کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەکی کراوە بۆ ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی

Wednesday, 09/10/2013, 12:00




پێش ئەوەی ناوەرۆکی نامەکەم بەیان بکەم، هەر بۆ زانیاریتان چەند نمونەیەك دەخەمە بەرچاوتان.

- لە بەرواری ٢٨/٧/٢٠١٣ د. مدحت نجیب سەرۆکی حیزبی ئەحرارلە ووڵاتی میسر نامەیەکی ئاراستەی سەرکردەکانی ئیخوان مسلمین کرد و تیایدا هاتبو کە سەرکردەکانی ئیخوان گەنجەکان بەرەو کوشتن هان ئەدەن و حیزبەکەشیان بەرەو نەمان ئەبەن، هەروەها لە نامەکەیدا دەڵێت هەوڵدانتان بۆ دەسەڵات هەمو هەستێکی مرۆڤایەتی تێدا کوشتون ..... هتد.

- لەجەنگی جیهانی دوهەمدا فرۆکەوانە جەنگیەکانی ووڵاتی ژاپۆن چەند هێرشێکی خۆکوژیان کردە سەر پاپۆرە ئەمریکیەکان نەك بۆ بەدیهێنانی سەرکەوتن بەڵکو بۆ داوای لێبوردن لە میللەتەکەیان، چونکە شکستیان هێناو سەرنەکەوتن، بە هەمان شێوە سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن و سەرکردە سیاسی و میللیەکانی ژاپۆن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

- بەهۆی هەڵەیەکەوە یاخود شکستیەکەوە نمونەی ئەو کەسانەی کە پلەو پۆستیان هەبوەو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە زۆرن لە جیهاندا.

ناوەرۆکی نامەکە/

ئێوە دوای ساڵەهایەکی دورو درێژ لە پۆست و پلەدا دەستکەوتی تایبەت و سەرمایەیەکی گەورەتان کۆکردەوە تا رادەی نەوەکانیشتان تا مردن سودمەند دەبن و بەو پەری رەفاهیەتەوە دەژین.

هۆی شکستی و کەمبونەوەی جەماوەری یەکێتی ئێوەن، لەبەر ئەوەی پەرژەوەندی تایبەتی خۆتان هەوڵو کۆششو ئامانجتان بو.

ئێستاش دانپێانانتان بە شکستی، و کەمتەرخەمیتان لە خزمەت و گەشە پێدانی میللەت و نیشتمان، بە بەستنی پلنیوم و گۆنگرە هیچ سودێکی نابێت، وە دڵنیا بن ئەوەی خاوەنی شتێك نەبێت ناتوانێت بیبەخشێت بەکەس.

ئێوە ناتوانن یەکیتی راست بکەنەوەو جەماوەرکەی بگەرێنەوە چونکە خۆتان هۆی ئەو نەهامەتەن، ئێوە تەنها ئەتوانن بریار بەسەر خۆتانا بدەن نەك بەسەر هەمو ئەندامانی یەکێتی.

من داواتان لێناکەم کۆتایی بە ژیانی خۆتان بێنن چونکە ئەوە بریارێکی گەورەیە کە پێتان ناکرێت، بەڵام داوای دەست لەکارکێشانەوەتان لێدەکەم لە پۆست و پلەکانتان،لەبەر ئەوەی سیاسەت و سەرکردایەتی ئیشی ئێوە نیە بەڵکو بازرگانی و پارە کۆکردنەوە ئیشی ئێوەیە. ساڵهایەکی زۆرە دەسەڵاتتان قۆرخ کردوە و دەستان بەسەر یەکێتیدا زاڵ کردووە، ئایا هەر ئێوە لەناو یەکیتیدا هەن کە سیاسی و زاناو رۆشنبیر بێت،ئەی بۆ رێگە نادەن بەکەسانێکی دەست پاك و رۆشنبیرو بەتوانا سەرکردایەتی یەکێتی بکات، ئێوە بەم ئەنجامەی ئێستا سەلمانتان کە شایەنی ئەو سەرکردایەتیە نین لە بەر ئەوە بە پێویستی ئەزانین

برۆنەماڵەوە بۆخۆتان و بیرێك لە چۆنیەتی ژیانتان بکەنەوە. جارێکی دیکە من دوبارەی دەکەمەوە داوای خۆکوژیتان لێناکەم وەکو فرۆکەوانە ژاپۆنیەکان کە خۆیان کوشت بۆ داوای لێبوردن لە میللەتەکەیان، بەڵکو گونجاوترین رێگا بۆ داوای لێبوردن دەست لەکار کێشانەوەیە، وە باشتر لەوەش کە پێتان ناکرێت گەرانەوەی سەروەتو سامانی میللەتە، کە ئیستا لە گیرفانتانایە.

تێبینی/ ئەم نامەیەم هەروەها ناردوە بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە