کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قازی ره‌ئوف ره‌حیم توشی سه‌رلێشێوان بوه‌

Sunday, 10/05/2009, 12:00


له‌ دوادانیشتنی دادگای بالای تاوانه‌کانی رژیم له‌ رۆژی 10/5/2009 له‌سه‌ر جینۆسایدی بارزانیه‌کان بوو ،تێیدا چه‌ند شایه‌ت حالێک و شکاتکارێک ئاماده‌بوون ،منیشگوێم له‌ قسه‌کانیان گرتبوو به‌راستی هه‌موویان توشی ره‌زاله‌تبوون که‌ ئه‌وه‌ی ویژدانی مرۆڤایه‌تی هه‌بی تاوانی واناکات به‌لام عه‌ره‌ب وان خوا هێزیان پێنه‌دات چونکه‌ ئه‌گه‌ر ‌هێزیان هه‌بێت ئه‌وه‌ی به‌ دلیان نه‌بێت وه‌ک کوردی به‌سه‌ر دێێنن ، ئه‌وه‌ی من هه‌ستم پێکردو گووێم لێبوو وه‌ زۆر به‌ ووردی گووێم له‌ قسه‌کانی جه‌نابی حاکم ره‌ئوف بوو ، بینیم ره‌خنه‌ی له‌ شایه‌ت حالێک گرت گووتی شتی عموومیاتم بۆباسکه‌ مه‌چوه‌ناو وورده‌کاریه‌کان که‌ چیتان به‌سه‌ر داهاتووه‌ ، به‌لام شایه‌ت حاله‌که‌ به‌رده‌وام بوو له‌ قسه‌کانی باسی به‌شیکی ئازاره‌کانی خێزانه‌که‌ی کرد ، که‌ له‌ قسه‌کانی ته‌واو بوو گووتیه‌ شایه‌تحاله‌که‌ که‌ رووداوه‌که‌ به‌ ته‌فسیل باس بکات نه‌ک به عموومی !! به‌راستی هه‌ستم کرد قازی شیواوه‌ دوو قسه‌ی پێچه‌وانه‌ی یه‌کی کرد ، پاشان بینیم که‌ خه‌ریکه‌ ده‌یه‌ویت له‌سه‌ر به‌لگه‌نامه‌ی کۆچکردنی قوربانیه‌کانی ئه‌م تاوانه‌ شایه‌ت حاله‌که‌ توشی ئیحراج بکات به‌ گوومان لێکردن له‌ به‌لگه‌نامه‌کان ،
به‌راستی ئه‌و شکو گوومانه‌ پێویست نیه‌و له‌ جێگه‌ی خۆی نیه‌ حه‌ق نیه‌ به‌و شیوه‌ شکو گوومانه‌ له‌ سه‌ر قسه‌کانی شایه‌تحاله‌کان په‌یدا بکات ، ئه‌مه‌ پێی ده‌گوترێت زیاده‌ره‌وی ، به‌راستی له‌ دادگایی کێشه‌کانی تر گووێم له‌ قسه‌ی قازیه‌ عه‌ره‌به‌کان نه‌بووه‌ که‌ کورده‌ زولم لێکراوه‌کان به‌و شیێوه‌ ئیحراج بکات ، به‌راستی ئه‌م هه‌لوێسته‌ی جه‌نابی قازیم 3 یه‌م جاره‌ ده‌بینم بۆیه‌ ئه‌و جاره‌ گووتم با رای گشتیش بزانێت که‌ جه‌نابی قازی ره‌ئوف ده‌شێویت هه‌ندێک جار ، ئسلوبی به‌ره‌و توندی ده‌روات به‌رامبه‌ر شایه‌تحاله‌کان ، بۆیه‌ ده‌لێم به‌ جه‌نابی قازی خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی کوردستان بوو له‌ ئه‌نفالو کیمیا باررینو جینۆ ساید کراوه‌کان که‌ ئه‌تۆیان بۆ ئه‌و رۆژه‌ گه‌یاند که‌ له‌و دادگاییه‌ مێژووییه‌ دادگایی سه‌رانی رژیم ده‌که‌ی ، مه‌غروور مه‌به‌و له‌گه‌ل شکایه‌تکاری دۆسیه‌کان نه‌رمبه‌ و له‌سه‌ر خۆ به‌ .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە