کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەماوەرى خۆشەویستى (ی.ن.ك) ئەم كاتەتان باش

Sunday, 08/03/2009, 12:00


 ئەم كاتەتان باش
دەمەوێت بەم نوسراوەم دەست خۆشى و پشت ڕاستى بەڕێز كاك (كوردە ڕەش) بكەم بۆ ئەو نوسراوەى كە باسی مەڵبەندى سلێمانى دەكات وە بە لقێكى گرنگى دەزگا ڕوو ڕەشەكەی قەلاچوالان ئاژمار دەكات.خوێنەرى بەڕێز بەرزان لەساڵانى نەوەتەكاندا جامباز بوو لە مەعرەزەكانى سلێمانى وە قەرزارى خەڵكى بوو. خوا بیكات بە قوربانى سمێڵى باوكى ئەگەر وانەبوایە ئەبوو ئێستا هەر لەمەعرەزەكان دەڵاڵى بكردایە وە لەگەڵ ئەوەشدا بەرزان لێی دەوەشێَتەوە كە جاسوسى بكات بەسەر هەڤاڵە كانیەوە چونكە ئەو وەختى خۆى جاشێتى قبوڵ كردووە زۆر ئاساییە بەلایەوە ئەگەر ئێستا بە شێوەكى دیكە مومارەسەى هەمان كارى پێشووى بكات. خوێنەرى بەڕێز من ئەوەندەى لە نزیكەوە ڕۆژانە ئاگادارى وەرگرتنى هەواڵەكانم ڕاستەو خۆ لە شێخ جەمال جێگرى (بەرزان)وە پێمان دەگات وە شێخ جمال بەرپرسی ئەم پەیوەندییە یە بەڵام سەیر لەوەدایە یەكە یەكەی كادروهەڤاڵەكانى مەڵبەند ئەم ڕاستیە دەزانن بەڵام بۆ تا ئێستا وە ك شاهێد حاڵێك ناچنە لاى كاك كۆسرەت و هاوەڵەكانى ئەم راستیانە ئاشكرا بكەن ئایا دەترسێن.......؟
جەماوەرى خۆشەویست بڕوا بكەن بە خوێنى شەهیدانى ڕێگەى ڕزگارى سوێند دەخۆم كە ئەم دەزگا یەى ئێمە تەنها لە خزمەت جلال تاڵەبانی و بنەماڵەو نۆكەرەكانى دامەزراوە وە بێگومانم كە بە هیچ شێوەیەك دەزگا هەتا ئەم ساتە خزمەتى بە تاكى (ى.ن.ك) نەكردووە. خوێنەرى بەڕێز ئەم دەزگایەى ئێمە مانگانە (دوو ملیۆن) دۆلار بودجەكەیەتى كە كە لە شەخسی جلال تاڵەبانیە بۆمان دێت وە هیچ پەیوەندییەكى بە لایەنى دیكەوە نییە وە ئەمەش بەڵگەیەكە بۆ جەماوەر كە بزانن ئەگەر تاڵەبانی و بنە ماڵەكەى تاكە سوود مەند نەبن ئەى بۆ ئەم پارە خەیاڵییە بۆ ئەم دەزگا دۆراوە سەرف دەكات وە لەم پارەیەش مانگانە (سێسەد) هەزاردۆلار دەدرێت بە دەزگای زانیارى پێشمەرگە كە ماموستا عزیز سەر سپی بەرپرسیەتى وەساڵانەش لەكاتى جەردی كۆتایی ساڵ بە چەندین سەدان هەزار دۆلار بە وەسڵى بێ سەرو بەر وەهمى پارەكە بێسەروو شوێن دەكرێت......؟
بەڕێزان كە ووڵات هێزى سەربازى هەبوو ئەوا تەنها دوو دەزگاى ئەمنى سەربازى هەیە كە ئەوانیش(موخابەرات وە ئیستخبارات)ن هەرچەندە دەزگاكەى ئێمە كە قەلاچەالانە ناوى لینراوە مخابرات وە دەزگاكەى مامۆستا (عزیز سەرسپی) ناوی لێنراوە (ئیستخبارات) بەڵام تەحەداى شێخ جەعفەر دەكەم ئەگەر وەزارەتەكەى مافى بەسەر ئەم دوو ده‌زگایەدا هەبێت. ئیتر كاك كۆسرەت گیان بەڵگە لەمە ڕوون تر ئەبێت تۆ بەتەمای چیبیت. ئەوەتا دەزگاكەش بووە بە ڕێچكەى بنەماڵە. دكتۆر (خەسرەو دڕك) بۆیەشە دەڵێم دڕك چونكە گوناحە ناوى (گوولأ) لەقەبێك بێت لەم شوێنە خوێناوی و پڕتاوانەدا بەكار بهێنرێت.
خۆشەویستان ساڵانە بودجەیەكى (بیستو چوار) ملیۆن دۆلارى كە قووتى پێشمەرگەو خوێنى شەهید و كەم ئەندامانى سەنگەرە لە پێناو چى بچێتە گیرفانى تاكە كەس بەوەش ناوەستین بگرە چەندین خانووى نهێنیمان لەناو شاردا هەیە كە ڕۆژانە لەم خانوانەوە چاودێری و (موڕاقەبە)ى كادران و ئەندامانى یەكێتى لێوە دەكەین. بەڕێزان با ئەمڕۆ ئەوەندە بەس بێت لە ڕونكردنەوەى داهاتودا باسى زۆر شوێنى دیكەتان بۆ دەكەم كە كەسانى خۆ فڕۆش بەمەبەستى جاسوسی بۆ (خەسرەو دڕك) كاری تێدا دەكەن وە دڵنیاشتان دەكەمەوە كە ئەم ڕونكردنەوانە هەمووى بە بەڵگەوەن.
هەرسەركەوتووبن

بژى یەكێتى نیشتمانى كوردستان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە