پارتى دیموكراتی كوردستان دەورێكی كاریگەرى هەبووەلەتێكدان وپەرتكردنی(حزبەكان) لەكوردستان
Monday, 02/01/2012, 12:00
ئەوەماوەى چەندڕۆژێكە لەهەندى سایت ورۆژنامەدا چەندبابەتێكم خوێندۆتەوەكەلەسەربزووتنەوەى دیموكراسیخوازان وحزبى زە حمەتكێشان كەڕاستەوخۆپارتى تۆمەتباردەكەن لەپەرتبونوئینشیقاق كردن ولێسەندنەوەى مۆڵەتى حزب ودورخستنەوەیان لەكارى سیاسی.ئەوەى دەمەوێت لێرەدابەكورتی باسێكى لێبكەم ئەوەیە كەپارتی ئەمەیەكەم كاری نیە بەرامبەربەحزبەكوردستانیەكان دەیكات وهەرلەسەرەتاى دروست بونیەوەبەردەوامە لەم سیاسەتە كەدەبیت یان كلكى بیت یان نابیت كاری سیاسی بكەیت وباوەڕی بەفرەحزبى و ڕەی جاوازى نیەوبۆى هەزم ناكرێت و قبوڵیناكات جابەهەرشێوازێك بیت ڕوبەڕوى نەیارەكانى دەبێتەوە سەردەمى پێشوو بەهێزى چەك وشەڕكردن وڕوبەڕو نەیارەكانی دەبوەوە بینیمان چەندەهاكوڕى كوردی بەگوشتداوچ ماڵ وێرانیەكی توشى ئەم میللەتەكرد. كوردستانی بەرەو دواوەبردوتوشى گرانی ونەداریو هەژارى ئاوارەى یان كرد لەبەرمانەوەى خۆیان لەدەسەڵات و كورسەیەكانیان.هەروەك چۆن لەدوای هەرەسی شۆرشی ئەیلول كۆمەڵك كەسی نیشتمان پەروەر درێژەیان بەشۆرش دا بەناویكی ترەوە دوور لەناوی بنەماڵەی بارزانی كەلەو كاتەدا خۆیات خزاندبووە باوەشی ئاغاكانیانەوە لەكەرەج وەك متبوی ناو قۆزاخەیان لێهاتبوو بەڵام كەئەو بانگەی دەستپێكردنەوەی شۆرشیان بیست بەپەلە گەرانەوە سنورو بەناوی قیادەی مۆقەتەوە كەوتنە نانەوەی كێشە بۆ ئەو شۆرشە.وەئێستاش بەشێوازێكیترپارتی سیاسەت لەگەڵ حزبە كاندادەكات كەدەزانێت چیترناتوانى زەبرى هێزوچەك بەكاربهێنێت ئێستالەڕێی دەست تێوەردانووئینشیقاق كردن دەیەوێت لەنەیارەكانی بدات .یەكەم خزبیش كەبەر ڕەحمەتى ئەم پیلانەكەوت پارتى كارى سەربەخۆبوكەچەندكەسێك لەلایەن پارتى یەوەنردرابوو بۆتكدانى ئەوحزبەئەوەبوو لەسەریەك وشە كەلەڕۆژنامەكەیاندا بڵاویان كردبوەوە كەئەوان باوەڕیان بەئازادى سیكسی هەیەمۆڵەتان لێوەرگرتنەوەو سەرجەم بارەگاكا نیان داخستن ودوریان خستنەوەلەكارى سیاسى.پارتی پارێزگارنی كوردستانیش بەرشاڵاوى پارتی كەوت بگرەبەر ئەنفالی پارتی كەوت پارتی گوندی كەڵكینی ئەنفال كرد. حسێن ئاغای سوچی شەهید كردوو گوندەكەشی تاڵان كرد لەبەر ئەوەى پارێزگاران خاوەنی جەماوەرێكی زۆر بوون لەو ناوچەیەی پارتی خۆی بەباڵا دەست دەزانێت ئەم حزبەهەڵقوڵاوى ئەوناوچەیەى لاى خۆى بو بۆیە پارتی ئەوەى پێقبوڵ نەدەكراو ئەوەبولەیەكەم كاردانەوە یدا لەناوچەی خۆیان دەریكردنودەستى بەسەرهەمووموڵكوماڵاتیانداگرت ئەوانیش بەناچارى ڕویان كردە سلێمانى و درێژەیان بەخەباتى خۆیاندابەڵام پارتى بەوەشەوە نەوەستاوتاكارگەیشتە ئەوەى ئینشیقاقێكی لێكردنووكۆپیەكی لەهەولێردروست كردومۆڵەتوبوجەى دایە ئەو باڵەى لایخۆی وبەڵام پارتی پاریزگارانى گوێیان نەدایە ئەوفشارانەى پارتی وبەردەوامن لە خەبات وسیاسەتى خۆیا.حزبی ڕزگاری كوردستان ئەوحزبەى ئینشقاق بەرۆكی بەرنادات وپارتی هیچ خاتریكی ناگرێت وئەم حزبەى كردوە بەچواربەشەوە وئەگەرباس لەپەرت بونى حزب بكەین ئەمەدەگمەنترین پەرت بوونە لەكوردستان و هەرچورلایان خۆیان بە خاوەنى ئەوخزبەدەزانن وگێشەكەیان هەرواماوەتەوە ئەگەرپارتی نەیكاتە پێنج یان شەش باڵەوە.پارتى نیشتمانى كوردستان لەبەرئەوتەنگژیەی كەپارتى بۆى دروست كردبوو بودجەكەشیانى ڕاگرت بوو ئەوانیش ماوەیەكی زوربەردەوام بوون لەكارو چالاكى خویان بەرگەی ئەوهەمووزوڵموناعەدالەتیەیان گرت بەڵام لەدوى دا چونە نێو ڕیزەكانى یەكێتى.حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان جیاوازلەهەمووحزبەكانى تركەزورترین باڵی لێجابۆتەوە ئەمەیان تەنهاپارتى دەستی تێوەرنەدا یەكێتیش دەورێكى كارىگەری هەبوولەجیاكردنەوەى باڵ لەم حزبە بەڵام پارتی ئەم جارەهیچ سنورێكی نەماوحزبەكەی تاڵان كردوبەكادرومۆڵەت وبودجە كەشیانەوەبردى ئەمەش هۆكارى ئەوەبووكەوا لەوحزبەبكریت كەبەردەوام ڕەخنەیان دەگرت لەدەسەڵات وبڕیاریانداكەلەگەڵ چوارحزببە كە بەیەك لیست بەژدارى هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان بكەن ئێستائەوكادیرانەی ماونەتەوە مۆڵەتیان وەرگرتوەبەناوى حزبى ئایندەی كوردستان.بزووتنەوەى دیموكراسیخوازانى كوردستان زوردەمێكەپارتی مشتی لەمانیش گرتۆتەوە هەرئەوكەسانەى كەناردبوى بۆهەڵوەشانەوەى پارتی كاری سەربەخو دواى تەواوكردنی كارەكەیان ناردنیە نێوڕیزەكانی بزووتنەوەى دیموكراسخوازان بۆیەئەم حزبەش هەڵوەشێننەوەوبەدەریدى ئەوانیترى بەرن ئەوەبوولە ساڵی 2007ئەوانەى كەپارتی ناردبوونى ئیشەكەیان بۆنەكراو دەستان لەكاركێشایەوەوخۆیان لەرۆژنامەكان دەست لەكاركێشانەوەكەیان ڕاگەیاند بەڵام پارتى هەركۆڵى نەداوئەوەبووپاش ماوەیەك ئەوكەسانەى كۆكردەوەو كۆپیەكى دروست كرلەهەولێربەناوى بزووتنەوەى دیموكراسیخوازانى كوردستان وجاكەوتنە فشاركردن و نابیت دووحزب بەیەك ناوەوەكاربكات دەبیت یەك بگرنەوە گەرنا دەتاندەین بەدادگاوهەڵتان دەوەشێنینەوەئەوەبویەكیان گرتەوەبەڵام پاش ماوەیەپارتی ئەوكەسانەى ڕاسپارت كەكاتى ئەوەهاتوەكەكارەكەتان بكەن وئەوەبوسەرلەنوى ئینشیقاقیان تیكەوت وپارتى حزبەكەیانى دا بەدادگاوهەڵی وەشاندنەوە.ئەمەمشتێكە لەوقەرمانەی كەپارتى بەرام بەر بەحزبەكوردستان نیەكان دەیكات....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست