بۆ/ پارێزگارى سلێمانى

Tuesday, 10/07/2012, 12:00


گروپى سەرپەرشتى خۆیشاندانى ئەندازیارانى كشتوكاڵ بۆ/ پارێزگارى سلێمانى بەڕێز
بابەت/ مۆڵەتى خۆپیشاندان

ئێمە وەك ئەندازیارانى كشتوكاڵى كوردستان لەسەرەتاى مانگى (3)ى ئەمساڵەوە لەسەرجەم قەزاو ناحیەكانى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارى گەرمیان و ڕاپەرین . لە یاداشتێكدا هەندێك داوكاریمان پێشكەش بە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد كە هەموویان شایەنى جێ بە جێ كردنن بەڵام بە داخەوە تا ئێستا هیچ وەڵاممان نەدراوەتەوە بە مەبەستى جێ بە جێ كردنى داواكاریەكانمان وە لەبەروارى 5/6/2012 بۆ ماوەى یەك ڕۆژ مانمان گرت و نەچووینە فەرمانگەكانەوە وەك ناڕەزاییەك بەرامبەر جێ بە جێ نەكردنى داوكاریەكانمان وە تا ئێستا چەندین وادە دیاریكراوە لەلایەن بەرپرسانى حكومەتى هەرێمى كوردستان بە تایبەت جێگرى سەرۆكى حكومەت لەگەڵ سەندیكاى ئەندازیارانى كشتوكاڵى كوردستان، بەڵام بە داخەوە بە بیانووى جیا جیا تا ئێستا ئەم چاو پێكەوتنە ڕێك نەخراوە . وا دیارە حكومەتى هەرێمى كوردستان هیچ حیساب بۆ سەندیكاى ئەندازیارانى كشتوكاڵ و وە كشتوكاڵ بە گشتى ناكات. بۆیە ئێمەى ئەندازیارانى كشتوكاڵى لەسنورى پارێزگاى سلێمانى وئیدارەى گەرمیان و ڕاپەرین ,داوا لە بەڕێزتان دەكەین كە ڕەزامەندى بفەرمون لەسەر مۆڵەت پێدانمان بۆ خۆیشاندان لەبەردەم نوسینگەى جێگرى سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان لەپارێزگاى سلێمانى لەپێنج شەممە ڕێككەوتى (12/ 7 / 2012) كات ژمێر (10)ى سەر لەبەیانى ، ڕەزامەندیتان نیشانەى خەمخۆریتانە .


لەگەڵ ڕێزماندا


گروپى سەرپەرشتى خۆیشاندانى ئەندازیارانى كشتوكاڵ
9/7/2012

07701971137




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە