ڕاگه‌یاندنی تۆڕی پشتیوانی پشده‌ر ده‌رباره‌ی په‌لاماره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی پشده‌ر و چۆمان
Monday, 18/07/2011, 12:00
وا ماوه‌ی دوو ڕۆژه سوپای پاسدارانی ئێران هێرشێکی به‌رفراوانی بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌کانی قه‌زاکانی پشده‌ر و چۆمان ده‌ست پێکردووه. به پێی ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ له ڕۆژی 17 ی ته‌مووزی 2011 ه‌وه هێزه‌کانی سوپای پاسدارانی ئێران به پاڵپشتی تۆپخانه‌و چه‌کداره‌کانی ئه‌نسارولئیسلام هێرشێکی به‌رفراوانیان کردۆته سه‌ر گونده‌کانی ناوزه‌نگ، زه‌ڵێ، سونێ، ڕهزگهو ماره‌دوو کوێستانه‌کانی قه‌ندیل له ناوچه‌ی پشده‌ر تا ده‌گاته ناوچه‌ی قه‌سرێ له ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌رانی سه‌ر به قه‌زای چۆمان. هێزه په‌لامارده‌ره‌که‌ی ئێران به خه‌ستی تۆپبارانی ئه‌و ناوچانه‌یان کردووه که بۆته هۆی سووتاندنی سه‌دان ڕه‌زو باخ و ئاواره‌کردنی گوندنشینه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه.
جێی ئاماژه‌یه که ئێران ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به بیانووی ڕاونانی هێزه نه‌یاره‌کانی تۆپبارانی ئه‌و ناوچانه ده‌کات که بۆته هۆی کوژران و بریندار بوونی سه‌دان و ئاواره‌کردنی هه‌زارانی تر؛ هه‌روه‌ها بۆته هۆی کاولکردنی گونده‌کان و سووتاندنی ڕه‌زو باخه‌کانیان و کوژرانی مه‌ڕو ماڵاته‌کانیان. شایانی باسه که ئه‌م ناوچه‌یه که به درێژایی ده‌یان ساڵ به ده‌ست ڕژێمه‌کانی عێراقه‌وه تووشی چه‌رمه‌سه‌ری ببوون.
ئێمه له کاتێکدا به توندی ناڕه‌زایی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌و ده‌ستدرێژییه پڕ تاوانکارییه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌رده‌بڕین، داوا له تێکرای ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه کوردی، عێراقی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌که‌ین که دژی ئه‌م په‌لاماردانانه‌ی ئێران ڕیسوا بکه‌ن و گوشاری بخه‌نه سه‌ر ئێران که پهلهمارو تۆپبارانه‌کانی بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕابگرێ. هه‌روه‌ها داوا له ڕۆشنبیران و دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م دنیایه بن ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رزبکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها دهاو له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی عێراق ده‌که‌ین که به تووندت ئیدانه‌ی ئه‌و پهلاماران بکه‌ن و گۆشار بخه‌نه سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران تا ده‌ستدرێژیه‌کانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ڕابگرێت و چیتر سنووره‌کانی عێراق به بیانووی جۆراوجۆره‌وه نه‌به‌زێنێ.
تۆڕی پشتیوانی پشده‌ر
له‌نده‌ن، 18/07/2011
تێبینی: له‌ڕێگای ئه‌م ئیمایلانه ده‌توانن پشتیوان و هاوکارمان بن سازدانی ڕێپێوان یان هه‌ر جۆره چالاکیه‌کی مه‌ده‌نی تر
[email protected] [email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست