ئێوە كێن تا نوێینەرایەتى مامۆستایان بكەن

Sunday, 24/01/2010, 12:00


من نازانم وەك بڵێى لەو وڵاتەى ئێمە كەس ئاگاى لە كەس نیە زۆر سەیرە من نازانم وەك بڵێى قیادەو قاعیدە بەتایبەتیش چینى ماموستایان لە گوێ ى گادا نووستون ئەوەى لە هەمووش سەیرتر باسى دیموكراسى دەكەن دەگ ڕووتان ڕەش بێت ئەگەر ئەمە دیموكراسى بێت تخوا عەیب نیە مەكتەبى ناوەندى رێكخراوە جەماوەریەكانى پارتى لە سالى 1993وە هەڵبژاردنى ماموستایانى ئەنجام نەداوە كە چینیكى هەستیارى میللەتەكەمانن باشە بۆ دواى تێكەڵ بوونەوە بۆ سەرجەم سەندیكاو رێكخراوە پیشەییەكان هەڵبژاردنتان ئەنجام دا بۆ لە هى ماموستایان بێدەنگن هەى مونافقینە پەرلەمان و سەرۆك وە زیران دواى چوار ساڵ دەگورَێن بۆ دەتانەوێ ساختەچیەكى وەك شێخ غفان تامردن سەروكى یەكێتى ماموستایان بێت من ناڕەحەتم كە ئێوە زمانى خەڵكێكى نا مەسئول لە مه‌سعود دەكەنەوە بەم كارە قۆڕەتان . من گەیشتومەتە قەناعەت شێخ عفان و دارو دە ستەكەى توانیویانە كڵاو لەسەرى هەمووتان بنێن .وە بەقەناعەتەوە دەڵیم كە جەنابى شێخ  تا ماوە ڕێگرە وە ناهێڵێت هەڵبژاردنى مامۆستایان ئەنجام بدرێ . گەر ئەزیەت نەبێ بڕۆن سەیر كەن بزانن هەر ئەندامێكى سكرتاریەت چەند پارچە زەوى وەرگرتوە وە جەنابى شێخ   پڕۆفیسۆرە لە ماستاو گرتنەوە وەسوبحانەاللە هەر وەزیرەكى دێت بۆى كەر دەبێت وابزانم وەجاغەكەى بەقوەتە . دەبێ لەچینى ئێمەى ماموستایان بێ هەڵوێستتر هەبێ؟؟ باشە جەنابى شێخ شفتە تۆ شەرعییەتت لە كوێ هێناوە تا سەرۆكمان بیت بەخوا تێكەڵ بونەوەكەشت لەگەڵ محمەد جوجەڵەى ئەم لا ساختەبازیە باشە جوجەڵە تۆ بۆ جارێك جورئەتت بەخۆت نەدا ببیت بە كەڵشێر پڕ بە دەنگت بخوێنى و داواى هەڵبژاردن بكەیت یان هۆردوكتان وەك عەرەب گوتى ........ جوجەلەش سەرۆك بێت حاڵمان هەر وادەبێت من زانیتم جوجەڵە بە دوو مانگ لە دەواجن دەبێت بەمریشك بەڵام حەمەى خۆمان هەر بە جوجكە ماوەتەوە بەخوا جوجكە تۆو شێخ   حەق وایە دادگایى بكرێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە