مافیاكان لە ناو پۆلیسى هەولێردان هیچ جێیەك مەگەڕێن
Monday, 23/08/2010, 12:00
لەو وەختەى عەبدولخالقى نەخوێندەوار و گەورە دز بووەتە بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر، هەرچى فەزاحەت هەیە لە ناو پۆلیسدا رۆژ لە دووى رۆژ لە زیادبووندایە، لە خوارەوە خاڵ بە خاڵ دەینووسم بۆ تەواوى خەڵك لێى ئاگادار بن، چونكە هیچ بەڕێوەبەرێكى پۆلیس لە پێش ئەودا هێندە نەفس نزم و یاسا شكێن نەبوون.
یەكەم: هەر لە سەرەتاى دەست بەكار بوونى عەمید عەبدولخالق كە لە ئاسایشەوە كە سەر بە دەزگا بەدناوەكەى پاراستنیشە و كار بۆ پاراستن دەكات، پارتى بە مەبەستى ئەوەى پۆلیسیش بخاتە ژێر ئەمرى خۆى لەو رێیەشەوە تەواوى كارە تیرۆریەكانى خۆى بكات و دواتر نەواتوانرێت بە شوێن تیرۆریستەكان بگەڕێن هێناى و كردى بە بەڕێوەبەرى پۆلیس.
دووەم: عەبدولخالقى ترسنۆك و گەورە دز كوتلەیەكى پێكهێنا لە هەریەك لە رائید شوان ئێستا مقەدەمە و كردوویەتییە بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر بەشى رۆژئاوا، ملازم هیمداد كە ئێستا كردوویەتیە نەقیب و بەرپرسى بنكەى ئازادى پێداوە، پێشتر ملازم بوو لە خانەقا و چەند ئەفسەرێكى وەك خۆى نەفس نزم.
سێیەم: لە ساڵى 2008 بە هۆى قەرزداریەوە كابراى قەرزدار پارەى چەند كەسێكى مەسیحى ناسراوى هەولێرى لابوو، بە بڕى یەك دەفتەر دۆلار كە ملازم هیمداد وەریگرتبوو و لەگەڵ رائید شوان و عەمید عەبدولخالق ئەوكات لە نێوان خۆیان بەشیان كرد، تا توانیان حوجەیەكى یاسایى بدۆزنەوە ئەویش بەوەى هەستان بە هاندانى مەسیحیەكان سكاڵا لە دژى كوڕى كابرا تۆمار بكەن، ئەویش بەو پێیەى كە ئەویان دەستگیركرد ئیدى باوكەكەى دەگەڕێتەوە، بۆیە بێ ئەوەى فەرمان بدەن بە بنكەى كوردستان خۆیان لە مەركەزى خانەقاوە كە سەر بەو گەڕەكە نییە زۆر بە شێوەیەكى ناشرین دایان بە سەرماڵەكەدا و كوڕەكە تەمەنى 18 ساڵیش نەدەبوو بە لێدان سوارى سەیارەیان كرد، دایكى كوڕەكەش لە تاو ئازارى جگەرى نەیدەهێشت كوڕەكە ببەن بۆیە پۆلیسەكان بە قۆنداغە تفەنگ زۆریان لە دایكەكەدا و دەموچاویان شین و مۆر كردەوە.
چوارەم: لە بەردەم نیوسیتى كوڕى زەعیم عەلى بە سیلاحى ویزە تەققەى لە پۆلیسى نەژدە كرد و پۆلیسێكى بریندار كرد، هەر ئەو شەوە عەبدولخالق ئاگادار كرایەوە و بەڵام وتبووى وازى لێبێنن كوڕى زەعیم چۆن دەبی دەستگیر بكرێت؟! ئەوە دەبێتە ئیهانەى پارتیمان، بەڵام دواتر وتبووى كوڕەك كوڕى زەعیم بێت هەر لەوە باشتر نابی، بەڵام سەڵاحیەتى من نییە بیگرم، چونكە بابى پلەى بەرزترە، بۆیە عەبدولخالق بە هاوكارى زەعیم عەلی مەسەلەكەیان بە هەڵە چارەسەر كرد و كە گوایا حیمایەكانى زەعیم عەلی بوون و كوڕەكەى نەبووە، چەند رۆژێ دوو حیمایەى زەعیم عەلی كە ئاگایان لەو تەقەكردنە نەبوو گرتنیان و دواتر بەردران و خوێنى پۆلیسەكەش ئاوە و ئاو چوو.
پێنجەم: بێ فەرمانى دادوەر چەندینجار عەبدولخالق هاوڵاتى دەستگیر كردووە و پێچەوانەى قسەى مەسعود بارزانى یاساى پێشێل كردوە و سەروەرى یاساى خستوەتە ژێر پێیەوە.
شەشەم: چەندین جار زیندانى بەرداوە بێ ئەوەى دادوەر بەریبدات، جارێكیان بەندیخانەى محەتەیان شڵەژاند كە گوایا زیندانیەك بە جلى ئافرەتانەوە راى كردوە!! باشە زیندانى محەتە بە خۆى وەك قونە جنۆكەیەك وایە كوێڕا ئەو كەسە راى كرد، كە دواتر دەركەوت خزمى عەبدولخالق بووە و خۆی بەریداوە و وتوویەتى وا بڵێن هەتا كێشەكەى بۆ چارەسەر دەكەین.
حەوتەم: رێگەدان بە راكردنى بكوژێك بە ناوى سەیودین، عەبدولخالق رێى بە سەیودینى بكوژ دابوو كە دوو هاوڵاتى شارى هەولێرى كوشتبوو، ئەویش لەبەر ئەوەى برادەرى بوو، هەرچەندە لەسەر ئەوە دەستبەسەر كرا، بەڵام بە هۆى ئەوەى عەبدولخالق توانى عەتفى چەند رۆژنامەنووسێك بۆ خۆى رابكێشێ و هەواڵەكەى زۆر پێچەوانە باسكردبوو بۆیان تەلەفۆنى بۆ كردبوون، ئەوانیش لە راگەیاندنەكان بڵاویان كردەوە و فشارێك بۆ سەر بنەماڵەى بارزانى دروستكرد، ناچار بنەماڵەى بارزانى بەریاندا و لێى خۆشبوون، وەك خۆى وتبووى ئەگەر بەو شێوەم نەكردبا بنەماڵەى بارزانى زۆر سپڵەن و پلەكەیان لێ دەستانمەوە، بەڵام توانیم لە رێى چەند رۆژنامەنووسێكەوە ئەو كارە پێچەوانە بۆیان باس بكەم و هەڵیانبخەڵەتێنم و ئەوانیش بەو شێوە بڵاوى بكەنەوە و كارەكەم لەسەر سوك بكەن.
هەشتەم: تا بڵێى كەسێكى درۆزن و بێ وەعدە و هەمیشە ئەوكەسانەى دەیانبینێ مجامەلەیان دەكات و لە ژێریشەوە تریى خۆیانى لێ دەدات.
نۆیەم: عەبدولخالق پیاوى نەوزاد هادیە و هەر بەو هۆیەشەوە دژى پشتیوان سادقى بەرپرسى لقى2ە و لەملاو لەولا بە مراهیقێكى شەڕواڵ پیس ناوى دەبات و زۆر جار هەوڵى داوە ناشرینى بكات، لە ناو كۆبوونەوەكانمان لەگەڵیدا ئەوەندەى باسى ئەركى پۆلیس دەكات لەپاڵیشیدا باسى پشتیوان سادق بە خراپە دەكات و باسى نەوزاد هادى بە چاكە دەكات.
دەیەم: ئەوەندە كابرایەكى ماستاوچى و ترسنۆكە كەریم سنجارى تەلەفۆنى بۆ دەكات یەكسەر لە سەر كورسیەكەى هەڵدەستێ و بە سەیدى سەیدى قسە دەكات و پێى وایە كەریم سنجارى دەیبینێ كە هەڵدەستێ، كەچى لە ژێریشەوە ئەوەى قسەى ناشرین بێت بە كەریم سنجارى دەڵێ، وەك ئەوەى كە دیفاع لە چەند ماڵێكى لەشفرۆش دەكات بۆ مەرامەكانى خۆى.
لە ماوەى داهاتوودا چەند شتێكى نهێنى لەسەر عەبدولخالق بڵاو دەكەینەوە تێیدا سیناریۆى كوشتنى سەردەشت عوسمان كە یەكەم جار ئەو لێى ئاگادار كراوەتەوە وەك پۆلیس كە چی بكەن و چى نەكەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست