كارگێڕێكى لێژنە ناوچەى مامۆستایانى لقى 10ى پارتى دەبێتە بەڵێندەرى پەروەردەى سوران وچۆمان
Tuesday, 26/01/2010, 12:00
پەروەردەى سوران وەك لاشەیەكى مردوو دێتە بەر چاوم وكۆمەڵە گوركێكى برسى دەوریان داوەو راست وچەپ لەم لاشەیە دەخۆن هند ێك جار گورگێك لەوانى تر بە توانا ترە پەلامارى گورگەكانى تر دەدات و بوار بەوانى تر نادات پشكیان بەركەوێ هەمووى بۆلاى خۆى رادەكێشێ وتەنانەت لێیان ناگەڕێ لە پاشماوەكەش شتێكیان دەست كەوێ ئەوەتا موشرفێك بە ناوى (چەتۆ احمد باس) كە كارگیرى ناوچەى ماموستایانە وسەرۆكى لقى سورانى یەكێتى ماموستایانى كوردستانە بۆتە بەڵێندەر دەمى ناوەتە ناو لاشە مردوەكەى پەروەردەى سوران وەك گورگێكى برسى وایە كراوەتە سەرۆكى لێژنەى نۆژەن كردنەوەى چەند قوتابخانەیەك كە مەبلەغەكانى بۆتان روون دەكەمەوە بەم شێوەى خوارەوە لە سنورى بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى سۆران
بەشى ناوخۆیى ماموستایانى كچ بە مەبلەغى 5660000پێنج ملیۆن و شەش سەدو شەست هەزار وە قوتابخانەى كەژەك كەشفى یەكەم 25766000 بیست وپینج ملیون وحەوت سدو شەست و شەش هەزالر وە كەشفى دووەم 4862000 چوارملیون و هەشت سەدوشەست و دووهەزار وەقوتابخانەى بناوى خوارو كە على حمد سەروك لێژنەیە بەلام راستەو خۆ لەلا یەن چەتۆ سەرپەرشتى دەكرێ بەم گوژمانەى خوارەوە9505000 نۆ ملیون وپینج سەدو پینج هەزار كەشفى یەكەم وەمەبلەغى 8744000 هەشت ملیون و حەوت سەدو چل و چوار هەزار . وە لەسنورى پەروەردەى چۆمان سەروكى لێژنەى نۆژەن كردنەوەى قوتابخانەى گوندى ئۆمەراوەو قوتابخانەى گوندى بێشەیە بەلام گوژمەى ئەم دوو قوتابخانەیە نەزانراوە چەندە . وەپێدەچێت ئەم موشرفە بە تەیارەى كۆپتەر سەرپەرشتى ئەم مقاوەلاتانە بكات دیارە پیاو لە كوردستان و لەناو پەروەردەى سۆران بۆتە قا تى زەلام دەست ناكەوێ . من دەپرسم ئەگەر بڕیا ر وا یە موشرف سەرۆك لێژنەى نۆژەن كردنەوە بن خۆ ئەوانى تر لە زڕ دایك نین ئەگەر مەسەلەكەش پارتایەتیە خەڵكى تریش پارتیە لێرەدا ڕوو دەكەمە وەزاروتى پەروەردە پەروەردەى گشتى هەولێر چ ویژدانێك ئەمە قبوڵ دەكات باشە لقى 10ى بەرێز كوا دڵسۆزانتان كوا رێكخستنەكانتان؟ باش بزانن زۆریشى نەماوە بۆ پڕوپاگندەى هەڵبژاردن دەست پێ دەكات بە چ حەقێك داوا لە ئێمەى مامۆستایان و سەرپەرشتیاران دەكەن دەنگ بە لیستەكەتان بدەین وەكارى بۆ بكەین . برایان كەسێكى وا برسى و دڕندە كارگیڕ ناوچەتان بێ با بزوتنەوەى گۆڕان بێ غەم بێت جونكە بەمە دەگوترێ گۆڕان جگە لەمەش بە ئۆتومبیلى لقى ماموستایان سەرپەرشتى قوتابخانەكان و مقاوەلاتەكانى دەكات كەم مانگ هەیە ئیفا د لەملیونێك كەمتر وەرگرێ لە كۆتاییدا دەڵێم ئەم كادیرەتان لێ پیرۆز بێت لقى 10ى بەرێز رَەنگە هەڵسەنگاندنى خەڵكیشتان بۆ بكات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست