شۆرش له چوارچێوه‌ی بیری زانستی (دیالێکتیک) وه ئایدیالیزمدا.
Sunday, 27/09/2009, 12:00
وه‌کوو دیاره له نێوه کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، وه‌کوو کورد، نووسین و رخنه گرتن له یه‌کتر وه‌کوو هه‌ره‌شه‌و دووژمنایه‌تی سه‌یر ده‌که‌ین، وه هه‌تاکوو ئه‌مرۆ نه‌مان توانیوه که‌لتووری رخنه‌گرتن و نووسینی زانستی له خۆماندا هه‌ڵبگرین.
له باتی ئه‌وه‌ی هه‌موو رخنه‌یه‌ک وه‌کوو ته‌واوکه‌ری خۆمان ته‌ماشا بکه‌ین و له رێگه‌ی رخنهگرتنێکی مه‌نتقی و زانستی یه‌وه بتوانین وه‌ڵامی یه‌کتر به‌ینه‌وه، مخابن، هه‌تاکوو ئه‌مرۆش هێشتا له بازنه‌و چوارچێوه‌ی نۆرمی کۆندا دهسوورێینهوه، هه‌رشتێک که له‌گه‌ڵ بیر‌و باوه‌ری ئێمه‌دا نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و چاوه‌روانی یه‌مان هه‌یه له کۆمه‌ڵگاو ده‌وروو پشتهکهمان که دووری لێبکه‌ن، وه ئه‌گه‌ر نه‌یان کرد، رێبازی جۆراو جۆر ده‌گرینه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی بکه‌ین.
زۆر پێویسته گه‌لی کورد به‌تایبه‌ت گه‌نج که هه‌ریه‌که‌یان خاوه‌ن هه‌ڵوێستێکی جێواز بن له شرۆڤه کردنی رووداوه‌کانی دوونیا و کوردستان به‌ڵام له رێگه‌یه‌کی زانستی یه‌وه، وه له‌سه‌ر ئه‌ساس و بنه‌مای زانست و مه‌نتق، که ئه‌و شرۆڤه کردنه برواته ئه‌رشیڤی گه‌له‌که‌مانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کانی داهاتوو سوودی لێوه‌ر بگرن. مرۆڤ کاتێک خۆی ماندوو ده‌کات وه زه‌حمه‌ت ده‌کێشێت له بواری نووسینه‌وه یا هه‌رشتێکی که، ته‌نها ئه‌نجام دانی کاره‌که نه‌گرێته به‌ر چاو، به‌ڵکوو ده‌بێت ده‌رئه‌نجامی کار بگریته به‌رچاو، که بتوانیت پێش بینی بکه‌یت که تا چه‌نده ده‌رئه‌نجامی ئه‌و کاره ده‌ست که‌وتی هه‌یه بۆ کۆمه‌ڵگا، له ئێستا‌و له داهاتوودا. بۆ ئه‌وه‌ی که ئێمه زۆرتر له سه‌ر شۆرش و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌رانبه‌ر به یه‌ک راده‌وه‌ستین (به‌لکوو رخنه نییه)، پێویسته به جوانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وورد بکه‌ین له‌سه‌ر شۆرش وه کێشه گرێدراوه‌کانی شۆرش، وه هه‌روه‌ها ئه‌و قووتابخانانه‌ی که بنه‌مای سه‌ره‌کی فیکری شۆرش و خه‌بات و تێکۆشانن. کاتێک که ئه‌م شتانه‌مان به شێووه‌یه‌کی زانستی زانی ئه‌و کات که‌س ناتوانێت ئیستسمارمان بکات به ناوی خه‌بات و شۆرشه‌وه.
شۆرش یانی چی؟ شۆرش یانی پێکهێنانی ئاڵووگۆرێکی گشتی له بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵگا، واته پێکهێنانی ئاڵووگۆرێکی بنچینه‌یی له بواری ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، نیزامی، که‌سایه‌تی، که‌لتووری، فه‌رهه‌نگی، نیزامی، وه ئایدۆلۆژی(1).
هه‌ندێ سیاسه‌ت مه‌دار وابیر ده‌که‌نه‌وه که شۆرش کردن ته‌نها یه‌ک له‌و خاڵانه‌یه، بۆیه زۆر ته‌رکیز له‌سه‌ر یه‌ک له‌و خاڵانه ده‌که‌نه‌وه، به‌شه‌کانی که واز لێدێنن، یا به شێوه‌یه‌کی چرپر وه‌کوو چۆن له‌سه‌ر کێشه‌یه سیاسی یه‌که هه‌وڵده‌ده‌ن، له‌سه‌ر پرسی که‌سایه‌تی هه‌وڵ ناده‌ن، یا له‌سه‌ر ئایدۆلۆژی، یا به‌شی نیزامی یه‌که هه‌وڵ ناده‌ن. ئه‌م شێوازه ناتوانین به پێی پێناسه‌ی شۆرش پێی بگووترێت شۆرش، نه؟ به‌ڵکوو ده‌بێت پێناسه‌یه‌کی که‌ی بۆ دابنین، وه ئه‌م شێوازه‌ش سه‌رکه‌وتووی به ده‌ست ناهێنێت. بۆچی؟ چوونکه ئه‌و خاڵانه ته‌واو که‌ری یه‌کترن، ئه‌نجام دانی هه‌موویان به‌یه‌که‌وه شۆرشی لێ‌دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بێتوو یه‌ک له‌و خاڵانه ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌وا مه‌فهوومی وه ناوه‌رۆکی کاره‌که‌ی که ده‌یکه‌ین، ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌مان ناداتێ که کۆمه‌ڵگا چاوه‌روانی یه‌تی، یا ئه‌و شته‌ی که هه‌وڵمان بۆ داوه.
بۆیه ناتوانین بۆ نان شۆرش بکه‌ین (ئابووری) به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ ئاسایش شۆرش بکه‌ین(سیاسی) وه ناتوانین بۆ ههردووکهیان شۆرش بکه‌ین ئه‌گه‌ر بێتوو بۆ شۆرشی کهسایهتیو ئایدۆلۆژی له‌بیر بکه‌ین. واته ئه‌مانه هه‌موویان گرێفراوی یه‌کن، وه راست نی یه ئه‌گه‌ر له‌یه‌کیان جیا بکه‌ینه‌وه، یا هه‌ریه‌که‌یان به جیا به‌رێوه‌ی به‌رین. (2)
بۆ شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه نموونه‌یه‌کی بچووک ده‌خه‌مه به‌رده‌ستان. نموونه (کاتێک سیسته‌م ده‌یه‌وێت خه‌سته‌خانه‌یه‌ک دروست بکات، پێویسته چه‌ند خاڵ بگرێته به‌رچاو. 1- نه‌خشه‌ی خه‌سته‌خانه‌که.2- مه‌وقعی جغرافیایی خه‌سته‌خانه‌که.3- تا ته‌واو بوونی خه‌سته‌خانه‌که وه‌زاره‌تی پێشه‌سازی تا چه‌ند ده‌توانێت ئامێره پێویسته‌کانی ناو خهستهخانهکهت بۆ دابین بکات.4- تا ته‌واو بوونی خه‌سته‌خانه‌که، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری وه زانکۆکان، چه‌ند دکتۆر، په‌ره‌ستار، وه ستافی که ده‌توانن ئاماده بکه‌ن، بۆ ئه‌و خه‌سته‌خانه‌یه). ئه‌مانه هه‌موویان پێیان ده‌گووترێت پلاننامه. وه ته‌واوکه‌ری یه‌کن. ئه‌گه‌ر بێت و یه‌ک له‌م خاڵانانه دوا بکه‌ون، ئه‌وا پرۆژه‌که‌ت به که‌م و کوورتی ده‌مێنێته‌وه، وه هیچ کات ده‌رئه‌نجامێکی کۆنکریتی نابێت. به‌رێزان شۆرشیش به‌و شێوه‌یه. ئه‌گه‌ر بێت و هه‌روه‌کوو باسمان کرد یه‌ل له‌و خاڵانه جێبه‌جی نه‌کرێت یا به پێی پێویست کاری بۆ نه‌کرێ، شۆرش چیتر هیچ مانایه‌کی نامێنێت، وه ئه‌و ئاڵووگۆرانهی که ده‌بێت له رێگه‌ی ئه‌و شۆرشه‌وه رووبده‌ن، له کۆمه‌ڵگه‌دا، به که‌مو کوورتی ده‌مێنه‌وه، که ده‌بێت هۆکاری بڵاو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، سیاسی، ئابووری، ئه‌خلاقی وه زانستی...هتد.
جا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانجه‌کانی شۆرشی کوردی به‌ده‌ست بهێنین که ئه‌ویش ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کورده پێویسته ئه‌و کێسانه‌ی که گرێدراوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆی گه‌لی کوردن چاره‌سه‌ر بکه‌ین. به‌بێ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه زانستی نی یه که وابزانین ده‌توانین ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌توانین به‌ده‌ست بهێنین.
ئه‌و کێشانه چین: 1- پرسی که‌سایه‌تی: واته مرۆڤه‌کان ده‌بێت له‌خۆیانه‌وه ده‌ست پێبکه‌ن، ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ی که له‌لایان داگیرکه‌رانه‌وه داچهسپاوه به‌سه‌ریاندا، خۆیانی لێ رزگار که‌ن، وه دووباره له‌سه‌ر نوێوه پێناسه‌ی که‌سایه‌تی راسته‌قینه‌ی شۆرشگێرانه خۆیان بکه‌ن. داگیر که‌ر پێش ئه‌وه‌ی خاکی گه‌لێک داگیرکات، که‌سایه‌تی تاکه‌کانی ناو ئه‌و گه‌له داگیرده‌کات، که‌سایه‌تییه‌کی لاوازه بێتوانایان پێده‌به‌خشێت.(سه‌یری کتێبی فرانتۆز فانۆن بکه‌ن، ره‌شپێسته ماسک سپییه‌کان، مه‌حکووم کراوه‌کانی سه‌ر زه‌وی، وه نووسراوه‌کانی که‌ی). 2- ئایدۆلۆژی: که سه‌رچاوه‌ی تێروانین مرۆڤێکه بۆ کێشه‌کانی که. 3- کێشه‌ی سیاسی.4-کێشه‌ی نیزامی.5-کێشه‌ی ئابووری.6-کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی. 7-کێشه‌ی رێکخستنی.8- وه کێشه‌ی که‌لتوورو فه‌رهه‌نگ. با به‌راوردی ئه‌م کێسانه بکه‌ین وه بزانین له چ قووتابخانه‌یه‌کی فکری یه‌وه سه‌رانی کورد لێێان نزیک بوونه‌ته‌وه.
شۆرشی گه‌لی کورد: گه‌ر سه‌یری مێژووی خه‌باتی گه‌له‌که‌مان بکه‌ین ده‌بینین، شۆرش و خه‌باتێکی زۆر کراوه له هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان، له سه‌رده‌مه جێوازه‌کاندا، به‌ڵام مخابن، وه‌کوو پێویستی سه‌رده‌می ئه‌وکات وه ئێستا، ئه‌و خاڵانه‌ی که ده‌بنه هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشێک جه‌ماوه‌ری کاری یان بۆ نه‌کراوه. هه‌ر له شۆرشێکدا سه‌رکردایه‌تی ئه‌و لایه‌نه سیاسی ته‌رکیزی له‌سه‌ر یه‌ک شتکردوه، ئه‌ویش ئه‌و شته‌ی که خۆی پێێ باش بووه، وه له بیری خۆیدا که شتێکی گونجاو بووه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه، وه ئه‌و خاڵه‌کانی که‌ی به‌رچاو نه‌گرتوه.
بۆ نموونه، پارته‌کانی ئێمه له ده‌ستپێکی دروست بوونیانه‌وه، هیچکات هه‌موو ئه‌و ێاله پێویستانه‌یان به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌نجام نه‌داوه، به‌ڵکوو له‌هه‌ر سه‌رده‌مێکدا، یه‌ک له‌و خاڵانه‌یان کردوه‌ته ئامانجی خۆیان. له هه‌ندێ سه‌رده‌م به‌و شێوه‌ی که جه‌خت له خه‌باتی نیزامی کراوه‌ته‌وه، کار له‌سه‌ر خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌سایه‌تی، ئایدۆلۆژی، ئابووری نه‌کراوه‌ته‌وه، وه به پێچه‌وانه، سه‌رده‌میش بووه، ته‌نها خه‌باتی سیاسی یان کردوه، وه به‌قی یه‌ی خاڵه‌کانیان وه پشت گوێ خستووه. ئه‌مه‌ش به‌راستی بووه‌ته هۆکاری ئه‌وه‌ی که شۆرشی کورد‌و خه‌باتی کورد ته‌نها ئامانجه‌که‌ی بگۆردرێت، نه‌ک ناوه‌رۆکی شۆرشه‌که، وه هه‌ر ئه‌م هۆکاره‌ش بووه، به هۆی ئه‌وه‌ی که پێشکه‌وتنێکی ئه‌وتۆ به‌خۆیه‌وه نه‌بینێت هه‌م له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی وه هه‌م له‌ئاستی ناوچه‌یی.
ئایا ئێمه وه‌کوو نه‌وه‌یی ئه‌مرۆ ده‌کرێت بتوانین ئاسیب شناسی یه‌کی ئه‌م شتانه بکه‌ین، تاوه‌کوو بزانین هۆکاری چی یه؟ وه له‌به‌ر چی؟ که له‌سه‌ر ده‌مه جێوازه‌کاندا وه له شۆرشه‌کانی کورددا، ههرگرووپێک به ویستی خۆیان سه‌رکردایه‌تی ئه‌و شۆرشه‌یان کردوه، واته‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌و چه‌ند که‌سه بریارده‌ره به باشیان زانیوه، نه‌وه‌ک ئه‌وه‌ی که حه‌قیقه‌ته یا راستی یه، که ده‌بێت بکردرێت.
لێره‌دا ده‌توانین دوو رێگه بگرینه به‌رچاو بۆ ئه‌م هۆکارانه، وه شرۆڤه‌یان بکه‌ین، تا بۆمان ده‌رکه‌وێت که هۆکاره‌کان چین.
هه‌روه‌کوو چۆن دوونیاو سروشت له دوو روانگه‌وه شرۆڤه ده‌کرێن، واته ماتریالیسم دیلیکتیک وه ئایدیالیزم. مرۆڤه‌کان گرێ دراوی ئه‌و دوو قووتابخانهیهن که دوونیاو سروشتیان له‌سه‌ر شرۆڤه ده‌کرێن. هه‌ڵسووکه‌وت و تێروانینه‌کانیان هه‌ڵقووڵاوی یه‌ک له‌م دوو قووتابخانهیهن. وه هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م دوو قووتابخانهیهش مرۆڤه‌کان پێش بینی و کاره‌کانی خۆیان دادهرژێنن.
1-ئایدیالیزم:
فه‌لسه‌فه‌ی ئادیالیزم، بوونی هه‌موو شته‌کان به به‌رهه‌می فکری ئینسانه‌کان داده‌نێت، وه ده‌ڵێت شتێک یا هه‌ستی له ده‌ره‌وه‌ی زهنی ئینسان وجوودی نییه. واته ئه‌وه زهنی ئینسانه‌کانه ناوه‌رۆک ده‌به‌خشێت به ماده. ئه‌گینا ماده بۆخۆی وجودی نی یه. ئایدیالیزم، هه‌روه‌کوو دین هه‌موو شته‌کان له فۆرمی زهنی یه‌تی ئینسانه‌کاندا پێناسه ده‌کات، واته ماده‌یه‌ک بۆمن شتێکه بۆ که‌سێکی که شتێکی که. وه هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌یه که گوایه شته‌کان بنه‌مایه‌کی سابتیان هه‌یه وه هیچ شتێک به‌رانبه‌رێکی که‌ی نی یه. به ووته‌یه‌کی ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌ساس و بنه‌مای ئادیالیزم بیرده‌که‌نوه، هه‌موو شته‌کانی ده‌وروو پشتیان، بوونیان له خۆیاندا خۆلاسه ده‌که‌نه‌وه، . وه زۆر شت هه‌یه که خاوه‌ن مهزایایهکی گۆران نی یه، بۆیه ده‌بێت هه‌روه‌ها بمێنێته‌وه، ده‌قیقه‌ن وه‌کوو تێروانینی دینه سه‌باره‌ت به هه‌ندێ کێشه.(4).
کاریگه‌ری فیکری ئایدیالیزم له‌سه‌ر شۆرش و خه‌باتی کوردی: هه‌روه‌کوو چۆن باسمان کرد که ئایدیالیزم هه‌موو شته‌کان له چوارچێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی خۆیدا کۆده‌کاته‌وه، وه باوه‌ری به ئالووگۆر له ساختاری سروشت و کۆمه‌ڵگادا نی یه. ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه زۆر له ناو شۆرشی کوردی‌دا به‌دی ده‌کرێت، به‌تایبه‌ت له ناو سه‌رانی شۆرشی کوردی‌دا. وه هه‌ر ئه‌م شێوازه بیرکردنه‌وه‌یه‌شه که بووه‌ته هۆکاری هه‌موو ئاڵۆزی یه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌تایبه‌ت پارته سیاسی یه‌کان. چۆن: له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو شت به سابت ده‌بینێت، وه سه‌یر ده‌کات، بوون و سه‌رهه‌ڵدانی لایه‌نێکی که‌ی پێ قه‌بووڵ ناکرێت. یا له‌سه‌رده‌مێکی مێژووی تایبه‌ت ده‌وری هه‌بووه، وه لایه‌نگری هه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که باوه‌ری به ئاڵووگۆر نی یه؟ وه هه‌موو شت به سابت ته‌ماشا ده‌کات، له‌سه‌رده‌مێکی مێژووی جێوازتردا، هه‌مان جۆر بیرده‌کاته‌وه، وه ناتوانێت راستی یه‌کان قه‌بووڵ بکات، که هه‌موو شت له‌سه‌ر ئه‌م دوونیایه له حاڵه‌تی ئاڵووگۆری به‌رده‌وامدایه، وه هیچ شتێک له فۆرم و قه‌باره‌ی چه‌ند چرکه‌یه‌کی پێسسوتریدا نی یه؟. کاریگه‌ری یه‌کی که‌شی تێروانینه سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد له ئاستی دوونیادا. هه‌روه‌کوو چۆن دین له‌سه‌ر ئه‌ساسی ماوه‌رای ته‌بیعه‌ت دوونیا و سرووشت شرۆڤه ده‌کات، وه زۆر شت هه‌یه ده‌یان گه‌رێنێته‌وه بۆ ده‌سته‌ڵاتی ماوه‌رای ته‌بیعه‌ت، که گوایه ته‌نها هێزی ماوه‌رای ته‌بیعه‌ت ده‌توانێت ئاڵووگۆری تێدا پێکبهێنێت. شۆرشی کوردیش به‌تایبه‌ت سه‌رکردایه‌تی ئه‌و شۆرشانه، چاره‌نووس و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد ده‌گه‌رێننه‌وه، بۆ هه‌ندێ هێزی ده‌ره‌کی، که گوایه ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌یانه‌وێت گه‌لی کورد ناتوانێت به مافه ره‌واکانی خۆی بگات. واته چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌یان گرێداوه به هێزی ماوه‌رای ته‌بیعه‌ت، روونتر وڵاته زلهێزه‌کان، هه‌روه‌کوو ده‌شبینین، له مێژووی سیاسی گه‌لی کورددا، ئه‌وه‌نده، سه‌رکردایه‌تی کورد، خۆی له زلهێزه‌کان به‌ستووه‌ته‌وه که کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن، وه ئه‌وه‌نده چاوه‌ریی ده‌ستی وڵاتانی زلهێزیان کردوه، ئه‌وه‌نده بۆخۆیان هه‌وڵیان نه‌داوه. بۆ نموونه ئه‌و راپرسی یه‌ی که له‌م ئاخیره‌دا له باشووری کوردستان کرا، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی ئیسرایل و کورد(5).
ئه‌مه ئه‌وه راده‌گه‌یینێت که هێشتا شۆرشی کوردی وه به‌رێوه‌به‌رانی شۆرش له‌سه‌ر بنه‌مای قووتابخانه‌ی ئایدیالیزم شۆرش و تێکۆشانی خۆیان ده‌که‌ن، وه هه‌ر شت که خۆیان به باشیان زانی وه‌ها ده‌که‌ن، چوونکه ئه‌و شته بوونی هه‌یه بۆ ئه‌وان که له فکریاندا هه‌یه، به‌ڵکوو به شێوه‌یه‌کی گشتی له راستی شته‌کان نزیک نابنه‌وه. بۆ نموونه له‌سه‌رده‌مێکی تایبه‌ت چه‌مکێک له چه‌مکه‌کانی شۆرش به گونجاو ده‌زانن، بۆیه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مکه پۆتانسیۆلی خۆیان سه‌رف ده‌که‌ن که خۆیان به باشی ده‌زانن. هه‌ربۆیه‌ش ده‌بینین نه گوێ له رای و ده‌نگی خه‌ڵکی ده‌گرن، وه نه به‌پێی سه‌رده‌م ئه‌رکه‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به گشتی. له روانگه‌ی یه‌کیانه‌وه خه‌باتی مه‌ده‌نی باشه، له روانگه‌ی ئه‌وی دیکه‌وه خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، نیزامی، سیاسی باشه. بۆیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خه‌باته‌که‌یان هه‌ڵقووڵاوی فکری شه‌خسی خۆیانه، هه‌ڵده‌ستن به دژایه‌تی کردنی یه‌کتر، وه پروپاگه‌نده کردن به‌رانبه‌ر به‌یه‌کتر.
هه‌ر ئه‌م هۆکاره‌شه که وه‌های کردوه، زۆربه‌ی رێکخراوه‌کان ئه‌ندام و کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر ئه‌ساسی عێراق بوون یا ئێرانی بوون په‌روه‌رده بکه‌ن. چوونکه شوێنێک به‌ناوی کوردستان وه‌کوو قه‌باره‌یه‌کی فیزیکی نی یه، به‌ڵام ئێران هه‌یه، عێراق هه‌یه. به واته‌یه‌کی که کوردستان به رۆج داده‌نێن وه گه‌لی کوردیش به ماده. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆحێک به‌ناوی کوردستانه‌وه بوونی نیه، به‌ڵکوو خۆیان له چوار چێوه‌ی ئێرانی بووندا ده‌بینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران یا عێراق وه‌کوو رۆج ته‌ماشا ده‌که‌ن، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئایدیالیزم رۆح به شتێکی نهگۆردراو ده‌زانێت وه باوه‌ری وه‌ها که هه‌موو شت بنه‌مایه‌کی سابتی هه‌یه، بۆیه هه‌ر خه‌بات و تێکۆشانی خۆشیان له چوارچێوه‌ی ئێرانی بوون یا عێراقی بووندا ده‌بینه‌وه.
2- زانستی (دیالێکتیک، ماتریالیزم دیالێکتیک).
ئه‌م قووتابخانه زانستی یه له‌سه‌ر ئه‌ساسی گۆران و خۆ نوێ کردنه‌وه بنه‌مای زانستی خۆی دارشتووه. واته باوه‌ری به‌وه هه‌یه که هه‌موو شت له ئاڵووگۆرێکی به‌رده‌وامدایه، هیچ شت له فۆرم و نۆرمی سه‌ره‌تایی خۆیدا نامێنێته‌وه. واته هه‌موو شت ده‌بێت مه‌رحه‌له‌ی تهکامڵی خۆی تێپه‌رێنێت، وه هه‌رشتێک له وه‌رچه‌رخانی به‌رده‌وام وه‌ستا، به‌و واتایه‌یه که بوونیشی وه‌ستاوه، وه نه‌ماوه. وه‌کوو، سرووشتی دوونیا، ده‌ریا، رووبار، مرۆڤه‌کان، پێگه‌یشتنی منداڵ و عه‌قڵ، زانسته‌کان، کۆمه‌ڵگا، ئابووری، په‌له‌وه‌ره‌کان، وه هتد. ئه‌مه‌ش راسته بۆ شۆرشی پارتێکی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی، که له سه‌ره‌تاوه دروست ده‌بێت ئاڵووگۆری زۆر به خۆیه‌وه ده‌بینێت تاوه‌کوو ده‌گاته مه‌رحه‌له‌ی ته‌کامڵ، ئه‌مه‌ش سرووشتی یه، بۆ نموونه پارته به‌ته‌مه‌نه‌کانی ئێمه ده‌بێت ئه‌و راستی یه قه‌بووڵ بکه‌ن، که کۆمه‌ڵگا له بازنه‌ی ئاڵووگۆردایه، وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڵووگۆرانهشدا ده‌بێت رووداوه تازه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا قه‌بووڵ بکه‌ن، واته هه‌رده‌م کۆمه‌ڵگا له به‌رده‌وامی سوورانه‌وه‌ی تهکامڵی خۆیدایه، وه بۆ هیچ که‌س ناوه‌ستێت، جا ئه‌گه‌ر تۆ وه‌کوو به‌ته‌مه‌نێک خۆت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڵووگۆره تازانه‌دا که روو ده‌ده‌ن تازه نه‌که‌یته‌وه، ئه‌وا به‌جێ ده‌مێنیت، گرنگ نی یه بۆ کۆمه‌ڵگا یا سرووشت تۆ ته‌مه‌نت چه‌نده، یا له‌و سه‌رده‌مه‌ی دروست بووندا، چه‌نده رۆڵت هه‌بووه. ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کان، به تایبه‌ت رێکخراوه سیاسی یه‌کانی کورد، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه سیاسه‌ت نه‌که‌ن، ئه‌وا ئه‌م رۆژه‌مان بۆ دروست ده‌بێت، که تێیداین، وه گۆرانی نوێ، یا سه‌رهه‌ڵدانی نوێ قه‌بووڵ ناکه‌ین، وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین، مهرحلهی تهکامڵی کۆمه‌ڵگا له‌به‌ر بیرکردنه‌وه‌ی خۆمان پاسیڤ یا بوه‌ستێنین. ئه‌م شه‌ره قسانه‌ش هۆکاری سه‌ره‌کی سیاسه‌ت نه‌کردنه له‌سه‌ر ئه‌ساسێکی زانستی، وه باوه‌ر نه‌بوونه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی تێگه‌یشتنی کۆمه‌ڵگاو تاکه‌کان، چوونکه له‌به‌رده‌وامی ئاڵووگۆرهکاندا، داواکاری یه‌کانی مرۆڤێش ده‌گۆردرێن. چۆن وه‌کوو کاتێک سرووشت له بازنه‌ی سوورانه‌وه‌ی خۆیدا ده‌گۆردرێت، مرۆڤه‌کانی ناو سرووشت، جۆر‌و داوا کاری و پێداویستی یه‌کانی ژیانیان ده‌گۆردرێن. کۆمه‌ڵگاش هه‌مان شت راسته بۆی. واته به گۆرانی کۆمه‌ڵگا ده‌بێت پارته‌کان خۆیان تازه بکه‌نه‌وه له‌سه‌ر نوێوه، وه هیچکات چاوه‌رێی ئه‌وه نه‌بن، که به گۆرانی ئه‌وان ده‌بێت کۆمه‌ڵگاش به‌ره‌و پێشه‌وه بروات یا بگۆردرێت. هه‌رله‌به‌ر به‌رده‌وامی ئاڵووگۆرهکان ده‌بێت، هه‌موو رووداوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا به جدی له‌به‌ر چاو بگیردرێن، وه به پێی ئاڵووگۆرهکان به‌رنامه‌و پلان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌زم و فۆرمی ئاڵووگۆرهکان چه‌واشه نه‌کرێن، وه له‌سه‌ر ئه‌ساسێکی پۆسه‌تیڤ سه‌رده‌مه مێژژوی یه‌که‌ی خۆیان ببرن. (6). کاریگه‌ری ئه‌م قووتابخانه‌یه پێچه‌وانه‌ی کاری گه‌ریه‌کانی قووتابخانه‌ی ئایدیالیزم ده‌بێت، وه رێگه دروست که‌ره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت له نێوان بیره جێوازه‌کاندا بالانسێک دروست بکه‌یت. به‌ڵام تا چه‌نده ئه‌و که‌سانه‌ی که له شۆرشی زانستیدا به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی وجوودی نی یه، وه هیچ که‌س ناتوانێت که‌س ئیستسمار بکات، ئه‌م شێوازه قووتابخانه‌یه قه‌بووڵ ده‌که‌ن، وه حازر ده‌بن که گه‌نجێکی 18 ساڵه له ناو کۆمه‌ڵگادا رخنه‌یان بکات.
سه‌رئه‌نجام: هۆکاری قه‌بووڵ نه‌کردنی یه‌کتر له کۆمه‌ڵگای کوردی زاڵبوونی فکره‌ی ئایدیالیزمه، له ناو هه‌موو چین و تووێژینه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگا، نه بوونی فکره‌یه‌کی زانستی بۆ فۆرمۆله‌کردنی په‌یوه‌ندی یه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی یه‌کانماندا له‌گه‌ڵ یه‌کتر. هه‌ر ئه‌م شێوزه فکرهشه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که روودانی شتی نوێمان پێ قه‌بووڵ ناکرێت، هه‌موو شته‌کان به کاریزمایی ده‌بینین، واته وا ده‌زانین ئێمه هه‌ر له دایک بوونه‌وه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌م کاره هاتووینه‌ته دوونیا، وه بۆیه هه‌تاکوو ده‌مرین ده‌بێت ئێمه به‌رێوه‌به‌ر یا سه‌رپه‌رستی ئه‌و کاره بکه‌ین. به‌لکوو هیچ شتێک وارسی و کاریزمایی نی یه، هه‌موو شت له به‌رده‌وامی ته‌کامڵ بووندایه، وه ئاڵووگۆره به‌رده‌وامه‌کان هیچ کات له گۆرانی خۆیان ناوه‌ستن بۆ ئێمه، ئه‌وه ئێمه‌ین که ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڵووگۆرانهدا خۆمان سه‌ر له نوێوه تازه بکه‌ینه‌وه، به‌رنامه‌و پلانمان هه‌بێت بۆ ئه‌و رووداوه نوێیانه. ئه‌م شه‌روو هه‌ڵای ناو پارته‌کانی کورستانیش (رۆژهه‌ڵاتی وڵات) کار نه‌کردنه له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی دیالێکتیک، به‌ڵکوو پڕ به پێستی خۆمان له جه‌وهه‌ردا مرۆڤێکی ئایدیالیزمین، هه‌موو رووداوه‌کان له چوار چێوه‌ی فکری خۆماندا قه‌بووڵ ده‌که‌ین وه ده‌ناسین، ئه‌مه‌ش که هه‌ڵه‌یه، ئه‌گه‌ر زه‌ره‌ری نه‌بێت سوودی نی یه بۆ هیچ تاک و لایه‌نێکی ناو کۆمه‌ڵگای کوردی. هیچکام له ئێمه له‌وه‌ته‌ی له دایک بووین وه‌کوو خۆمان هه‌م له بواری جه‌سته‌یی وه هه‌م له بواری ده‌روونی و فکری یه‌وه، وه‌کوو خۆمان نهماوینهتهوه، به‌ڵکوو مه‌رحه‌له‌ی ته‌کامڵ بوونمان به‌رده‌وامه چ بمانه‌وێت چ نه‌مانه‌وێت، وه ئه‌و پرۆسه‌یه له ته‌کامڵ بوونی خۆی ناکه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه نامانه‌وێت، یا باوه‌رمان پێی نی یه. له باتی ئه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌ساسی چه‌واشه‌کاری و ته‌قی یه، کۆمه‌ڵگا په‌روه‌رده بکه‌ین، وه بنه‌مای وهرچهرخاندنهکان له‌سه‌ر فێڵ له یه‌کتر کردن یا سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌کتر کردن بکه‌ین، با کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر ئه‌ساس و بنه‌ما زانستی یه‌کان روونکه‌ینه‌وه، وه رۆڵی گرنگ ببینین.
رێزوو سڵاوم بۆ هه‌موو تاکێکی کورد،
سه‌رچاوه‌کان: 1-http://www.thefreedictionary.com/revolution
2- introductory principles of philosophy, Black people, white maske, the wretch people on earth.
3-http://home.vicnet.net.au/~atheist/AtheismMarxismTalk.htm.
4-http://www.xorhelatnews.net/?Page=Articles&cmd=4&id=5335&La=Ku
5-http://www.marxists.org/glossary/terms/d/i.htm
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست