حسێن کامیل مه‌لا به‌ختیار باش ده‌ناسی؟
Tuesday, 02/06/2009, 12:00
سه‌یرتان لێنه‌یه خوێنده‌واری به‌ڕێز که به‌م مانشێته‌ی سه‌ره‌ره‌وه که‌و‌تومه‌ت گیانی مه‌لا به‌ختیار،چونکه جوڵانه‌وه‌کانی مه‌لا وه کۆتای هاتنی به ژیانی مه‌لا هه‌روه‌ک حسێن کامیل ده‌بێت،ئه‌وانه‌ی که مه‌لا به‌ختیاریان خۆش ده‌وێ! وه له به‌ر خاتری موچه‌کانیان پشتی مه‌لایان گرتووه ،با پرسیارێک بکه‌م له‌خۆیان ئایا بۆچی مه‌لا موعجیبی حسێن کامیلی گۆر به‌گۆر بووه ؟خوێندوه‌واری به‌ڕێز من به دڵنیایه‌وه ده‌ڵێم به‌بێ ئاگاداری جه‌لال مه‌لای خانه‌قین که‌وتۆته گیانی کوردی قوڕبه‌سه‌ر وه که‌وتۆته موچه‌بڕین وهێرش کردنه سه‌ر هه‌موو کاسانێکی به‌دبه‌خت و پاك ره‌وشتو دڵسۆز،ته‌نها گوناهیان ئه‌وه‌یه که ده‌ڵین چاکسازیمان ده‌وێ،مه‌لا بیری نه‌کرده‌وه هه‌ر یه‌کێک له‌م موچه‌بڕاوانه خاوه‌ن منداڵ و خێزان و که‌سانێکی نه‌خۆشن. بۆچی به‌م شێوه‌یه ده‌تانه‌وێ خه‌ڵکی بده‌ن به زه‌مینداو خوێنیان بمژن،جیاوازی به‌عس و ئێوه چین؟ به‌هه‌مان شێوه له کاتی سه‌دامدا هاواریان ده‌کرد ئه‌وه‌ی نه‌بێت به به‌عسی بۆی نیه بژی له‌م وڵاته‌دا، مه‌لا و چوارده‌ور‌که‌ی به‌هه‌مان شێوه فیکه لێده‌دات بۆ دانیشتوانی سلێمانی . له دانیشتنێکدا که به به‌ڕێز مام جه‌لالم گوت ،ئایا ئاگارداریت که مه‌لابه‌ختیار چی ده‌کات وه که‌وتۆته گیانی خه‌ڵکی؟ به‌ڕێز جه‌لال تۆزێک وه‌ستا وه من زۆر ترسام که تو‌ڕه‌بێت وه بڵێت که درۆده‌که‌م بۆچی وا قسه‌ده‌که‌م له‌سه‌ر مه‌لا . به‌ڵام له وه‌ڵامه‌که‌یه‌دا که زۆر سه‌یر بوو،گوتی نازانم گوێ له کێ بگرم وه به قسه‌ی کێ بڕوا بکه‌م! ته‌نها گوتی ئه‌گه‌ر مه‌لا به‌ختیار وای کردبێت به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی زۆر هه‌ڵه‌ده‌کات وه به‌م شێوه‌یه دوژمن دروست ده‌کات بۆ یه‌کیه‌تی. لێره‌دا ده‌ڵێم زۆر سوپاس. که‌واته مه‌لا به‌ختیار به ئاره‌زوی خۆی که‌تۆته گیانی دانیشتوانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی شاری سلێمانی، که‌ی کوردی سلێمانی ئه‌وه‌نده بێده‌سه‌ڵات بووه ئه‌مه قبوڵ بکات له که‌سێک، ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه که ته‌نها منداڵانی سلێمانی به به‌رد چاوی مه‌لا کوێر بکه‌ن و ده‌ریبکه‌ن له شاره خۆشه‌ویسته‌که‌ماندا و ئه‌و کاته نزیک بۆته‌وه. له کۆبونه‌وه‌کانیدا زۆر به‌ئاسانی ده‌ڵێ ئه‌وه ی ئێمه‌ی به‌دڵ نیه فه‌رموو با بڕوات وه ئێمه که‌س به‌زۆر ناهێنینه‌وه له یه‌کیه‌تیدا، ده‌رگا کراوه‌یه،وه‌کو یه‌کیه‌تی نیشتیمان کوردستان باوکی دایمه‌زراندبێ. لێره کێشه‌که له‌وه‌دایه که جه‌لال خودا ئاگای لێبێ که‌سی سلێمانی نه‌هێشت له ناو سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تیدا،ته‌نها دوان سیانێک نه‌بێت،که ئه‌وانیش دستیان گرتوه به کڵای خۆیانه‌وه با نه‌یبات. نوێنه‌ری مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه ی یه‌کیه‌تی کاک شه‌ماڵ عه‌بدول وه‌فا و ستافه‌که‌ی وازیان هێنا که ئه‌م که‌سانه پاکترین که‌س و وه ناوداره‌کانی شاری سلێمانی بوون به‌بێ گه‌نده‌ڵی و دڵسۆزانه کاریان ده‌کرد ،له جێگه‌ی ئه‌مانه سه‌عد پیره‌ی دز ومه‌لف دار(به‌م زوانه هه‌ندێ دۆکومه‌نت له‌سه‌ر سه‌عدی داده‌به‌زێنین، که ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی له گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غدادا چۆن بووه) وه چه‌ند کاسانێکی نه‌شیاو ساخته‌چی له خۆی کۆکردۆته‌وه له مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کان،ئایا ئه‌مه کێ قبوڵی ده‌کات،ئایا کورد ده‌بێت ده‌نگ به دزو ساخته‌چی بدات؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست