کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یه‌ک بۆ کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینرکانی کوردستان.به‌تایبه‌تی لقی ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی کوردستان،

Saturday, 21/02/2009, 12:00


جاودێرێک به‌ڕێزان ئاگادارتان ده‌که‌مه‌وه‌ کۆمیته‌که‌تان به‌ره‌و هه‌ڵواشانه‌وه‌ ده‌ڕوات،له‌ هۆڵندا
ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم {ئازاد خالید} مه‌سولی کۆمیته‌که‌ی هۆڵندای کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌که‌نی کوردستان ‌ له‌ ئاستی ئه‌و کۆمیته‌یه‌دا نییه‌،له‌85% ئه‌ندامه‌کانی لێی ناڕازین،وه‌ نایناسن وه‌ لێی به‌گومانن.که‌ ڕابردوی پاک نیه‌،

1/گومان هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی بۆ مه‌سولی کۆمیته،که‌ کاک مه‌لا به‌ختیار وتویه‌تی ده‌بێت ئازاد بێت،‌

2/ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر بڵاوکرایه‌وه‌ که‌ له‌ڕابردودا چاش بووه‌، به‌ڕیزتان وه‌ک لق ڕونکردنه‌وه‌یه‌کتان بڵاو کرده‌وه‌ ؛له‌سه‌ر ڕابردوی ئازاد خالید له‌جیاتی پاکانه‌ی بۆبکه‌ن ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌‌لکو پێشمه‌رگه‌تا‌ن خسته‌ گومانه‌وه، له‌جیاتی جاک کردن زیاتر خراپتان کرد،وه‌ فزه‌ له‌ ئازاده‌وه‌ نه‌هاته‌ده‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وڕاپۆرته‌،وه‌کده‌ڵێن بێده‌نگی نیشانه‌ی ڕاستی ڕاپۆرته‌که‌یه‌،

3/ناوێرێت کۆبونه‌وه‌ بکات،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوینایه‌ت وه‌ ڕابردوی وه‌ک سیایه‌، 3ساڵ پێشمه‌رگایه‌تی ته‌واو نه‌کردووه‌ ،به‌ڕێزانی لیژنه‌ی پاک کردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌کان له‌کوردستان 47فۆڕمیان ڕه‌دکردۆته‌وه‌ که‌ناتوانن له‌ کۆمه‌ڵه‌که‌دا ئه‌ندام بن یه‌کێک له‌و‌ ناوانه‌ ناوی{ئازاد خالیده‌}که‌بۆینیه‌ ئه‌ندام بێت له‌کۆمه‌ڵه‌که‌دا نه‌ک مه‌سول کۆمیته‌،فۆڕمی ئه‌وناوانه‌م لایه‌، 3مانگه‌ ده‌ڵێت کۆبونه‌وه‌ ده‌که‌م به‌ هه‌مو کۆمیته‌ به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من بیستبێتم هه‌رجاره‌ به‌بیانویه‌که‌وه‌ دوای داخات جارێ داڵت کۆبونه‌وه‌ پێویست ناکات جارێک ده‌ڵێت با هه‌وێکانمان بێته‌وه‌،

4/ئێشتا هه‌ندێک هه‌وێ هاتۆته‌وه‌ ده‌یه‌وێت به‌دزییه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی پۆسته‌وه‌ هه‌وێکان دابه‌شبکات، بینێرێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌کانیان بۆ ئه‌وه‌ی کۆبونه‌وه‌که‌ نه‌کات‌،بۆئه‌وه‌ی جارێکیتر پرسیاری ڕابردوی لێنه‌کرێت،ته‌ریق ده‌بێته‌وه‌ فه‌قیره‌.

5/ده‌ڵێن خه‌ریکه‌ ناوی کۆمیته‌که‌ ده‌کات به‌ناوی خۆیه‌وه‌،فریابکه‌ون با کۆمیته‌ی پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کان نه‌بێت به‌ناوی که‌سێکی ڕابردو ته‌ڵخ،

6/ئه‌گه‌ر فریای کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی کوردستان هۆڵندا،نه‌که‌ون ئه‌وا به‌کۆمه‌ڵ ئه‌ندامه‌کانی پاشه‌کشه‌ ده‌که‌ن له‌ ئه‌ندام بونیان،جونکه‌ کفره‌ ئازاد خالید مه‌سولی ئه‌و هامو پێشمه‌رگه‌ تێکۆشره‌بێت،

هیوادارم زوو بگه‌نه‌ فریای کۆمیته‌که‌تان،

پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین  20/2/2009 /هۆڵنا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە