کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دزینی ئەو بڕە گازوایلەی بۆ ۆێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا سەرفدەكرێت هۆی سەرەكی كەمی كارەبایە

Monday, 19/12/2011, 12:00


كارەبا لە هەموو جێگایەكی ئەم دنیایەدا ئەگەر بێ كێشە و كەم و كوڕی بوو, بەواتای پێشكەوتنی ئەو شۆێنە دێت، چونكە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ پەیوەستە بەئاوو كارەباوە تەنانەت دەتوانم بڵیم، كە ئەمڕۆ لەوڵاتە پاش كەوتوەكانی وەكوو ئەسیا و ئەفریقا و. . . . هتد  بۆ چەند ساتێكیش بێت بێ كارەبا نابن، كە زۆربەیان توانای ئابوورییان لە چاو ئێمەدا سفرە، بەڵام لەم وڵاتەی ئێمەدا چونکە کەرامەتی بەرپرسیارێتییان لە خوار سفریشەوەیە، بۆیە پێچەوانەی هەموو وڵاتانی دنیا ئەوەی گرنگی پێ نادرێت بواری كارەبا و ئاوە، ساڵانە بودجەیەكی زەبەلاح بۆ بواری كارەبا تەرخان دەكرێت لە تەلەفزیۆنەكان و ڕۆژنامەكاندا دەهۆڵ وزوڕنای بۆ لێدەدرێت وبەحیساب چارەسەری بنەڕەتی بۆ دەكرێت بەڵام هەمووئەم شتانە درۆی زەقن و لە ئیعلام و پروپاگەندە بچێتە دەرەوە هیچی تری تیا بەدی ناكرێت.

لە كابینەی پێنجەمدا، كە یەكێك لە گەورە دزەكانی ئەم سەردەمەكە وەزارەتی كارەبای بەڕێوە دەبرد ئەویش (ووشیار سیوەیلی) گەورە دزبوو، كە بەگیرفانێكی بەتاڵ و حەتاڵەوە لە ئینگلتەراوە بازیان پێدا بەسەر ئەو هەموو دكتۆر و پڕۆفیسۆر و مامۆستایانەی زانكۆكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك كە بەدەیان مامۆستای خاوەن خیبرەی تێدایە لە بواری كارەبا و دامەزراندنی ۆێستگەكان و. . . . . هتد شارەزایی تەواویان هەیە لەو بوارانەدا، ناوبراو بە واتای خۆی خەبیرە لە بواری ڕێگاوباندا باشە ئەگەر بۆ گەندەڵی نەبێت خێرە قەبوڵت كرد، كە بت بكەنە وەزیری كارەبا كە من باوەڕناكەم ناوبراو خاوەنی هیچ شەهادەیەكیش بێت لە ماوەی كاركردنیشیدا لە وەزارەتی بەناو كارەبا ئەسڵەن زەڕڕەیەك شارەزای نەبوو لە بواری كارەبادا، ئەوكارانەی كە ووشیارسیوەیلی كردی لە وەزارەتی كارەبا(أشهد)لەگەڵ عومەر فەتاح بڕی (18)ملێون دۆلاریان حەپەلووش كرد كەپارەی ۆێستگەیەكی وەبەر هێنان بوو بۆ شارۆچكەی (تەق تەق)ئەوساو ئیستاش پارەكە دزراوبەپێ ی ڕاپۆرتەكانی چاودێری دارایی و لەلایەن دادگای سلێمانییەوە ئیستاش هەردووكیان داواكراون و ئیسپاتیش بووە لەسەر یان، هەروەها بێجگە لەمانەش چەندین ڕەشوەی وەرگرتووە لە كۆمپانیاكانی كارەباو غاز بەتایبەتی كۆمپانیای (دانا غاز) وەهەزارەها گەندەڵی دیكەش ئێستاش ناوبراو ڤیلایەكی لە بەریتانیا كڕیوە خانوویەكی گەورەی دروست كردووە لەهەولێر لەپشت وەزارەتی ئەوقافەوە تا ماوەیەكی زۆر دابووی بەكرێ بە وەزارەتی وەرزش ولاوان، بێجگە لەوەی چەندین مەزرەعەی لەڕێگای مەسیف كڕیوە، ئەمە بێجگە لەو ڤیلایەی، كە كۆمپانیای زاگروس بۆی كڕیوە وەكوو ڕەشوە لە (دوبەی) ئەمە و دەیان دزی و گەندەڵی دیكە.
دزێكی تر، كە ناوی (یاسین ئەبو بەكر ماوەتی)یە، لەسەرلیستەكەی محمدی حاجی مەحمود پۆستی وەزیری وەرگرت لەماوەی ئەم دووساڵەدا كە وەزیرە وەزارەتی كارەبای بەتەواوەتی داڕزاندووە كەئەمیش هەر خەریكی ڕەشوە وەرگرتن ودزییە بەهۆی دەست وپێوەندەكانییەوە چەندین گرێ بەستی ژێراو ژێر بەڕەشووە داوەتە كۆمپانیەكان، لەهەمووشی سەیرتر ئەوەیەكە هەمووجارێ دێتە سەر تەلەفزێۆنەكان ودرۆی شاخاوی بۆ ئەم خەڵكە دەكات یەكێك لەدرۆ كانی ئەوەبوو كە لەساڵی 2011 بەتەواوی كێشەی كارەبا چارەسەر دەكرێت هەرچەندە ووشیار سیوەیلی لەساڵی2008 ئەم درۆیەی كرد كە گوایە كێشەی كارەبا لەهەمان ساڵدا چارەسەر دەكات، بەهەر حاڵ ئێستە لەسایەی سەری كاینەی شەشەم وئەم وەزیرە گەندەڵەوە ئەوا بڕی كارەبا لە بیست كاتژمێرەوە بۆتە شەش كاتژمیر، كە ئەو شەش كاتژمێرەشی كە دەیدەن وەكوو ترافیك لایت دەیان جار دەكوژێتەوە، دەنگ و بۆی ئەوەش هەیە، كە لەو شەش كاتژمێرەش زیاتر كەم بكرێتەوە، ئەمەش بۆ دوو هۆی سەرەكی دەگەڕێتەوە یەكەمیان پارەیەكی ئێجگار زۆر لە بودجەكەدا تەرخان كرابوو بۆ كڕینی گازبۆ ۆێستگەكان ئیستا ئەو كەمییە گازە ناكڕدرێت پارەكەی دەچێتە گیرفانی خۆیانەوە. دووهەمیان: كۆتایی ئەم مانگە ئاڵوگوڕی حكومەت دەكرێت جا فرسەتێكی زێڕینە كە لەم مانگەدا كێ ئازابێت . . . گیرفانی خۆی پڕ بكات هەرچەندە پریش نابێت!

ئەندازیارئاسۆ گەردی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە