خەونەكە گەندەڵەكەی (بەرهەمی قیر و سەرۆكی شارەوانی سلێمانی) كەشف دەبێ!
Tuesday, 12/07/2011, 12:00
پەندێكی كوردی دەڵێ: كەس وەكو ئەو كەسە كوێر نیە، كەنایەوێت ببینێ.
بێ گومان كاتێ شەن و كەوی گەندەڵ خوازان لە خەرمانێكی گەندەڵیدا هەڵدەدرێ بەئاسماندا و هەرچی فایل پاك و قورس بێ لەشوێنی خۆیدا دەیداتەوە بەزەوی. بەڵام هەرچی چڵكاو خۆر و فایلدار و سوك بێ هەواكە دوری دەخاتەوە. ئەمە ڕاستیە و هەمو كەسێ بەچاوی خۆی ئەمە دەبینێ هەر مرۆڤێك یان خاوەن فیكرێكی تێگەیشتو ئەم ڕاستیە پێچەوانە بكاتەوە یان نەی بینێ ئەوا ئەویش پاشگرێكی تری ئەو جۆرە مرۆڤانەیە كەدەمیان ژەنیوەتە ئەو لاكە چەورەی كە بەهەمویان كەتونەتە پاراستن و پەرژین دروست كردن بەدەوریدا. سەرجەم هاوپۆستەكانم لەسەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی و سەرجەم بەشەكانی تری شارەوانی سلێمانی. هەمومان باش دەبینین و دەبیستین و دەزانین. ئایا كێ لەناو سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی و كۆڕ و كۆبونەوەكان و موناسەبەكان و دیدارەكاندا خۆ بەرە پێشەوەو مستاوكردن بوە؟؟؟؟؟؟؟ یان كێ لەناو هە مویاندا خۆی كردۆتە گای قەشە؟؟؟؟؟؟ یان كێیە ئەو خاوەن شكۆیەی كە دەیەوێ ئەم شارە بكاتە بەهەشتی سەر زەمین بەوتە زل و قەبەكانی لە كۆبونەوەدا؟؟؟؟؟؟؟ یان كێیە ئەو كەسەی پلەی یەكەمی هێناوە لەگەندەڵی و دەست پیسی و قۆندەرە ماچ كردنی ئەم مەسول ئەو مەسول؟؟؟؟؟؟؟ یان و یان..... هەتاد جگە لە (بەرهەمی قیر) دەبێ كێ هەبێ ئەوەندە ڕەش خۆر و گەندەڵ بێ؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ئایا (بەرهەمی قیر) زۆر دور ناڕۆم جارێ زۆرم ماوە بۆئەوەی زیاتر لەژوری تاریكدا و لەبەر فتیلە كتێبی گەندەڵیەكانت لاپەڕە بەلاپەڕە هەڵدەمەوە ئەوجا دەبێ بەشەرمەوە بێتە ناو شارەوانی و دەست بەچاوتەوە بگری لەسەر شەقام. ئایا لەتۆ باشتر و بەئەزمون تر نیە لەناو ئەندازیارانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی؟؟؟؟؟ ئایا لەتۆ شیاوتر و چاكتر و شارەزاتر لەئیداری و ئەندازیاری و ڕێكخستنی كاروباری هاوڵاتیان نیە؟؟؟؟؟؟ ئایا لەتۆ بەتواناتر نیە؟؟؟؟؟؟ من نازانم تۆ چۆن لەڕوت دێ و چۆن دادەنشی باسی خۆت دەكەی؟؟؟؟ لەتۆ دەپرسم تۆ دەبێ بەمنداڵی وانەی پەروەردەت خوێندن بێ؟؟؟؟؟؟ ئەگەر وایە چۆن بێرێزی دەكەی بەرامبەر بە هاوپۆستەكەنم كە لەناو سەرۆكایەتی شارەوانیداچەندین خزمەتیان گەیاندوە بەم شارە؟؟؟؟؟؟ ئەی دەم روتێكی وەك جەنابت چەند ساڵە لەكوێت بۆ دیار نەبویت؟؟؟؟؟؟ تۆ ئێستاش كەبەیانیان چاوت بەكورسی سەرۆك شارەوانی دەكەوێ شێت دەبی بۆ ماچێكی ئەو كورسیە. باشتروایە لەماڵەوە كورسیەك لەوە بكڕی بۆ خۆت شەوانە بچیتە سەری دانیشی تا (جڵدەی پۆست) لێت نەدا. ئێستا كەسەرۆك شارەوانیت مەست و گێل كردوە و لەهەمان كاتیشدا چەندین بەرماڵت بۆ خستۆتە ناو مەڵبەند تابەڕەكەی لەژێر پێ دەربێنی. تۆ لەلای زۆر كەس دەڵێ سەرۆك شارەوانی واتە (خەسرەو كەمال) وەك ئەم كلیلانەی دەستم ئەوا یاری پێ دەكەم. زۆرجار ئەم قسەیەت لەلای چەندین كەس وتوە.
هاوپۆستەكانم هەمومان دەبێ ئەو ڕاستیانە بخەینە ڕو. دەبێ زیاتر سەوڵ لێبدەین تا لەژێر چەتری ئەم گەندەڵكارانە نقومی دەریا نەبین. دەبێ زیاتر و چاو نەترسانە ڕاستیەكان بۆ خەڵكی شاری سلێمانی بخەینە ڕو. دەبێ مێژوی خۆمان لەماوەی چەندین ساڵەی خزمەت كردن و كاركردن ئەمڕۆ لەسەر دەستی (بەرهەمی قیریان مولازم موحسینەكەی شارەوانی) نەكەینە قوربانی گەندەڵەچی و مافیایەكی وەك (بەرهەمی قیر) . ئێمە چی تر ئەو كاردار و رەفتارەنت قبوڵ ناكەین لێت و زۆر بەوردی دیراسەی هەمو كارەكانت دەكەین. تۆ ئەگەر بتەوێ لەكۆبونەوەكان پەردە پۆشی كۆمەڵێك كار بكەی و دواتریش بەرەو ئاراستەیەكی تر بڕۆی ئەوا زۆر سەهویت. لێشت قبوڵ ناكەین بەهیچ جۆرێ شان بابدەی بەكارو چالاكی چەند ساڵەی ئێمەوەو بیكەیتە بەرهەمی چەپكە گوڵ لای ئەم مەسول و ئەو بەرپرس تا چەنگی خۆت لە پۆستەكەی خەسرەو كەمال گیر بكەی. بەڵام لەم سایتەوە تۆ دەناسێنم بۆ حزب و شارەوانی و شاری سلێمانی. نەمن و نەهیچ هاوپۆستێكم لەناو سەرۆكایەتی ئەوەندە نەزانین تا نەزانین مافیایەكی وەك تۆ لەپشتەوە خەریكی چیت لەگەڵ سەرۆكی شارەوانی. بتەوێ بەدوو قاقای سەر مێزەكان هەمو شتێك لەیر ئێمە ببیتەوە. بەڵام ئەو خەونەت لەگۆڕبنێ چونكە هەمو دەستەكەت لای ئێمە كەشفە.
بەرپرسێكی باڵای سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست