مەحموودە سوور نزیكەی نیو ملیار دینار لە مووچەی راگەیاندكارانی حزبەكەی بۆ خۆی لاداوە
Monday, 09/01/2012, 12:00
پاش ئەوەی بۆ نزیكەی 10 ساڵ دەرچوو پارتی دیموكراتی كوردستان وەك حزبێكی هەمیشەیی و مێژوویی ئەوجا بڕیاریدا بە زێدەكردنی مووچەی كارمەندانی خۆی، بەڵام مەحموودە سووری ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی بە ناو رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی كە بە قەوڵی خۆی هاتووە گەندەڵییەكانی سەرۆ قادر نەهێڵێ ئامادە نییە، مووچەی زیادەی بە سەر كارمەندەكانی دابەش بكات، تەنیا لە مووچەی مانگی 11- 2011 ، كە جگە لە كارمەندانی مەكتەبی راگەیاندن، هەموو دەزگاكانی پارتی مووچە زێدەكەیان وەرگرتووە، مەحموودە سوور نزیكەی 460 ملیۆن دیناری لە مووچە زیادەكە بۆ خۆی گڵداوەتەوە و ئامادە نییە بە كارمەندانی بدات.
بە پێی دوایین زانیاری دوێنێ بەرپرسی ئاژانسی پەیامنێر ئاگادار كراوەتەوە كە سەردانی مەكتەبی ناوەندی بكەن بۆ وەرگرتنی دوا لیستی مووچەی كارمەندانی، بە قسەی عەبدولرەزاق عەلی ، لە مووچەی مانگی 12 ساڵی رابردوو زیادەی مووچەی كارمەندانی لە گەڵ نییە، بەو پێیە بێت تەنیا لە ماوەی دوو مانگدا سوورە نزیكەی ملیارێك دیناری بۆ خۆی گڵداوەتەوە، هەر دوای زانینی ئەوەی كە مووچەی مانگی 12 زیادەكەی لە گەڵ نییە، مەكتەبی سەرۆك بانگێشتی سوورەیان كردووە بۆ لێپێچینەوە، هەروەها بە سەدان لە كارمەندانی راگەیاندنی پارتی لە بەرامبەر نەدانی ئەو مووچە زیادەیە هەڕەشەی دەست لەكاركێشانەوە دەكەن، بە قسەی بەرپرسی بەشی دارایی و كارگێری سایتی پەیامنێر، جەعفەر ناوێك كە ئەركی رێكخستنی لیستی مووچەی كارمەندانی راگەیاندنی پارتی لە دەست دایە لە ناو خەڵكی رایگەیاند بوو كە ئەو مانگی رابردوو بۆ شكاندنی هەیبەتی مەحموودە سوور گرفت دروست كردووە كە مووچە زیادەكە نەدرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست