کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەنگۆ ڕاست دەكەن هەموو خەتای منە!

Monday, 24/02/2014, 12:00


- هەمووی خەتای من بوو كوشتنی (هەمزە) و گەوزاندنی لەخوێن، و عاشق بوونی "دوعا" به‌ كوڕێكی موسڵمان و كوشتن و به‌ردباران كردن و هه‌نج هه‌نجكردنی مێشكی له‌لایه‌ن یه‌زدیه‌كانه‌وە، بێ هیوا بوونی گه‌نج له‌ كوردستان ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای منه‌.
- ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای منه‌، كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ژێرده‌ستی سه‌ددام حسێن به‌سه‌رپه‌رشتی كورد خۆی كرا، به‌ڵێ ئه‌نفال كردنی (5000) هه‌زار بارزانییه‌كه‌ش هه‌ر خه‌تای منه‌.
- تووش بوونی پیاوی كورد له‌ كاتی سێكس كردن له‌گه‌ڵ ژنێكی بیانی به‌نه‌خۆشی "ئایدز" ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای منه‌.
- ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی "عێراق" له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌بیناوی ئازادكردنی ئه‌وه‌ش خه‌تای منه‌.
- دزینی نه‌فت و ئاواكردنی له‌سنووران ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای منه‌.
- دزینی پاره‌ و نه‌دانی موچه‌ ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای منه‌.
- ته‌هدید كردنی مالكی و بێده‌نگ بوون و سه‌رشۆڕكردنی كورد له‌ پێناو پاره‌ ئه‌وه‌ش خه‌تای منه‌.
- خۆر گیرانه‌كه‌ی ساڵی پار و پێراریش هه‌ر خه‌تای من بوو.
- (پێشده‌رگه‌) ببوورن "پێشمه‌رگه‌" هه‌یه‌ له‌ سایه‌ی سه‌ری ئه‌و حكومەته‌ی له‌و كوردستانه‌ی كرێچی "سوری" و عه‌ره‌بی قون ڕه‌شی به‌غدایه‌ ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای منه‌.
-  هه‌تا ئێستا موچه‌ نه‌درایه‌ ئه‌ویش خه‌تای منه‌.
-  به‌س لۆ په‌رله‌مانتاره‌كان هه‌یه‌ ئه‌ویش هه‌ر خه‌تای منه‌.
 - ته‌قینه‌وه‌كه‌ی " ئاسایشی هه‌ولێر"یش خه‌تای من بوو.
- ئێستا شێعر ده‌نووسرێ و مه‌عنای نادا ئه‌ویش خه‌تای منه‌.
- هاوڕێ هه‌یه‌ ژه‌هری مار ده‌داته‌ هاوڕێیه‌كی تری ئه‌ویش خه‌تای منه‌.
-  واوه‌ بێته‌وه‌ جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌میش خه‌تای من بوو.
 - كورد له‌ ژیانی سادق و ئه‌مین نه‌بووه‌ ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای منه‌.
- ئاگر به‌ردان له‌ مه‌یخانه‌كانی هه‌ولێر و مه‌ساجه‌ سینیه‌كانی سلێمانیش خه‌تای منی تێدابوو.
 - مه‌سه‌له‌ی "ئیخوان موسلمین" له‌ مسر ئه‌ویش خه‌تای منه‌.
- سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له‌نێوان "گروپی چه‌كدارانی داعش و هێزی نیشتمانی عێراق" ئه‌ویش هه‌ر خه‌تای منه‌.
-  بێجه‌وی شه‌وانه‌ی " توانا حه‌مه‌ نوری" هاوڕێشم هه‌ر خه‌تای منه‌.
- ژه‌هرخوارمردنی "مه‌می ئالان"یش خه‌تای من بوو.
- شێت بوونی فه‌رهادیش له‌ داخی شیرن خه‌تای من بوو.
 - كوشتنی ئه‌و مه‌عشوقانه‌ له‌لان "كێخوا ئیسماعیلی تاڵان" و هه‌ڵواسینیان له‌ سه‌دی دووكان ئه‌وه‌ش خه‌تای من بوو.
 - ئیشكردنی ژنه‌ بارزانیه‌كان له‌ كاتی خۆی له‌ هه‌ولێر و ئیهانه‌كردنیان له‌ كێڵگه‌كه‌ی ئه‌حمد ئیسماعیلیش خه‌تای من بوو.
- كوشتنی ژنه‌ سك پڕه‌كانی ساڵه‌كانی هه‌شتاكان به‌ده‌ستی "نه‌وشێروان مه‌سته‌فا"ی ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای من بوو.
- دروست بوونی شه‌ڕی براكوژی و له‌ناو چوونی سه‌دان ڕۆڵه‌ی هه‌ژار ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای من بوو.
- هه‌ڵه‌ی (30)ی ساڵه‌ی مێژوو نه‌بوو، زۆری جگه‌ره‌ كێشانی گه‌نجانی كوردستان، كه‌ سه‌دا 99 یان ده‌كێشن و بێزار بوونیان و كۆچ كردنیان له‌ده‌ست ئه‌و بێ پاره‌یی و بێ ئیش و ئه‌و گه‌وادخانه‌یه‌ ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای منه‌.
- عاشق بوونی كوڕ و كچێك به‌یه‌كتریان و بۆیه‌ك نه‌بوونیان و پاشان كوشتنیان - به‌بیانووی دابونه‌ریت و ئایین و كه‌لتووره‌وه‌ ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای منه‌.
- دروست بوونی ئه‌م هه‌موو سه‌نته‌ره‌ نا ڕۆشنبیر و بێ ئیشه‌ له‌كوردستان ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای منه‌.
- دانه‌مه‌زرانی خوێندكاران دوای ته‌واو كردنی كۆلێژه‌كانیان ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای منه‌.
 شەری نێوان (سەفەوی و عوسمانیەكان), داگیر كردنی(عێراق) لە ژێر سەرپەرشتی.
- (بەریتانی)یەكان ـ ئەوەش هەر خەتای من بوو.
- كە (یەكێتی) بێ‌ هێزبوو نەیتوانی دەنگ بە قەبارە و پڕبە پێستی خۆی بینی, - دواكەوتنی كۆنگرەی نەتەویش هەر خەتای منە.
 - نەبارینی باران لە هەولێر و سەرمایەكی زۆر لە رووسیا و بومەلەرزەی بێ‌ وچان و - لەسەر یەك لە توركیا و روخان و تەقاندنەوەی بینایەكەی ئەمەریكای 11ی سێپتێمبەر
و هەموو هێرشە تیرۆرستیەكانی قاعیدە و ئەوەش هەر خەتای منە.
 - كە (كەركووك) لە رۆژێك سێ‌ جار تەقینەوەی تێدا دەكرێ‌ بگرە زیاترێكیش ..ئەوەش خەتای من بوو.
- كە (عوسمانی)یەكان لە ترسی (مەغۆل)ەكان روویان لە باكوری رۆژئاوای (ئەنادۆڵ)كردو دەستیان بەسەر پارچەیەك لە خاك ی بەناو كوردستان گرت .. ئەدی بابینەوە كوردستان و هەندەك شتی تریش هەیە لێرە كە خەتای منی تێدایە.
دروست بوونی (گۆڕان)یش هەر خەتای من بوو.
- كوشتنی لاوی هەمیشە لەیاد و ئازیز (سەردەشت عوسمان)یش خەتای من بوو.
- كوشتنی (سۆرانی مامە حەمە)ش هەر خەتای من بوو.
- كوژرانی "كاوه‌گه‌رمیانی" ئازیزیش به‌بیانووی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن یه‌كێتی یه‌وه‌ ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای من بوو.
- پێتان نارێم (پارتی) بوو سۆرانی كوشت و بەملی تیرۆرستانی داهێنا خۆی كڕكرد لەئاست ئەو رووداوە, پێشتان نارێم (پارتی)_ بوو سەردەشتی بەرۆژی رووناك و لە بەردەم دەركەی كولیە برد و لە شوێنێك هەنجر هەنجریان كرد . پێشتان نارێم: "یه‌كێتی بوو كاوه‌ی كوشت. ئەوانەتان هیچ پێنارێم حەقە خۆتان بزانن .. پێك نەهێنانی حكومەت تاوەكو ئێستا ئەوەش هەر خەتای منە.
- ئەمن بووم هۆی دروست بوونی (خۆپیشاندانەكانی سەرای ئازادی 17 شوبات گەرەكمە) - دیسان ئەمن بووم یەكەم بەردم (گرتە لقی چار) نەوەك (رێژوان) ئەوانە وەك شەیتان هەر بۆ رەجم باشن ـ ئەوانە هەمووی ئەمن بووم.
- ئەنگۆ زۆر راست دەكەن هێنانەوەی (بەعس لە 31 ئاب) ئەوە هەر خەتای من بوو.
-  (66 كەی مام جەلال و یەكێتی) ئەوەش هەر خەتای من بوو.
- ئێ‌ خۆ راست دەكەن ئاشبەتاڵەكەی ساری (74)یش هەر خەتای من بووو.
- هەموو ئەو شەرانەی تریش هەر خەتای من بوو ـ پشیلەیەك قاچی دەشكێ‌ و دەكەوێتە ژێر سەیارەوە ئەوەش هەر خەتای منە.
- بەربوونەوەی مناڵێكی هار و هاج و عەجول لە سەربان ئەوەش هەر خەتای منە.
- شكانی شووشە لە دەستی كچێكی عەیار لە كاتی بینینی گەوادەی و مەستی دا ئەوەش هەر خەتای منە.
- هەموو هەر خەتای من بوو هەتا بگرە شەری كافر و ئیسلامیش خەتای من بوو.
- زۆر نه‌خوێندنه‌وه‌ی خه‌ڵك و زۆر له‌ فه‌یسبووك بوون و  زۆر لایكی گه‌مژانه‌ی خه‌ڵكیش ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای منه‌.
- لووت بڕینی ژنه‌ كوردی خۆشه‌ویست "كه‌ژاڵ خدر"یش هه‌ر خه‌تای من بوو.
- ئەدی چ خەتای ئێوە بوو ...!
- له‌پاش هه‌موو چشته‌كی بێتاوانیم تاوانبارترین خه‌تایه‌! ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای خۆمه‌.

سەرنجەك:
دەزانم زیاترێك قسە بكەم و زیاترێك لە بارەی ئەو شتانەوە بپەیڤم وەلێ‌ ئەوەندەم پێ‌ بەس بوو مایە هێشتان قسەی تێدا بكەم . چاوەنواڕبن .. نارێم وەكی ئەڵقە دادەبەزێنم بەس هەر كاتەك مەجالم هەبوو چشت گەلێكی ئەوها دەكەم ـ ئەوە ئەمنم لەوانەیە ئەوەش هەر خەتای خۆم بی كە حەز دەكەم هەر جارە و هەندەكی دابنێم .. ئیتر ئاوا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە