بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


کۆبوونەوەی ناڕەزایی لەبەردەم قونسڵییەی ئەمریکا لەشاری تۆرۆنتۆی کەنەدا دژ بە بەسەربازگە کردنی شارەکانی کوردستان

Tuesday, 26/04/2011, 12:00


پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 25ی نیسانی 2011 ، ئەنجومەنی کاتی تۆرۆنتۆ بۆ پشتیوانی کردن لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان، بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ئازادیخوازانی ڕەوەندی کوردستانی، سەرەڕای بارانێکی زۆر کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە بەردەم قونسڵییەی ئەمریکا لە شاری تۆرۆنتۆ سازدا،سەرەتا ووتەبێژی ئەنجومەن جوتیار موحەمەد باسی لە گرنگی ئەم کۆبوونەوەیەی بۆ ئامادەبوان کرد، هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبووان هەوڵەکانی دەسەڵاتیان لە کوردستان بۆ سەرکوت کردنی خۆپیشاندانەکان و کردنی شارەکانی کوردستان بە سەربازگە مەحکوم کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ جەماوەری ناڕازی و ڕاپەڕیوی کوردستان دوپات کردەوە، هەروەها نارەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر حکومەتی ئەمریکا دەربڕی کە ئەوان ئەرکی مەشقی هێزە ملیشیاییەکانی یەکێتی و پارتی بەڕێوە دەبەن، ئەو ملیشیایانەش لە کوردستان خەریکی کوشتن، ڕاونان، زیندانیکردن و سەرکوتی جەماوەری ئاشتیخوازو ناڕازی کوردستانن.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا بەیاننامەی ئەنجومەنی کاتی تۆرۆنتۆ تایبەت بە بەسەربازگەکردنی شارەکانی کوردستان لە لایەن سامان سەعید خوێنرایەوە، کەژاڵ حەمە ڕەشید وەک ڕۆژنامەنووسێک، بابەتێکی بە زمانی ئینگلیزی لەسەر پێشێلکاریەکانی دەسەڵات لەبەرامبەر ڕۆژنامەنووسان، میدیاکاران، ڕۆشنبیران و نوسەران خوێندەوە، عادل ئەحمەد ووتەیەکی بۆ ئامادە بوان باس کرد، ئەمەو لە دووتوێ ی کۆبوونەوەکەدا چەندین شیعار لە لایەن ئامادەبووانەوە دژ بە دەسەڵات و پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان دەووترانەوە. بڕیاریشە ئەنجومەنەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە ڕیگای قونسوڵیەوە نامەیەک بگەیەنێت بە حکومەتی ئەمریکا.
ئەنجومەنی کاتی تۆرۆنتۆ بۆ پشتیوانی کردن لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان
25ی نیسانی2011
لەم لینکە دەتوانن ڕیپۆرتاژی ڤیدیۆیی ببینن
http://www.youtube.com/watch?v=Ba_I4qTapF0









نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە