حدک له نێوان واژۆ کردنی په‌یمانی ئاشبه‌تاڵ وه گه‌مه‌ی عه‌لی قازی دا!!
Sunday, 21/06/2009, 12:00
پێویسته هه‌رگه‌لێک نه‌ته‌وه‌یه‌ک فه‌رهه‌نگێکی سیاسی دیاری کراوی خۆی هه‌بێت، وه به پێی ئه‌و فه‌رهه‌نگه سیاسییه سیسته‌می سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری وه فه‌رهه‌نگی خۆی دابرژێنێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌رکردایه‌تی کورد وه به‌ناو سیاسی یانی کورد خاوه‌ن ئه‌و فه‌رهه‌نگه سیاسی یه نین وه نه‌بوون. دیاره به پێی سیاسه‌ت کردنیان وه به‌رێوه‌بردنیان ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وه‌ش که فێر بوون له داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه فێر بوون. بۆیه ئه‌م شێوازه سیاسه‌ت کردنه ناتوانێت ئاڵووگۆر پێک بهێنێت، وه به‌رانبه‌ر به دوژمن سه‌رکه‌وتوو بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و فه‌رهه‌نگه سیاسه‌ی که ئۆردوگانشینه‌کان به‌کاری ده‌بن، له مێژووی سیاسی داگیرکه‌رانه‌وه وه‌رگیراوه، دوژمن زۆر به ئاسانی خاڵه لاوازه‌کانی ده‌زانێت وه ئاگاداری هه‌موو ئه‌و درگایانهیه که ده‌کرێت نفوز بکرێته ناویه‌وه.
بۆیه لێره‌دا پێویسته روونکردنه‌وه‌یه‌ک بکه‌ین له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی حدک له‌مه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری دیکتاتۆری ئیسلامی ئێران، بۆچی حدک ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نواند، وه بۆچی لێی په‌شیمان بووه‌وه. ئایا ئه‌و کاره به‌رێز کاک عه‌لی قازی و حسین یه‌زدانپه‌نا پێ یان کردن، یا به‌راستی ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه‌ی به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا به‌شێکن له په‌یماننامه واژۆ کراوه‌که‌ی ئاشبه‌تاڵی ساڵی 1996 له نێوان سووپای پاسداران وه حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران. بۆچی پارته سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵات ئه‌وه‌نده خۆشحاڵن به ووشه‌ی ریفۆرم، وه به‌کارهێنانی ریفۆرم وه چاکسازی چ ئاڵوگۆرێک پێک دێنێت، وه گه‌لی کورد به کام مافی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت. ده‌بوایه به‌رێز کاک خالد عه‌زیزی وه به‌رێز مامۆستا له ریفۆرمه‌که‌ی میر حسین موسه‌وی له هه‌موو که‌س باشتر تێ بگهیشتایهن، چوونکه ئه‌وان خۆیان خاوه‌ن ئه‌زموونی ریفۆرم و چاکسازین. ئایا به‌راستی سیاسه‌ت مه‌دارانی ئێمه نازانن ریفۆرم و چاکسازی یانی چی؟ یا ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه دروسته که ئه‌وان فه‌رهه‌نگی سیاسی له داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه فێر بوون. چوونکه داگیرکه‌رانی کورد ته‌نها فێرن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی فه‌قیرو هه‌ژار سیاسه‌ت بکه‌ن، واته له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی خۆیان سیاسه‌ت ده‌که‌ن. هه‌روه‌کوو چۆن به‌رێز مامۆستا دوای واژۆ کردنی ئاشبه‌تاڵه‌که له‌گه‌ڵ سووپای پاسداران له رێوره‌سمی یادکردنه‌وه‌ی دروست بوونی حدکا له کۆیه له 25 گه‌لاوێژی 1375 راگه‌یاند که هێزه‌کانی دوژمنیان شکاندووه (بڵاوکراوه‌ی ئۆرگانی حدکا، کوردستان، ژماره 236 ساڵی 1996). به‌ڵام راینه‌گه‌یاند به گه‌له‌که‌ی که به‌ناو خه‌باتی بۆ ده‌کات که ئه‌وان وه‌ها په‌یمانێکیان واژۆ کردوه، یا ئه‌وه‌ی که هه‌موو جار له راگه‌یاندنه‌کانیان ده‌ڵێن ئێمه له‌به‌ر باشووری کوردستان خه‌باتمان راوهستاندوه. ئایا ئه‌م جۆره لێدوانانه سیاسه‌ت کردن نییه له‌گه‌ڵ ملله‌تی خۆت. ئایا ئه‌م شێوازه سیاسه‌ته فه‌رهه‌نگی سیاسی داگیرکه‌رانی کوردستان نی یه؟. بۆیه ده‌بێت بڵێین جێگه‌ی داخه، که ئه‌مه هه‌ڵوێستی سیاسه‌ت مه‌دارانی رۆژهه‌ڵاتی وڵات بێت. ئایا ئه‌وه سیاسه‌ت کردن نییه له‌گه‌ڵ گه‌ل که کاک خالد عه‌زیزی ده‌ڵێت، ئێمه پشتگیریمان له هیچ کام له کاندیداتۆره‌کان نه‌کردوه، به‌ڵام هاوپه‌یمانه‌که‌ی کاک حسین یه‌زدانپه‌نا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ره‌وانیوز ده‌ڵێت (رەوانیوز: ئایا پاک بە دیاریکراوی حمایەت لە کەسێکی دیاریکراو دەکات؟
یەزدانپەنا: بەڵى پاک بەشێوەی دیاریکراو ئێمە پێمانوایە ئەم داخوازانەی کە چالاکان و گرووپەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کوردستان و لە ژێر نەتەوە بندەستەکانی دیکەدا بەسەر مەهدی کەرووبی و میرحوسێنی مووسەویدا سەپاندوویانە نەک ئەوان پێشکەشیان کردبێت، جێگای پێشڕەوی و سەرکەوتننە بۆ بزووتنەوە ئازادیخوازانە گەلی کورد و نەتەوەکانی دیکە، بۆیە بۆچوونی شەفافی ئێمە ئەوەیە کە خەڵک بەشداری بکات و دەنگ بە مەهدی کەڕووبی بدات). بێگومان ئه‌م دوو لایه‌نه به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه رێک که‌وتوون ئه‌گینا چۆن لێدوانی هاوبه‌ش ده‌ده‌ن به‌یه‌که‌وه. .
پێش هه‌موو شت پێویسته بزانین ریفۆرم یانی چی؟ وه ریفۆرم و چاکسازی چۆن ده‌کرێت. ریفۆرم: یانی هێنانی ئاڵوگۆرێکی سه‌راری له‌و فه‌لسه‌فه‌و ئایدۆلۆژییه‌ی که پێشتر بنه‌مای کار‌و خه‌باتی سیاسی، ئابووری کۆمه‌ڵاتی وه فه‌رهه‌نگیت بووه، گرتنه به‌ریی سیاسه‌تێکی نوێ، چاکردنی خاڵه لاواز‌و مردوه‌کان، کۆتایی هێنان به هه‌ڵه‌کانی پێشووتر، کارکردن به فۆرم و شێوازێکی نوێ. ئایا میر حسین موسه‌وی که مردووی ئیمامی زه‌مانه وه برۆنشبهری ره‌هبه‌ری ئاخووندییهتی کۆماری ئیسلامی ئێرانه، هیچ کات ئه‌م ریفۆرمه‌ی جێ به جێ ده‌کرد. به‌ڵکوو میر حسین مه‌به‌ستی له‌و ریفۆرم و چاکسازییه بوو که خۆیان پێناسه‌یان کردوه،وه چوار چێوه‌یان بۆ داناوه وه به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی رژێم ده‌پارێزێت، نه‌ک ئه‌و ریفۆرمه‌ی که ده‌بێت بکرێت وه ده‌بێت بێت. پرسیارێکی که ئه‌وه‌یه، ئایا کام له پروپاگه‌نده‌کانی کاندیداتۆره‌کان بنه‌مای ریفۆرم و چاکسزی پێوه دیار بوو.
لێره‌دا چه‌ند پرسیارێک دێنه پێش سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی حدک له‌مه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان. یه‌که‌م: گوشاری ئابووری عه‌لی قازی له‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تی حدک که وه‌ها هه‌ڵوێستێک بنوێنن. دووه‌م: هه‌بوونی ئه‌گه‌رێکی وه‌ها که به‌رێز مامۆستا سکرتێری پێشووی حدکا وه‌ها به‌ڵێنێکی واژو کردبێت، که هه‌ندێ جار له گه‌مه سیاسییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌شداری بکه‌ن، بۆ سه‌رنج راکێشانی بیری بیانییه‌کان، وه لاواز کردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له نێو گه‌نجانی کوردا. سێ یه‌م: یا له‌وانه‌یه بۆیه ئه‌و هه‌ڵوێسته یان گرته به‌ر که ریفۆرم و چاکسازییه‌که‌ی خۆیان نه‌رواته ژێر پرسیار.
یه‌که‌م: گوشاری عه‌لی قازی: له‌وه‌ته‌ی به‌رێز کریاری چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی بۆ سه‌دام کاک عه‌لی گه‌راوه‌ته‌وه بۆ باشووری وڵات، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌ت پارتی دیموکراتی کوردستان پ‌د‌ک گرنگییه‌کی ئه‌و تۆی پێده‌دات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌موو جار ئه‌و ووته‌یه دووباره کاته‌وه که گوایه به‌رێز شه‌هیدی هه‌میشه زیندوو پێشه‌وا ئاڵای کوردستانی داوه‌ته ده‌ست بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی بارزانی، وه ئه‌وان وه‌کوو بنه‌ماڵه ده‌بێت سه‌رۆکایه‌تی کورد بکه‌ن. ئه‌مه لێره‌دا شه‌رعییه‌تێکی بێ‌سنوور ده‌دات به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر حکم له‌ناو خه‌ڵکی هه‌ژاری کورددا. جا بۆیه به‌رێز سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رێز نهوچیرڤان بارزانی، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه که ئه‌گه‌ر هه‌ر پارتێکی رۆژهه‌ڵات داوای یارمه‌تی له‌وان بکات ده‌بێت له رێگه‌ی کاک عه‌لی قازییه‌وه بێت، واته ده‌بێت کاک عه‌لی تاییدی بکات، وه له‌لایان ئه‌وه‌وه بنێردرێت بۆ لای کاک نه‌چیرڤان، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر داواکارییه‌که ئابووری بێت. وه‌کوو دیاره حدک وه حدکا یه‌کتر تاوانبار ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به‌و ئابووری یه‌ی خه‌باتی کورد که له ژێر ده‌ست ئه‌واندا بۆیه ده‌کرێت بگووترێت که له‌وانه‌یه حدک له‌م کاته هه‌ستیاره‌دا پێویستی ماڵی هه‌بوو بێت، وه کاک عه‌لیش بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌نگیان بگه‌یه‌نێت به کاک نهوچیرڤان داوای لێکردبن که پشتگیری که‌روبی یا موسوی بکه‌ن جا ئه‌و کاره‌یان بۆ ده‌کات. پرسیاره لێره ئه‌وه‌یه بۆچی کاک عه‌لی ده‌بێت شتی وه‌ها بکات بۆ ئێران، خۆ ئه‌و پیاوی سه‌دام حسین بوو، وه چه‌کی بۆ سه‌دام ده‌کری، به‌ڵام له‌و کاته‌دا کاک عه‌لی به واته‌ی عه‌ره‌ب (سیاسه‌تی ئیزدواجی ده‌کرد) واته ئه‌و کاره‌ی ده‌کرد بۆ هه‌ردولایان. هه‌روه‌کوو چۆن له گۆڤاری فۆکس ئۆنلاینی ئه‌ڵمانی ئاماژه‌ی پێکراوه ژامره‌ی ساڵی 1997. که یه‌کێک له هۆکاره‌کانی تری ده‌ستگیر کردنی له‌لایان سه‌دامه‌وه ئه‌وه‌بوو، که ئه‌و کاته‌ش به نهێنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ده‌کری بۆ رژێمی ئێران ره‌وانه‌ی ده‌کرده‌وه له رێگه‌ی باڵوێزخانه‌کانه‌وه. لێره‌دا ده‌رده‌که‌ویت که کا خالد عه‌زیزی وه مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا به گوشاری کاک عه‌لی ئه‌و کاره‌یان کرد. چوونکه به‌رێزان دوای ده‌رکردنی لێدوانه هاوبه‌شه‌که‌یان به چه‌ند رۆژێک حدک له هه‌ڵوێسته‌که‌ی خۆی په‌شیمان بووه‌وه، له‌وانه‌یه داواکارییه‌که‌یان له‌لایان حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه جێبه‌جێ نه‌کرابێت، بۆیه په‌شیمان بوونه‌وه، وه کاک عه‌لی هیچی بۆ نه‌کردبن.
دووه‌م: له‌م ماوه‌یه‌دا چاوپێکه‌وتنێکی عیرفان قانعی فر له‌گه‌ڵ به‌رپرسی پێشووی سووپای پاسداران وه کاندیداتۆری هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری رژێم له سایتی گویا نیوز بڵاو کرایه‌وه که له ساڵی 1386 کرابوو، تێیدا ئاماژه‌ی به واژۆ کردنی پهیامنێک کردبوو که له نێوان حدکا به سه‌رۆکایه‌تی مامۆستا‌و سووپای پاسداران کردبوو له ساڵی 1996، که ئه‌م په‌یمانه ناوه‌رۆکه‌که‌ی بۆ گه‌لی کورد ئاشکرا نی یه، وه که‌س نازانێت له‌سه‌ر چی رێک که‌وتوون. ئایا ده‌کرێت بپرسین له مامۆستا ئه‌م په‌یمانه ناوه‌رۆکه‌که‌ی چییه، چوونکه په‌یوه‌ندی هه‌یه به چاره‌نووسی هه‌رتاکێکی کورده‌وه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. ئایا ناوه‌رۆکی ئه‌و په‌یمانه وه‌ها سیناریۆیه‌کی تێدا نیه، که ده‌بێت حدکا، وه حدک له گه‌مه سیاسی یه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران رۆڵیان هه‌بێت به شێوه‌یه‌کی ناراسته‌وخۆ. ئایا ئه‌و په‌یمانه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێستا تێدا باس نه‌کراوه، که پاڵپشتی کاندیداتۆرانی ناخۆ بکه‌ن،(له‌وانه‌یه خوێنه‌ر بڵیت جا خۆ ئه‌و په‌یمانه 13 ساڵ له‌مه‌و پێش واژۆ کراوه، چۆن باسی ئێستای تێدا کراوه، به‌ڵام وه‌کوو روونکردنه‌وه ئه‌وه ته‌نها سیاسییه‌کانی کوردن که پێش بینی و به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی داهاتوو به لایانه‌وه گاڵته‌یه، یا خه‌ونی و شیعری شاعیره‌کانه، ئه‌گینا دوژمن به‌رنامه‌رێژی 50 ساڵی داهاتووشی کردوه). خاڵێکی که زۆر گرنگ ئه‌وه‌یه، که ئایا به‌شێک له‌و په‌یمانه ئه‌وه نه‌بووه که واژۆ که‌ره‌کانی ده‌بێت دژایه‌تی هه‌موو رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی وڵات بکه‌ن، یا ئه‌گه‌ر رێکخراوێکی تازه دروست بوو ئه‌وان له جێگه‌ی رژێم دژایه‌تی بکه‌ن. ئه‌مانه هه‌مووی پرسیارن وه ده‌بێت گه‌لی کورد داوا بکات له واژۆ که‌رانی ئه‌و په‌یمانه که ناوه‌رۆکه‌که‌ی ئاشکرا بکه‌ن، به هه‌ردوو لایانه‌وه واته حدکا وه حدک، چوونکه ئه‌و کاته‌ش کاک مسته‌فا جێگری مامۆستا بووه، وه ئه‌ویش رۆڵی هه‌بووه له رێکخستنی ئه‌و په‌یمانه.
سێیه‌م: ریفۆرم و چاکسازی: حدک خۆی خاوه‌ن ئه‌زمونێکی ریفۆرمیه به زاراوه. من ئه‌م پرسیاره ده‌که‌م له به‌رپرسانی حدک. ئایا ئه‌وان به ناو ریفۆرم و چاکسازی، چ ئاڵوو گۆرێکی نوێیان له خۆیان پێکهێنا که جێواز بێت له حدکا، تا وه‌کوو ئه‌وه‌ی که‌رووبی وه موسه‌وی پێکی بێنن که جێواز بێت له ئه‌حمه‌دی نیژاد. مه‌گه‌ر له‌ت له‌ت کردنی حدکا به‌ناوی ریفۆرم و چاکسازی نه‌بوو، ئه‌ی باش حدک کام هه‌ڵوێستی له حدکا یا کام به‌رنامه‌ی له حدکا جێوازه. بۆیه ده‌بوایه حدک پێش هه‌موو پارته‌کانی که هه‌ستی به‌و پروپاگه‌نده‌ی کاندیداتۆره‌کان بکردبا، که به‌ناو ریفۆرم و چاکسازی ده‌یکه‌ن. چۆن ده‌بوایه ئه‌و چاوه‌روانی یه‌یان هه‌بوایه له موسه‌وی یا که‌روبی که ئاڵووگۆر پێک بێنن، که خۆیان باش ده‌زانن ریفۆرم و چاکسازی ته‌نها شه‌ری ده‌سته‌ڵاته له رۆژهه‌ڵاتی ناوین، ئه‌گینا ئاغای موسه‌وی یا که‌روبی هیچ جێوازییهکیان نییه له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی نژاد. ریفۆرم بوه به که‌رسته‌یه‌ک که پاونخوازان وه‌کوو موسه‌وی وه که‌روبی شهی خۆیان پێده‌که‌ن، وه خه‌ڵکی فه‌قیرو هه‌ژار به کوشت ده‌ده‌ن، هه‌روکوو چۆن له ناو ئێمه‌دا وه‌هایه. هه‌ردوکیان دوو رووی یه‌ک سکه‌ن. بۆیه ده‌توانین بڵێین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که حدک خۆی به خاوه‌ن ریفۆرم و چاکسازی داده‌نێت، وه ده‌زانێت که ریفۆرم و چاکسازی ته‌نها به زاراوه به‌کارده‌هێنریت بۆ ده‌سته‌ڵات گرتن، نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی که سیسته‌مێکی نوێ بێته کایه‌وه بۆ خزمه‌ت کردن به کۆمه‌ڵگا، ئه‌و دوو خاڵه‌ی سه‌ره‌وه زۆر مه‌نتیقی ترن که بیان که‌ین به بنه‌ما بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حدک وه کاک عه‌لی قازی و، کاک حسین یه‌زدانپه‌نا.
چواره‌م: دروست کردنی ئۆپۆسزیون له ناوخۆی ئێران: رژیم له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که بۆ خۆی ئۆپۆسزیونێک دروست بکا له‌ناو دار‌و ده‌سته‌که‌ی خۆیدا، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ ئۆپۆسزیونی ده‌ره‌وه که‌م کاته‌وه. ئایا له په‌یمانه واژۆ کراوه‌که‌دا باسی ئه‌وه نه‌کراوه که ئه‌گه‌ر هه‌رکات رژێم خۆی بۆ خۆی ئۆپۆسزیونێکی دروست کرد بۆ خۆی ده‌بێت واژۆ که‌رانی ئه‌و په‌یماننامه‌یه پشتگیری بکه‌ن. چۆن ئه‌مه ده‌کرێت. رژێم ده‌زانێت که سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکه‌که‌ی ئێران لێی نارازییه، وڵاتانی دونیاش زۆربه‌یان لێی نارازین، جا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناره‌زایه‌تییه که‌م کاته‌وه هه‌م له‌ناو خۆ وه هه‌م له ده‌ره‌وه، پێویستی به‌وه‌هه‌یه که له دار‌و ده‌سته‌که‌ی خۆی ئۆپۆسزیونێک دروست کات وه‌کوو که‌روبی وه میرحسینی موسه‌وی، که سه‌رنجی دوونیا له‌سه‌ر ئۆپۆسزیونهکانی ده‌ره‌وه دووربخاته‌وه، وه چاوه‌رێی ئۆپۆسزیونی ناوخۆی رژێم بن که سیاسه‌ته‌کانی رژێم ئاڵووگۆریان به‌سه‌ردا بهێنێت. وه هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی وا پێ بکات له ناوخۆ که ته‌نها چاوه‌ریی چوار ساڵ چوار ساڵی ناوخۆ بن بۆ پێک هێنانی ئاڵووگۆر، وه دووریان خاته‌وه له ئۆپۆسزیونی ده‌ره‌وه پێویستی به‌وه هه‌یه که وه‌ها ئۆپۆسزیونێک دروست بکات. به‌ڵام به پێی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی ئاخیر وادیاره فێڵ و درۆکانی رژێم سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، وه پێچه‌وانه‌که‌ی تووشیان بوو. هه‌روه‌کوو چۆن ره‌فسه‌نجانی له ده‌سپێکی ئه‌م سیاسه‌ته‌وه ناره‌زایه‌تی خۆی پێشان دا به‌رانبه‌ر به وه‌ها سیناریۆیه‌ک، وه گووتی ته‌بدیل ده‌بێت به ئاگرێک و جه‌سته‌ی خۆمان ده‌سووتێنێت، به‌ڵام جێگیره‌که‌ی ئایه‌تووڵا یه‌زدی ئه‌م پێش بینه‌ی ره‌فسه‌نجانی ره‌تکرده‌وه.
کۆتایی:
پێویسته حدک جارێکی که به سیاسه‌ته‌کانی خۆیدا برواته‌وه، وه له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد سیاسه‌ت نه‌کات له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گروپی خۆیان، چوونکه به زه‌ره‌ری گه‌لی کورده. فرت‌و فێڵ کردن له‌گه‌ل میلله‌ت سه‌رکه‌وتوو نابێت، وه ئاخیره‌که‌ی وه‌کوو ئه‌مرۆی رژێمی ئێران و سه‌دام و هه‌زارانی ده‌سته‌ڵاتی که له چوارچێوه‌ی ئه‌م دوونیایه. وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌رکی خۆیان به‌رانبه‌ر به گه‌لی کورد جێبه‌جێ که‌ن حدک پێویسته ناوه‌رۆکی په‌یمانی واژۆ کراو روونکاتهوه بۆ گه‌ل. لایه‌نی دووه‌م قه‌ت رازی نابێت ئه‌و په‌یمانه ئاشکرا بکرێت، وه ئه‌گه‌ر حدک ئه‌وه بکات به به‌هانه که واته حدک پارتێکی سه‌ربه‌خۆ نی یه، وه خاوه‌ن پرنسپڵ و به‌رنامه‌ی خۆی نی یه. چوونکه له‌وانه‌یه ئه‌م دژایه‌تی کردنه‌ی پارته‌کانی رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ یه‌کتر به‌شێک بێت له‌و په‌یماننامه‌یه. چوونکه له ئه‌و دۆکیمۆنتانهی که له‌لایان ستراتیژی رژێمه‌وه ده‌رچوو بوون وه کۆپییه‌کی بڵاو کرایه‌وه له‌لایان خۆرهه‌لات نیوزه‌وه، باسی ئه‌م شێوازه دژایه‌تی کردنه‌ی پارته‌کانی تێدا باس کرابوو. دیاره دوژمنانی ئێمه زۆر زیره‌کن، چ ده‌سته‌ڵات داره‌کانیان وه چ ئه‌وانه‌ی که ئۆپۆسزیونن. هه‌موو کات ئێمه به خۆمانه‌وه سه‌رقاڵ ده‌که‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌توانین له ئاڵووگۆره‌کانی ناوچه‌کاندا رۆلمان هه‌بێت، وه ده‌وری خۆمان بێبینین، یا ئاڵووگۆرهکان ئه‌و مهدارهیان پێ به‌ین که له‌گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ی گه‌لی کوردا ده‌بێت ببێت له رۆژهه‌لاتی وڵات. به‌ڵام خۆش به‌ختانه ئه‌مرۆ نه‌وه‌ی نوێ له‌و که‌لتورو فه‌رهه‌نگه سیاسییه‌ی ئه‌وان بێزار بووه، فه‌رهه‌نگێکی سیاسی نویی هێناوه‌ته ئاراوه که هیوای بۆ جارێکی که به گه‌ل به‌خشیوه.
مه‌به‌ست له‌م نووسینه ته‌نها روونکردنه‌وه‌یه، وه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌بێت به گه‌لی کورد بدرێته‌وه.
زۆر سوپاس
سۆران خدری
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست