کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زەنگی ترسناك لێیدایەوە

Wednesday, 30/04/2014, 12:00






کورد خاوەنی هیچ هزرێکی سیاسی و بنەمایەکی توکمە نیە، لەبەر ئەوە بەردەوام لە کێشەدا دەژی و بەرەو ئایندەیەکی ترسناك دەروات.
چەواشە کردنی جەماوەر بە پرۆسەی هەڵبژاردنو پەیامی درۆی دیموکراسیەت ئەم میللەتە بەرەو مەترسیەکی گەورە دەبات.
بەبۆ چونی چاودێرانی سیاسی وا چاوەروان دەکرێت کە ئەنجامی بەناو ئەم هەڵبژاردنەی ئەمرۆ تەرازوی هێزی لایەنەکان بگۆڕێتو بەتایبەت یەکێتی بەتەواوی بەرەو کۆتایی ببات، ئەمەش سەرەتای زەنگە مەترسیەکەیە.
لەبەر ئەوەی ئەمرۆ یەکێتی بێخاوەنە و جەماوەرەکەی دابەش بوە بەسەر چەندلایەنێکدا کە خاوەنی کۆمپانیاو پارەیەکی زۆرن و دەسەڵاتیان لەناو بەشێکی زۆری هێزی پێشمەرگەدا هەیە، جگە لەوەی کەخاوەنی دەزگایەکی ئاسایشی تایبەت بەخۆیانن، لەبەر ئەوە کۆنترۆلکردنی ئەم هێزە چەکدارە و پارە زۆرە مەحاڵە.
لەلایەکی دیکەوە بەپێی باوەری هەندێ چاودێرانی سیاسی کە ئەم سێ هێزە سیاسیە پارتیو یەکێتیو گۆران داخواز نین بەچەك و توندوتیژی کۆتایی بە ململانێتیو کێشەکانیان بهێنن.
بەڵام ئەوەی لە واقیعدا دیاری دەکرێت کە هەوڵو خەباتو کۆششی سەرەکی ئەم حیزبانە بۆ قۆرخکردنی دەستەڵاتەو وەرگرتنی زۆرترین پارەوپلەوپۆستە لەسەر حیسابی جەماوەرو داهاتی نیشتمان.
ئەوئەزمونە ڕابردوەی یەکێتی و پارتی لە شەری براکوژیدا کەلەسەر پارەو داهاتی نیشتمان و هاندان و دەستوەردانی تورکیاو ئێران وهاندانو دژایەتی رێژێمی بەعس بو و ئەنجامەکەی خوێنو قوربانیەکی زۆرو وێرانکاریەکی گەورەو لاوازودواکەتنمانی لێکەوتەوە کە ئێستا سەرەتای دوبارەبونەوەیەتی.
لەبەر ئەوە ئەگەر لایەنە کان بە شیوەیەکی عەقڵانی وئاشتی و هێمنی و سەربەخۆیی کۆتایی بە شەری ناوخۆیان بۆ قۆرخکردنی دەستەڵات نەهێنن، کە ئەم شێوەیەش دورە لە ناو بیرو بریاریاندا، ئەوکاتە ناچار دەبن ئەزمونی مێژویان دوبارە بکەنەوەو بەرەو زەنگی شەرو پێکدادانا برۆن.

نەبونی هزری سیاسی و ستراتیجیەت و سەربەخۆیی، کورد بەرەو کارەسات دەبات.
ئەم دەسەڵات و بەرێوبەراتییەی هەرێمی کوردستان بەپێی روداوەکانی ڕۆژانە دەژین و بە هەمان شێوە مامەڵەی لەسەر دەکەن، مەبەستم هیچ پلان و بیرکردنەوەیەکی ستراتیچی ئایندەیان نیە، ژێرخانی ئابوریو بریاری سەربەخۆیی خۆیان نیە، خۆیان ئامادە نەکردووەو بێئاگادارن لە پلانی دوژمنانی کورد، پشت بە دوژمنانی کورد دەبەستن و ئایندەی کوردی رادەست دەکەن، لەسەرو هەمویەوە لەناو یەکا دوژمنی یەکترین و تازە لە شەری پلەو پۆستو حیزبایەتیدان.جەماوەریش هەر رۆژەی بەشیوەیەك ئەخروشێنن و سەرنجیان بۆ چەند چالاکی و روداوی هیچ و پوچ رادەکێشن هەر وەکو زەمانی ڕژێمی بەعس کە چۆن میللەتی عێراقی دەمێك بەهەڵخەڵەتاندن و چەند روداوو درۆو دەلەسەی ڕۆژانە مەشغول دەکردو لەپاڵیشیا ترساندنو زمانی هەرەشەو کوشتن و تیرۆری بەکار دەهێنا.
لەکۆتایی بەکورتی دەڵێم، بێئاگایی لە پلانی دوژمنان، نەبونی هزری سیاسی، ململانێتی حزبایەتی و چەواشەکردنی جەماوەر بۆ قۆرخکردنی دەستەڵات، پەرژەوەندی تایبەت، نەبونی سەربەخۆیی ئابوری و سیاسی، ‌هێزی چەکداری و پارە بەدەست کوردە مافیاکانەوە، ئەمانە هەموو زۆرشتی دیکەی شاراوە کورد بەرەو نەهامەتی و کارەساتێکی گەورە دەبات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە