بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


لەهەولێرەوە بەبەڵگەوە من پێتان ئەڵێم كـــێ كەناڵى ئاسمانى نــــالیاى سووتان

Monday, 21/02/2011, 12:00


من كەبراى یەكێ لەسوتاوەكانم و مامۆستایەكى سەرەتایم ، برا بچوكەكەم لەساڵى 2008 وە سەربازە لەفەوجى پاراستنى دەزگاى زانیارى لەقەلاچوالان ، دوێنێ نیوەڕۆ بەپەلە دایكم بەگریانەوە تەلەفونى بۆكردم و وتى هاوڕێەكى براكەت هاتووە و وتویەتى كوڕەكەتان دوێنێ شەو بەزۆپا سوتاوە و ئیستا لەنەخۆشخانەى تەوارى هەولێرە ، هەربۆیە بەپەلە لەقوتابخانە گەڕامەوە و لەگەڵ خێزانى براكەم و دایكم و خوشكێكمدا بەرەو هەولێر رۆشتین ، لاى عەسر گەیشتینە هەولێر و لەرێگا بەتەنها بیرم لەوەدەكردەوە كەچۆن براى من بەزۆپا سووتاوە ، چونكە من ئاگام لێبوو كەلەكاتى ئەو بەفربارینە زۆرەى ئەم دوایەدا هەموو كاتێ دایكم بەبراكەمى ئەوت لەگەڵ سەرما و سۆڵە وەزعتان چۆنە ، براكەم بەپێكەنینەوە ئەیووت دایە گیان سەرماى چى تەنانەت لەئاودەستەكانیشدا سپلیتمان هەیە و كارەبامان فوولە و یەك چركە ناكوژێتەوە ، ئەى ئیتر زۆپاى چى و سوتانى چى .
كاتێ لاى عەسر گەیشتینە هەولێر راستەوخۆ چوینە خەستەخانەى تەوارى یان ئیمنجرسى هەولێر ، تەئكیدمانكردەوە كەبراكەمان لەگەڵ چەند كەسێكى ترلەوێیە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەى تانزیكەى كاتژمێر دەى شەو لەوێ ماینەوە نەیانهێشت بیبینین ، ناچار چوینە ئوتێلێك تاكو بەیانى زوو واتە ئەمڕۆ دووبارە چوینەوە بەر خەستەخانە ئەمجارە دایكم زۆر وەزعى خراپبوو زۆر ئەگریا ، دكتۆرێك وتى لاى نیوەڕۆ مەجالتان ئەدەینێ بیبینن ، نزیكەى سەعات یانزە بانگیان كردین و چوینە ژوورێ براكەمان لەگەڵ كەسێكى تر لەقاوشێكى پشتەوە بوون ، زۆربەى گیانى بەشاشى سپى بەسترابوو ئاویشى بۆ هەڵواسرابوو بەڵام ئاگاى لەخۆى بوو ، دكتۆرەكە وتى زۆر ماندوى مەكەن و وتى رێژەى 40% ى گیانى سووتاوە مەترسى بۆسەر ژیانى نیە ، پاش ئەوەى خێزانەكەى و دایكم زۆر گریان و بووە دەنگەدەنگ ، دكتۆرێك تووڕەبوو و بەچەند سستەرێكى وت بیانبەنە دەرەوە ، بەڵام من زۆر تكام كرد چەند دەقیقەیەك لەگەڵى بمێنمەوە ، پاشتر یەكسەر راستى هۆى سوتانەكەم لێپرسى براكەم كەوتە جنێودانى دكتۆر خەسرەو و شێخ لاهوور ، وتى ئەو شەوە نزیكەى یەك و نیوى شەو بەچەند سەیارەیەك بردویانین گوایا بۆگرتنى چەند كەسێك ، بەڵام كەگەیشتونەتە گوندى ئەڵمانى چەند حیمایەیەكى شێخ لاهوور شەش دەبەى بیست لیترى بەنزینیان داگرتووە و وتیانە ئەم شوێنە بسوتێنن ، پاش ئەوەى براكەم لەگەڵ سێ كەسى تردا بەدوو دەبە بەنزینەوە دەچنە قاتى سەرەوە چەند كەسێك لەقاتى خوارەوە بێ ئەوەى لەبیریان بێ چەند كەسێك لەسەرەوەن چوار دەبە بەنزینەكەى تر دەڕێژن و ئاگرى تێبەردەدەن و دەست بەتەقەكردن دەكەن ، براكەم ئەیگوت ئێمەش هاتینە خوارەوە و بەشپرزاوى بەناو ئاگرەكەدا خۆمان رزگاكرد بەڵام جلەكانمان گڕى گرت لەبەر ئاگرەكە و لەبەر ئەو بانزینەى پێمانا رژابوو ، پاشان بردویانن بۆ مستەوسەفى عەسكەرى قەلاچوالان و لەبەرسەختى برینەكانیان بەرەبەیانى زوو بەسەیارەى ئیسعافى ئەوێ بەرەو هەولێریان بردوون پاش ئەوەى دكتۆر خەسرەو و شێخ لاهوور هەڕەشەى كوشتنیان لەهەر كەسێك كردووە كە یەك وشە لەسەر ئەم كارە لاى یەكێك باس بكات .

بەپەلە نووسینم بۆ گێڕانەوەى بەسەرهاتى راستەقینەى براكەم بە شاهیدى خواى گەورە تەنها لەبەر ئاسوودەكردنى ویژدانى خۆم بوو لەگەڵ ئابرووبردنى ئەم تاقمە تیرۆریستە كەخۆیان ناوناوە یەكێتى و دەزگاى زانیارى و حكومەت ، باهەموو لایەك بزانن ئەم تاقمە چەند درۆزنن چەند تاوانبارن ، ئەكرا براكەى من ئەو شەوە بەزیندوویى تاكو مردن بسوتێت و مناڵ هەتیوبێت و ژن بێوەژن و دایكى جەرگ سووتاو و برا و خوشكى كۆستكەوتوو تــەنها بۆ هەوەسێكى شێخ لاهوور و دكتۆر خەسرەوەى پیاوكوژ و تاوانبار ، مەگەر ئەو گەنجە خوێنگەرمانەى سەر شەقام حەقى براكەم و هەموو ستەملێكراوەكانى وەك براكەم بسێنن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە