سه‌ربه‌خۆ وه سه‌ربه‌خۆیی: (پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی وڵات)
Friday, 18/09/2009, 12:00
هه‌ر ووشه‌یه‌ک بۆ خۆی پێناسه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه، که له ناوه‌رۆکی ئه‌و ووشه‌یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئه‌و ناوه‌رۆکه له‌وانه‌یه معیارێک یا چه‌ندی معیار له خۆ بگرێت. بۆیه زۆر هه‌ڵه‌یه مرۆڤ چه‌واشه‌کاری ناوه‌رۆکی راستیقینهی هه‌ر شتێک بکات به تایبه‌ت له بواره کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی یه‌کاندا.
گه‌ر بکرایه مرۆڤ خۆی بۆ خۆی وه له روانگه سیاسی ، ئابووری وه کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیه‌وه هه‌موو شتێکی پێناسه بکردبا، هیچ معیارێکی ناوه‌رۆکی ئه‌و شته‌ی له‌به‌ر چاو نهگردبا، ئه‌وا ئێستا هێزه گه‌ردوونی و ئاساییه‌کانیش قه‌باره‌و مانای راسته‌قینه‌ی خۆیان له ده‌ست دابوو. بۆ نموونه تاڵی یا سوێری، ئه‌م دوو ووشه‌یه به پێی ئه‌و راستیه‌ی ناورۆکی خۆیان پێیان ده‌گووترێت تاڵ یا سوێر، نه‌ک به‌و شێوه‌ی که مرۆڤه‌که بۆ خۆی ده‌یه‌وێت. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نی یه که ئه‌م شتانه هیچکات پێناسه ناکرێنه‌وه، نه؟ به‌لکوو مه‌به‌ست له‌وه‌یه ئه‌گه‌ر پێناسه‌ش بکرێنه‌وه له‌سه‌ر نوێوه به پێی پێشکه‌وتنه‌کانی کۆمه‌ڵگا، به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش ده‌بێت هه‌ر له چوار چێوه‌ی ناوه‌رۆکی ووشه‌که‌دا پێناسه بکرێنه‌وه که له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مه مێژووی یه بگونجێت.
ووشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مرۆ بووه به ئامرازێک له ناو رێکخراوه سیاسی و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که یه‌کتری پێ تاوانبار ده‌که‌ن، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش ئاستی تێگه‌یشتن زانیاری کۆمه‌ڵگای ئه‌مرۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌به‌رچاو بگرن. وا خه‌یاڵ ده‌که‌ن که کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مرۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌مان کۆمه‌ڵگه‌ی 30 ساڵ له‌مه‌و پێشه که ئه‌وان به‌جێیان هێشت. که ته‌نها چینێک له کۆمه‌ڵگا ده‌ستره‌سی یان هه‌بوو به خوێندن زانسگهو زانکۆکان. به‌ڵام وا بیر ناکه‌نه‌وه که ئه‌مرۆ هه‌ر ماڵێک ده‌توانرێت بگوترێت که چه‌ند زانستگه‌یه‌کی تێدایه بۆ په‌روه‌رده کردنی تاکی کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
له ده‌ستپێکی درووست بوون پارتی ژیانی ئازادی کوردستانه‌وه (پژاک) پارته‌کانی که‌ی رۆژهه‌ڵات هه‌رده‌م له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێکی سیاسی شه‌خسی خۆیان ده‌ڵێن پژاک سه‌ربه‌خۆ نی یه!! به‌تایبه‌ت به‌رێز کاک مسته‌فا هیجری له تازه‌ترین چاوپێکه‌وتنی خۆی له‌گه‌ڵ گۆڤاری رێگا که له باشووری کوردستان. بۆیه پێویسته روونکردنه‌وه‌یه‌ک بکه‌ین له سه‌ر چه‌مکی سه‌ربه‌خۆیی که بزانین کێ سه‌ربه‌خۆیه وه کێ سه‌ربه‌خۆ نی یه؟ وه معارهکانی سه‌به‌خۆ بوون چین تا چه‌نده مرۆڤ ده‌توانێت ئه‌م چه‌مکه به پێی ویستی سیاسی، کۆمه‌لایه‌تی، ئابووری خۆی چه‌واشه بکات.
سه‌ربه‌خۆیی:
سه‌ربه‌خۆ به‌و واتایه‌یه که مرۆڤ یا رێکخراوێک بتوانێت به‌بێ ده‌ست تێوه‌ردانی لایه‌نێک یا وڵاتێک کارووباری رێکخستنی، سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێکی دیاری کراو به‌رێوه به‌رێت.
معیاره‌کانی سه‌ربه‌خۆیی.
1- سه‌ربه‌خۆیی ئابووری لۆجێستیکی، به‌و واته‌ی که مرۆڤ یا رێکخراوێک به‌بێ پشت به‌ستنی ئابووری به لایه‌نکی ده‌ره‌کی له چوار چێوه‌ی سیسته‌می خۆی کاره‌کانی به‌رێوه به‌رێت. وه‌کوو روونه سه‌ربه‌خۆیی هه‌ر وڵاتێک یا تاکه که‌سێک گرێدراوی مه‌عیشه‌ت یا بواری ئابووری ئه‌و لایه‌نه‌یه یا ئه‌و وڵاته‌یه، واته ئابووری کۆڵه‌که‌و پایه‌ی سه‌ره‌کی سه‌ربه‌خۆیی یه.
2- ره‌د کردنه‌وه‌ی هه‌ر یارمه‌تی یه‌ک که ده‌بێته هۆکاری ئه‌وه‌ی که بچیته ژێر رکێف و باری ئه‌و لایه‌نه‌ی که یارمه‌تید ده‌دات. واته پشت به لایه‌نی که نه‌به‌ستیت بۆ یارمه‌تی لۆجیستیکی، خۆت بۆ خۆت بتوانیت دابینیان بکه‌یت.
3- له ژێر ده‌سته‌ڵاتی یاسایی یا سیاسی هیچ لایه‌نێک نه‌بیت، بێجگه له ده‌سته‌ڵاتی یاسای سیسته‌می خۆت نه‌بێت.
4- هه‌ڵسوو که‌وت و باروودۆخی سیاسی ئابوری ده‌ره‌کی یا ده‌وروو پشته‌که‌ت له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می خۆت نه‌بێته هۆکار یا رێگر له‌به‌رده‌وام کردنی سیاسه‌ته‌کانت وه به‌رێوه‌بردنیان.
5- ده‌رکردن و جێ به‌جێ کردنی بریارو پلانه‌کان به بێ گه‌رانه‌وه یا ئیجازه وه‌رگرتن له لایه‌نی ده‌ره‌کی یا ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی بریار ده‌ر. واته نابێت لایه‌نه ده‌ره‌کی یه‌کان کاریگه‌ری یان هه‌بێت له‌سه‌ر به‌رێوه چوونی پلان و به‌رنامه‌کانت.
6- ئاستی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ لایه‌نی ده‌ره‌کی ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی دوو لایه‌ن بێت، واته به‌رژه‌وه‌ندی دوو لایه‌ن بێت هۆکاری پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی یه‌کان، نه‌ک لاواز بوون یا به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ک لایه‌نه‌ی ده‌سته‌ڵاتدار به‌کارت بهێنێت.
بۆیه له‌سه‌ر ئه‌م معیارانه پێویسته روونکردنه‌وه‌یه‌ک بده‌ین سه‌باره‌ت به‌و پروپاگه‌نده‌ی پارته‌کانی که‌ی رۆژهه‌ڵات که هه‌رده‌م به‌رانبه‌ر به ته‌ڤگه‌ری ئازادی خوازی گه‌له‌که‌مان ده‌یکه‌ن به پێشانگایه‌تی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان.
بۆ ئه‌وه‌ی خاڵی یه‌که‌م روون ببێته‌وه پوێسیته مقایسه‌ی که‌ین له‌گه‌ڵ شێوازی ساختاری سیاسی ئابووری پارته کلاسیکه‌کان. بواری ئابووری کۆمه‌ڵه‌کان و حدکا و حدک سه‌ربه‌خۆیه یا نه؟ وه‌کوو دیاره له ده‌ستپێکی دروست بوونی ئه‌م پارتانه‌وه به‌شی هه‌ره‌زۆری یارمه‌تی ئابوری لۆجێستیکی یان له لایان یا رژێمی پێشووی عێراقه‌وه دابین ده‌کرا، یا وڵاتانی که‌ی بیانی که ناکۆکی یان هه‌یه له گه‌ڵ رژێمی خومه‌ینیزمی دیکتاتۆر. ساختاری بواری ئابووری یان به شێوه‌یه‌کی ته‌واو گرێدراوه به لایه‌نی ده‌ره‌کی یه‌وه. بێگومان هیچ که‌س یا لایه‌نێک به مفت یارمه‌تی ئابووری که‌س نادات، ئه‌گه‌ر بێت و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و لایه‌نه‌ی که یارمه‌تی ئابووریت ده‌دات ره‌چاو نه‌گیردرێن وه جێبه‌جێ نه‌کرێن. له حاڵی حازریشدا بواری ئابووری یان گرێدراوی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانه له باشووری وڵات. به پێی ئه‌و په‌یوه‌ندی یانه‌ی که یه‌کیه‌تی هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ خومهینیزمهکاندا به مه‌رجێک یارمه‌تی پارته کلاسیکه‌کان ده‌دات که به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رانبه‌ر به خومهینیزمهکان شۆرش و خه‌بات نه‌که‌ن. بۆیه هه‌ر هۆکاری واژۆ کردنه‌که‌ی په‌یمانی 1996 له‌گه‌ڵ سووپای پاسداران به سه‌رپه‌ره‌ستی محسن ره‌زایی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی یه‌کی ئهوتۆو کۆنکریت. ئه‌م به‌ڵایه‌ش له‌ساڵی 1975 دوای واژۆ کردنی په‌یمانی ئه‌لجه‌زایر ههت به‌سه‌ر شه‌هیدی سه‌رکرده به‌رێز مه‌لا مسته‌فای به‌رزانی، که کاتێک ئه‌مریکا و شای ئێران یارمه‌تی ئابووری یان لێبرین پارته‌که‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه، به‌ڵام بۆ کۆمه‌ڵه‌کان و حدک و حدکا، له‌به‌ر چی ئه‌مه رووی نه‌داوه هۆکاری سیاسی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو که به‌زه‌ره‌ری خومهینیزمهکان بوو. روویێکی ئه‌و هۆکارانه پاسیڤ کردنی گه‌لی کورد بوو له‌و به‌شه‌ی کوردستان، وه هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی فیزیکی ئاشبه‌تاڵیان پێنه‌کردن، بۆ ئه‌وه‌ی رژیمی ئێران ته‌جرووبه‌ی له مێژووی سیاسی خه‌باتی گه‌لی کورد وه‌رگرت بوو، ده‌یزانی ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی فیزیکی ئاشبه‌تاڵیان پێبکه‌ن، ئه‌وا له‌سه‌ر نوێوه لایه‌نکی که سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، جا بۆ ئه‌وه‌ی وا بکات که لایه‌نی سیاسی که سه‌رهه‌ڵنه‌دات وه خه‌ڵکه‌که هه‌ر چاوه‌رێی زیندووبوونه‌وه‌ی ئه‌وان بێت، له چوار چێوه‌ی ئه‌و په‌یماننامه‌دا دیاری یان کرد، که تا کاتێک به ناو یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان یارمه‌تی ئابووریتان ده‌دات، که ئه‌م په‌یمان نامه‌یه جێبه‌جێ بکه‌ن. به‌رێزان من ئێستا یه‌ک پرسیار له ئێوه ده‌که‌م حدکا سه‌ربه‌خۆ نی یه یا پژاک؟ دوور له هه‌موو ئه‌حساس و تهعهسبێک، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی زانستی مه‌نتقی بریار بده‌ن.
خاڵی دووه‌م: ره‌دکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی به مه‌رج. من ئه‌و پرسیاره له سه‌رانی پارته کلاسیکه‌کان ده‌که‌م، ئه‌گه‌ر حکومه‌تی مالکی یا عێراق یه‌ک مانگ ئازووقهتان لێببرێت (بایعی) چوونکه هه‌موو ئه‌ندام و بنه‌ماڵه‌کانی ئه‌و پارتانه مانگانه خوارده‌مه‌نی یان پێده‌درێت له‌لایان حکومه‌تی عێراقه‌وه، ئایا به‌راستی ده‌توانن 2 مانگ خۆتان به‌خێو بکه‌ن. بێگومان من ده‌ڵێم نه؟ بۆچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتێک ته‌ماع بکاته به‌رهه‌می تێکۆشانی مرۆڤێکی زه‌حمه‌تکێشی کورد نزیکه‌ی 50 هه‌زار ئۆرۆی بخوات پێێ نه‌داته‌وه، وه بڵێت نیمانه ئه‌مه ده‌بێت چ پارتێک بێت که ده‌یه‌وێت وڵاتێک یا گه‌لێک رزگار بکات. پارتێک که ته‌ماع بکاته که‌سێکی زه‌حمه‌ت کێش بۆ ئه‌وه‌ی پارته‌که‌ی به‌رێوه‌به‌رێت، بێگومان بۆ مانه‌وه‌شی حازر ده‌بێت زۆر شتی که‌ی دوژمنان قبوڵ بکات بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ئابووری به‌ن. ئایا به‌رێزان به ههمچنین رێکخراوێک یا پارتێکی سیاسی ده‌کرێت پێی بگوترێت سه‌ربه‌خۆ؟ بێگومان ئه‌و ئازوقهیشه به‌بێ مه‌رج نی یه؟ وه‌کوو دیاره یا ئاستی تێگه‌یشتنی سیاسه‌تمه‌دارانی ئێمه‌ی کورد هیچ ئاڵووگۆرێکی سه‌رده‌میانه و زانستیانه‌ی به خۆیه‌وه نه‌بینیه‌وه، یا ئه‌وه‌یه ئه‌م به‌رێزانه هه‌نووکه له خه‌و خه‌یاڵی 30 ساڵی رابردوون، وه وا ده‌زانن گه‌لی کوردیش هه‌ر له‌و شوێنه‌ی خۆی ماوه‌ته‌وه. چوونکه به‌رێزان هه‌ر که‌س به پێی ئاستی تێگه‌یشتنی سیاسی، ژۆمهڵایهتی، ئابووری وه فه‌رهه‌نگی خۆی کێشه‌کان شرۆڤه ده‌کات، یا سه‌یری کێشه‌کان ده‌کات. جا بۆیه یه‌کێک له‌م دووخاڵه ده‌بێت دروست بێت.
خاڵی سێیه‌م: هه‌روه‌کوو چۆن گوتمان ساختاری سیاسی ئابووری پارته‌کانی سه‌ربه‌خۆ نی یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وازیان له کار‌و خه‌باتی خۆیان هێناوه له مێژه، هۆکارێکی که گرنگ هه‌یه، ئه‌ویش له دوو خاڵدا خۆی ده‌گرێته‌وه. 1- دوا به دوای ساڵی 1989 ووشه‌ی ترۆریست له ئاستی نێوه ده‌وڵه‌تیدا گۆرانکاری یه‌کی گه‌وره‌ی به خۆیه‌وه بینی، وڵاتانی رۆژئاوا به تایبه‌ت ئه‌مریکا پێناسه‌یه‌کی سیاسی بۆ ئه‌و چه‌مکه دا رشتهوه، به ته‌واوه‌تی له فۆرم و بازنه‌ی یاسایی خۆی هاته ده‌ره‌وه. له‌و سه‌رده‌مه‌وه، ئه‌مریکا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که جه‌مسه‌ری سۆشیالیزم تێکشکا، چیتر شه‌ری چه‌کداری به مه‌ترسی یه‌ک داده‌نا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی خۆی به تایبه‌ت له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین. بۆیه هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌وه زۆر رێکخراوو گروپی خسته لیستی ترۆره‌وه، چوونکه حازر نه‌بوون له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا واز له خه‌باتی ره‌وای خۆیان بهێنن. به‌ڵام به‌داخه‌وه، یه‌کێک له پارتانه‌ی که که‌وتنه ژێر کاریگه‌ری یاسای ئه‌مریکاوه پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوون. بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا پێیان بڵێت ئه‌مانه رێکخراوێکی دیموکراتیکن وازیان له مافه ره‌واکانی گه‌له‌که‌یان به شێوه‌یه‌کی ته‌واو هێنا. 2- یا ئه‌وه‌یه که چیتر باوه‌ریان به مافی ره‌وای گه‌له‌که‌یان نه‌ماوه، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆیان نه‌که‌وێته مه‌ترسی یه‌وه، حازر بوون بچنه ژێر رکێفی یاسای ئه‌مریکا. مه‌به‌ست له به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی چی یه؟ مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به گوێی ئه‌مریکایان نه‌کردبا ئه‌وا ئه‌مریکا ئه‌وانی ده‌خسته لیستی ترۆره‌وه، وه له‌وه ده‌ترسان سبه‌ی ئه‌گه‌ر ئاڵووگۆرێک له ئێران وه رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاته ئاراوه ئه‌وان پایه‌و مه‌قامیان وه‌ده‌ست نه‌که‌وێت، بۆیه به‌رێزان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورسی داهاتووی خۆیان بپارێزن وازیان له خه‌بات و تێکۆشانی گه‌له‌که‌یان هێنا. جا به‌رێزان به‌راستی دووباره ده‌ڵێم به پێی ئه‌م معیارانهی سه‌ربه‌خۆیی کێ سه‌ربه‌خۆیه وه کێ سه‌ربه‌خۆ نی یه؟ پژاک سه‌ربه‌خۆ یه یا حدکا‌و کاک مسته‌فا.
خاڵی چواره‌م: هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1989 که باروودۆخی دوونیا گۆرانکاری سیاسی ئابووری به خۆیه‌وه دیت وه به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی ناوین، پارته کلاسیکه‌کان که‌وتنه په‌له‌قاژه، به‌رده‌وام کردنی شۆرش و خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌که‌یان چیتر پێیان نه‌کرا، بۆیه هه‌ر جاری بیانویه‌کیان ده‌هێنایه‌وه. جارێک ده‌یان گووت له‌به‌ر باشووری کوردستان، جارێک ده‌یان گووت خه‌باتی مه‌ده‌نی به باشتر ده‌زانین (هه‌رچه‌ند که خه‌باتی مه‌ده‌نی یه‌کێکه له پایه سه‌ره‌کی یه‌کانی شۆرش) به‌ڵام ئه‌مانه ته‌نها زاراوه‌کی بوون. چوونکه ئه‌وان ماوه‌ی 18 ساڵه خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌که‌ن، ده‌بوایه تاوه‌کوو ئێستا کۆمه‌ڵگا ئاڵووگۆرێکی بنچینه‌یی به خۆوه دیتبا. کۆمه‌ڵگا ئاڵووگۆری به‌خۆیه‌وه بینی له ماوه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی پارته کلاسیکه‌کان، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی نه‌گه‌تیڤ، به کرێگیریاوهتی په‌ره‌ی ئه‌ستاند، به‌سیج زۆر بوو، خه‌ڵک نا ئۆمید بوو وه هتد.....
خاڵی پێنجه‌م: رێکخراوێکی سیاسی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت بۆ خۆی بریار ده‌رکات، پلان دابنێت وه ئه‌نجامی بدات: به‌ڵام بهداخهوههیچکام له‌و پارتانه ناتوانن ئه‌مرۆ ئه‌و کاره بکه‌ن، چوونکه هه‌روه‌کوو ئاماژه‌مان پێ‌کرد ساختارهکهیان سه‌ربه‌خۆ نی یه؟ بۆ نموونه له ساڵی 2007 مانگی 5 به‌رێز مامۆستا مه‌لا عبدڵڵه له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێکی رۆیشتن بۆ قه‌ندیل سه‌ردانی کۆردنیاسۆنی پژاکیان کرد، وه داوای یارمه‌تی یان له پژاک کرد، له هه‌موو بواره‌کانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێت و بێنه‌وه قه‌ندیل، کۆردنیاسۆنی پژاک به‌ڵێنی دابوو که یارمه‌تی لۆجستیکی، نیزامی، ئابووری وه سیاسی یان بدات، له کۆتاییدا به‌رێز مه‌لا عبداڵڵه وه گرووپه‌که‌ی گووتبویان ده‌بێت ئێمه پرس بکه‌ین به یه‌کیه‌تی نیشتمان کوردستان.....باشه به‌رێز مامۆستا ئه‌گه‌ر حدک پارتێکی سه‌ربه‌خۆیه، بریاری ئێوه چ په‌یوه‌ندی یه‌کی هه‌یه به رازی بوون یا رازی نه‌بوونی یه‌کیه‌تی نیشیمانی کوردستان. دواتر که گه‌رابوونه‌وه، وه یه‌کیه‌تی رێگه‌ی نه‌دابوون، مامۆستا هه‌ستا به بڵاو کردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده که گوایه پژاک داوای کردوه لێیان که ده‌بێت ئه‌وان ببن به ئاپۆچی جا به‌ره‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کات. به‌رێز مامۆستا جا تۆ ئه‌گه‌ر ببی به ئاپۆچی چیتر پێویستیت به به‌ره نامێنێت. نازانم ئه‌م به‌رێزانه یا ئه‌وه‌نده که‌مپه‌کانی کۆیه داخراون به رووی دوونیاوه ئاگایان له هیچ نه‌ماوه، وا ده‌زانن ئه‌مرۆ گه‌نجی کورد له هه‌موو شت شاره‌زایی نی یه وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان دوو سێ قسه بکه‌ن خه‌ڵکی باوه‌ریان پێده‌کات.
خاڵی شه‌شه‌م: هه‌روه‌کوو چۆن کاک مسته‌فا ده‌ڵیت ئاستی په‌یوه‌ندی یه‌کانی ئه‌مریکا حدکا له جێگه‌ی خۆی ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه راده‌گه‌یینێت که به‌رێزان ئاستی دیبلۆماسی یان له ئاستێکی سه‌ربه‌خۆیی دوولایه‌نه نی یه بڵکوو ته‌نها یه‌ک لایه‌ن بۆ هه‌یه ئه‌و دیبلۆماسی یه په‌ره پێبدات یا له جێگه‌ی خۆی بیهێڵێته‌وه.
سه‌ربه‌خۆیی چه‌مکێکی روونه، به‌لکوو به زاراوه که‌س ناتوانێت ناوه‌رۆکی ئه‌و چه‌مکه تێکبشکێنێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی شه‌خسی خۆی.
به پێی ئه‌و معیارانهی که باسمان کردن، ده‌رده‌که‌وێت هیچکام له پارته‌کانی رۆژهه‌ڵات سه‌ربه‌خۆ نین، به‌ڵکوو هه‌موو ساختاری پارته‌که‌یان گرێدراوی لایه‌نێکی ده‌ره‌کی یه له رووی ئابووری و سیاسی یه‌وه. نموونه‌یه‌کی که‌ش که زۆر سه‌رنج راکێشه ئه‌م چالاکی یانه‌ی ئاخیر بوو. که تێیدا 11 پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان شه‌هید کران. به‌رێزان ئه‌م چالاکی یه به ئیجازه‌ی ئه‌مریکا بوو. چه‌ند مانگ له‌مه‌و پێش 3 رۆژنامه نووسی ئه‌مریکی له‌لایان ئێرانه‌وه رفێندران، ئه‌مریکا گومانی له حکومه‌تی عێراقی وه به تایبه‌ت یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان هه‌یه، به پێی ئه‌و بڵاو کراوه بیانییانه، که گوایه ئه‌م 3 رۆژنامه نووسه له ناوچه‌ی ئه‌حمه‌دئاوا ده‌ستگیر کراون وه نه‌ک له‌سه‌ر خاکی کوردستان. جا ئمه‌ریکا بۆ ئه‌وه‌ی که تۆڵه‌ی ئه‌و کرده‌وه‌ی ئێران بداته‌وه، وه به یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان رابگهیینێت که ئه‌و ده‌توانێت پارته‌کانی رۆژهه‌ڵات له‌ژێر رکێفی ینکهدا ده‌ربهێنێت، هه‌ستا ئیجازه‌ی پێدان که برۆنه‌وه بۆ ناو ئێران. پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتیش بێ ئه‌وه‌ی بیری لێکه‌نه‌وه ئه‌م داوا کاری یه‌ی ئه‌مریکایان قه‌بووڵ کرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه ته‌نها گیان له‌ده‌ست دانی 11 قاره‌مانی لێکه‌وته‌وه، وه هه‌موویشان به پێی راگه‌یاندی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له خه‌ودا شه‌هید بوون. هه‌ندێکیشیان له شوێنێکی که، که بریندار بوو بوون داوای یارمه‌تی یان له‌لایه‌نێک کردبوو، که ئه‌م پارتانه هیچ کات له راگه‌یاندراوه‌کانیاندا ئاماژه‌یان به‌و یارمه‌تی یه نه‌کرد. بۆچی؟ چوونکه ده‌ترسن که یه‌کیه‌تی پاره‌و بایعی یه‌که‌یان لێببرێت. چوونکه به‌رێزان ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌بێت حدکا له ساڵی 1996 په‌یمانی واژۆ کردوه که واز له خه‌بات بهێنێت وه یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانیش لایه‌نێکه له‌و په‌یمانه‌ی نێوان حدکا‌و سووپای پاسدارانی ئێران.
سه‌رئه‌نجام:
به پروپاگه‌نده که‌س سه‌ربه‌خۆ نابێت، وه چه‌مکی سه‌ربه‌خۆ بوون روون دیاره، هه‌م به تیئۆری وه هه‌م به پراکتیک، وه به پێی هه‌ردوو روانگه ئه‌وه پژاک نی یه که سه‌ربه‌خۆ نی یه؟به‌ڵکوو ئه‌وه پارته کلاسیکه‌کانن که سه‌ربخۆ نین، بێجگه له شه‌ری دژ به پژاک هیچی که‌یان پێناکرێت. هه‌روه‌کوو چۆن به‌رێز کاک عبداڵڵه مهته‌دی پێش فه‌رمی راگه‌یاندنی پژاک، به چه‌ند هاورێ یه‌کی گووت بوو، که ئه‌وا پارتێک دروست ده‌بێت، وه من وه‌کوو کۆمه‌ڵه به هه‌موو هێزێکمه‌وه شه‌ری ئه‌و پارته ده‌که‌م. کاک عبداڵڵه وا بزانم تێری له شه‌ری ناوخۆ‌و پاوانخوازی نه‌هاتبوو ده‌یویست شه‌رێکی که بکات، به‌ڵام که زانی به نیزامی ناتوانێت شه‌ری پژاک بکات هه‌ستا چه‌ند رێگه‌یه‌کی که‌ی گرته به‌ر. نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری، به‌و واتایه‌یه که سه‌ربه‌خۆ نیت، جا خوا ده‌کات شه‌و تا به‌یانی هاوار ده‌که‌یت که سه‌ربه‌خۆیت. له‌م سه‌رده‌مه‌دا سیاسته ته‌نها به چاو ناکرێت وه‌کوو ساختاری قه‌بیله‌یی و عه‌شایری، به‌ڵکوو سیاسه‌ت به بیرکردنه‌وه ده‌کرێت، وه ئه‌م شێوازه پروپاگهندهیهش که ئێوه ده‌یکه‌ن، وا هه‌ست ده‌که‌ن که رۆڵه‌کانی گه‌ل هێشتا له ساختار و نۆرمی عهشاییریدا جێگیرن. نه؟ به‌لکوو ئه‌مرۆ کوردستان له بواری تێگه‌یشتن شرۆڤه کردنی کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری یه‌کانه‌وه ئاڵووگۆرێکی گه‌وره‌ی به خۆیه‌وه بینیوه، به تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا، سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو گوشاره‌ی که له سه‌ریانه له لایان خومهینیزمهکانهوه. وه داوا ده‌که‌م ئه‌گه‌ر شۆرشتان پێناکرێت، شۆرشیس تێک مه‌ده‌ن، بێڵن با که‌سانی تر بیکه‌ن. سه‌ربه‌خۆ بوون یا نه‌بوون ئه‌وه هه‌روه‌کوو چۆن گووتمان پراکتیک‌و تیئۆری ده‌رده‌که‌وێت، وه گه‌لیش برایر ده‌دات . من ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی کاک مسته‌فا ده‌که‌م. کاک مسته‌فا به‌رێزت که له ساڵی 1996 که‌سی دووه‌می حدکا بوویت، حازریت به نزیک بوونه‌وه له سووپاسی پاسداران وه په‌یمانی بێ چالاکی یان له‌گه‌ڵ واژۆ بکه‌یت، به‌ڵام حازر نیت واز له شه‌رکردنی پارتێکی شۆرشگێری کوردی بهێنیت. باشه ده‌کرێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به گه‌ل بده‌یته‌وه، من وه‌کوو تاکه‌که‌سێکی ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ئه‌م پرسیاره‌ت ئاراسته ده‌که‌م. باشه گه‌لۆ ئێوه تاوه‌کوو ئێستا ئه‌و پرسیاره‌تان له خۆتان کردوه، که رۆژێک له رۆژان ئه‌و مافه به‌ن به خۆتان که ههمچنین پرسیارێک له‌و به‌رێزانه بکه‌ن. مخابن هه‌روه‌کوو چۆن چه‌مکی سه‌ربه‌خۆبوونتان چه‌واشه کردوه، خه‌ریکه شۆرش و خه‌باتی مه‌ده‌نیش چه‌واشه ده‌که‌ن. شتێکی که‌ش که جێگه‌ی نیگه‌رانی یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه. ده‌ترسم مافه ره‌واکانی گه‌لی کورد هه‌روه‌کوو سه‌ربه‌خۆیی پێناسه‌تان کردبێت، مهمووی پێچه‌وانه‌که‌ی راست بێت.
رێزوو سڵاو بۆ گه‌لی کورد.
سۆران خدری
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست