لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی وه‌ڵامی هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراوی رۆژنامه‌ی خه‌باتی زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌داته‌وه
Thursday, 18/06/2009, 12:00
له رون كردنه‌وه‌یه‌كدا كه دانه‌یه‌كی بۆ سایتی یه‌كگرتوو نێردراوه ، لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی وه‌ڵامی هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراوی رۆژنامه‌ی خه‌باتی زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌داته‌وه و داوا له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم وسه‌ركرده‌كانى لیستى كوردستانى كراوە رێگه له‌م ره‌وشه چه‌واشه‌كاریه‌ى هه‌ندێ كه‌سى نامه‌سئول بگرن و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌م شێوازه ناشرین نه‌كه‌ن :
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه له خواره‌وه بخوێێنه‌روه : لێدوانێك له‌لایه‌ن لیستى خزمه‌تگوزارى وچاكسازى سه‌باره‌ت به هه‌واڵێكى هه‌ڵبه‌ستراوى رۆژنامه‌ى (خه‌بات)
رۆژنامه‌ى خه‌بات ژماره (3202) رۆژى پێنج شه‌ممه به‌روارى 18/6/2009 له لاپه‌ره‌ى یه‌كه‌مدا بڵاوى كردۆته‌وه كه گوایه :
سه‌رۆكى چوار حزبه‌كه و سه‌رۆکی لیستی گۆران سه‌ردانى نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق یان كردوه وبه‌ڵێنیان پێداوه كه هه‌موو هه‌وڵ وته‌قه‌لایه‌كى خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ر بۆ رێگرتن و په‌كخستنى به‌ڕێ كردنى ده‌ستورى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان .
ئێمه له لیستى خزمه‌تگوزارى وچاكسازى (چوار حزبه‌كه) سه‌ر له‌به‌رى ئه‌م هه‌واڵه به درۆ ئه‌خه‌ینه‌وه وپێمان سه‌یره رۆژنامه‌ى خه‌بات كه زمانحاڵى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌ى واوه كه درۆیه‌كى وا بڵاو بكاته‌وه به‌مه‌به‌ستى له‌كه‌دار كردنى كه‌سایه‌تى لیسته‌كه‌مان و حزبه‌كانمان .
ئێمه لێره‌وه داواكارین له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم وسه‌ركرده‌كانى لیستى كوردستانى رێگه له‌م ره‌وشه چه‌واشه‌كاریه‌ى هه‌ندێ كه‌سى نامه‌سئول بگرن و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌م شێوازه ناشرین نه‌كه‌ن ..
ئه‌مه هه‌ڵمه‌تێكى تومه‌تسازى پێش وه‌خته‌یه بۆ ئێمه له‌سه‌ر سه‌ردانى به‌غدا وپه‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى به‌غدا كه مافێكى سروشتى هه‌ر هاوڵاتى وحزب وهێزێكى سیاسیه له عێراق دا به هه‌رێمى كوردستانه‌وه ، به‌ڵام تۆمه‌تبار كردن وبه‌خائن كردنى خه‌ڵك به‌بێ به‌ڵگه به ئاره‌زوى حزبیانه پێشێلكارى یه‌كى مافى مرۆڤ و یاساى حزبه‌كانه وتێكده‌رى په‌یوه‌ندى هاوخه‌باتى هێزه سیاسیه‌كانه وئه‌م ره‌وشه ناچارمان ئه‌كا رێگه‌ى یاسایى بگرینه به‌ر بۆ پاراستنى مافه‌كانمان ..
18/6/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست