کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاتی مردنم هات! ئامادەم بمرم سەرۆك

Sunday, 26/01/2014, 12:00


تا ئه‌و کاته‌ی ماوین ده‌بێت قسه‌ بکه‌ین،ئه‌و کاته‌ش ته‌مه‌نم کۆتایی هات ،با هاوڕێکانم خاڵێکم بۆ دابنێن و سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێ بکه‌نه‌وه‌ (شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سه‌رده‌شت عوسمان)
*****************************************************
بەڕێز جەنابی سەرۆك! سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی بەناو دەوڵەتی كوردی.
كە تەنها یەك جار لەو بەرزاییە نەهاتوویتە خوارەوە
تا سەیری حاڵی گەلەكەت بكەی ئاخۆ دەبێ‌ پێویستی بەچ شتێك هەبێت بۆ نموونە لە ماوەی سەرۆكایەتی تۆ هەتا ئێستا وەك ماڵەكەی تۆ كارەبا بەتەواوی (24) لە ماڵەكەی من بەردەوامی بەخۆی نەبینیەوە، بەڵام ئەوە نا كە ماڵەكەم هێندەی ماڵەكەت خۆش بێت!
نەخێر هەر نزیكی ماڵەكەی ئێمە بكەوی بۆنی ڕیخ و تەپڵەی مانگا لەگەڵ شنە بایەكی گەرم خۆی بەلووتت دەكێشێ‌ و هەر لەخۆتەوە هەست بەبێزاری دەكەی.
بێ‌ گومان بكە لەوەی تكات لێ‌ ناكەم و لێت ناپاڕێمەوە لەوانە وەكو (سەردەشت عوسمان) گوتەنی ئەم وشانە كاتی مردنم نزیك بكەنەوە هەرگیز باكم بە مردن نییە ئێوە كە شەڕی كورد كوژیتان كرد چ باكت بە نەوەیەكی خۆتانە، هەرگیز لەگەڵ ئەوە دانیم كە من نەوەی ئێوە بم و ئێوەی (بارزانی)یش هەرگیز وەك هاوڵاتیەكی دەرەجە دووی كوردستانیش حسابتان بۆ سۆرانی نەكردووە و هەر بە سۆرێ‌ بانگتان كردوون.
شوكور بۆ خوا كە دوێنێ‌ شەو بەدیار تەلەفزیۆنەوە نەبووم بەڵام كە بیستم یاری تۆپی پێ‌ هەیە خاسەتەن یاری ریال مەدرید زۆر حەزم كرد بچمەوە و سەیری یارییەكە بكەم، بە دووگمە كۆنەكانی تەلەفزیۆنەكە یەكە یەكە قاناتەكانم دەگۆڕێ‌، ئەوە بزانە جەنابی سەرۆك من هەرگیز گوێ‌ لە تۆ و دارو دەستە و قەناتە تەلەفزیۆنەكانتان ناگرم بەڵام لەپڕ لەناو هەزار خەتی تەواو شاشەی تەلەفزیۆنەكەمان جەنابت كەوتیتە بەردەمم و قیت وەستایت و وتارت دەدا!
تەلەفزیۆنەكەی ماڵی ئێمە هێشتا ئەو تەلەفزیۆنە كۆنانەیە كە تۆ بۆ یاری پلەی ستەیشنیش بە دیاریەوە دانانیشی چونكە ڕەش و سپی كۆن پیشان دەدا،
ئەو كاتەش نەمزانی كە شێوەی جەنابتە من دوای ئەوەی لەدوای یاری ڕیاڵ مەدرید دەگرام،
كە تۆ كەوتیتە سەر شاشەكە من بەیەكێك لە یاریزانانی ئیسپانیا یان ئیتاڵیا _ یان یانەی ڕیاڵ مەدرید تێگەیشتم! چونكە زۆر تامەزرۆی یاریەكە بووم،
زۆر بە سەرنجەوە و بە وردبینیەوە سەیرم دەكردی بەڵام كە تەواو ورد بوومەوە لەناو هەزار خەتی تەواو شاشەی تەلەفزیۆنەكەمان تۆم بینی!
بەڵام ئەو كاتە زۆر گەوجانە و بەدبەختیانە بیرم كردەوە وتم: لەوانە بۆ چارەسەری كێشەی كورد یان بە دەوڵەتی كردنی كورد دیسان ڕووی دەمی كردبێتە ئەو ئەوڕوپایە، توومەز بۆ شتی تر چوویتە دەرەوە و دەتەوێ‌ شتی ماقوڵ بۆ خۆت و بنەماڵەكەت تۆمار بكەی!
بەڵام كە لە وشەكانت ورد بوومەوە وەك هەمیشە لە قسە دووبارەكانی تۆم بیست و وەك هەمیشە سووكایەتیت بەگەلەكەت كرد، نازانم تۆ نازانی ئابووری كوردستان و گەنجی وڵاتەكەت چۆنە یان خۆت حەز ناكەی باسی ئەوە بكەی یان بۆ نموونە لەناو حیزبەكەی تۆ و بنەماڵەكەت ئابووری باشە و شتی وایە!؟
سەیرە زۆر بە پێی پاشەڵی خۆت و دار و دەستەكەت قسەت دەكرد!
ئاخركەی ڕەوایە و لە چ قانوونێك و لە چ وڵاتێك بووە، تۆ سەرۆكی نەتەوەیەك بیت یان سەرۆكی هەرێمێك بیت نەزانی چەندە هاوڵاتیت بێكارە!
بەجدی تاوانە بەتۆ بوترێ‌ سەرۆك!
جەناب" تۆ یەك جار ناهاتوویتە ناو هەولێر و پیاسەی شەقامی ئیسكان و تەعجیل و كوران و سەدانی شوێنی گەرەكی هەژار نشینت نەكردووە ئاخر تۆ بە سوودفەش بە تەیراوە و باداوە تێنەپەڕیووی وەكو من و سەدانی وەك من یەك شەو لە شەقامەكانی پاركی شار خەو نەیبردوویتەوە بەدەم گوێگرتن لە چیرۆكی هەژارێك گوناحە بەجدی گوناحە بەتۆ بوترێت سەرۆك.
ئاخر دەتۆ یەك جار یەك جار لەم بەرزایە دابەزە و یان هەر هیچ نەبێ‌ سەیری ژێرەوەی خۆت بكە بزانە گەلەكەت پێویستی بەچییە!؟
ناڵێم شارەزایم هەیە بەڵام ئەوەی من بیزانم و هەستی پێ‌ بكەم هەتا ئێستا تاقە یەك ئەركی سەركردایەتیم لەتۆ بەدی نەكردووە!
ئەرێ‌ دەبی سەرۆكی هەموو وڵات و نەتەوە و هەرێمێك وەك تۆ بێت!؟
من باكم نییە كە چیم بەسەر دێ‌ بەڵام من خەم بۆ هاوڵاتیانی هەرێمەكەم دەخۆم، خەم بۆ ئەوان دەخۆم كە نازانن بیر بكەنەوە ناڵێم من باش بیر دەكەمەوە بەڵام بای خۆم دەزانم بەكێ‌ دەڵێم و سەركردە كێش دوژمن و كێش دۆستمە!
من دەڵێم دەبێ‌ كەی بێ‌ شاری قەڵا و منارە چاو بكاتەوە و ئیبن مستەوفی لەسەر قەڵاتاوە لەناو ئەو كتێبەی ناودەستی ڕاست و دروستی ئێوە بە هوتاف بۆ خەڵكەكەی بخوێنێتەوە!؟
شەرم بكەن بەناوی كوردەوە قسە مەكەن.
لەوانەیە كاتی مردن نزیك بێتەوە بۆیە دەبێ‌ بە شایستەیی بمرم نەك بە سەر شۆڕی بمرم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە