتدایە و بەردەوام هێرش دەکاتە سەر حیزبە کوردیەکانی باکوری کوردوستان. 
دیارە باشوری کوردوستان هەرێمێکی دەوڵەمەندە و پێویستی بە هیچ وڵاتێک نیە بەرنامەی بۆ داڕێژێت، 
چوار خاڵ لە هەر هەرێمێک یان وڵاتێک زۆر گرنگە بۆ داڕشتنی بناغەی ئابوری، 
١- هەبوونی ئاو 
٢ -هەبونی زەوی کشتو کاڵ هەم دەیمی و هەم بەراوو. 
٣-دارستان و کێو بە ئاژەڵداری 
٤-بەرهەمی سروشتی نەوت، گاز، ئاڵتون و زۆر بەرهەمی دیکە 
ئەم چوار بەرهەمە لە کوردوستاندا بەوپەڕی هەبوونیانەوە دەتوانن نەک هەر باشوری کوردوستان بەڵکو هەر چاور پارچەی کوردوستان لە بواری ئابوریدا بپارێزن مەخابن سیستەمی لاوازی دیکتاتۆری هەر دو حیزبی ناوبراو بۆ بە هؤی لەنێوبردنی تەواووی بەرهەمە سروشتیەکانی نێوخۆ و هاوردە کردنی بەرهەمی وڵاتانی دەوروبەری و نەهێشتنی هیچ ڕێگایەک بؤ بەرز بونەوەی ئاستی مافی کرێکاران و جوتیاران و بەرهەمهێنەرانی نێوخؤ. 
بۆ هەموو خەڵکی باشوری کوردوستان ڕونە تەنها مانەوایان لە دەسەڵاتدا گرنگترین خاڵە. هەرچی بەسەر نەتەوکەیاندا دیت گرینگ نیە. 
بێگومان ئاستی فکری کورد لە باشوری کوردوستان زۆر لە سەرە. باش دڵنیان لەوەی کە هەردو دەسەڵاتی ناوبراو ناتوانن بە هیچ شێوەیەک مافی گەلی کورد بپارێزن و دەبێ چینی نۆی کۆمەڵگا هەوڵ بدات دەسەڵاتی ئەم دو حیزبە بە ڕێگایەکی دیکەدا چارەسەر بکات باشوری کوردوستان لە ژێر هەژموونی تورکیا و ئێران ئازاد بکەن. 
هەردو حیزبی ناوبراو لە پێناوی نەتەوەی کورددا لاوازن و هیچ دەسەڵاتێکیان بە دەستەوە نیە. 
تاکە ڕێگا ڕاپەڕینی خەڵکی باشوری کوردوستانە بو دەر کردنی دوژمنان لە باشوردا و سەندنەوەی دەسەڵات لەم دو حیزبی سەرەکیە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە