به بارمته گیراوه‌کان ئازاد بکه‌ن: پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)
Tuesday, 10/05/2011, 12:00
کێنێس تایمێرمه‌ن، رۆژنامه‌نووسێکی به‌ناو بانگی ئه‌مریکا ئه‌مرۆ 09/05/2011 له رۆژنامه‌ی واشتن تایمز نووسراوه‌یه‌کی بڵاو کردوه له ژێر ناوی "بارمته گیراوه‌کان ئازاد بکه‌ن" تایمێرمه‌ن ده‌ڵێت که بریاره‌که‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری ئه‌مریکا بێ بنه‌مایه، ته‌نها هۆکاری سیاسی له پشته‌وه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه بوو له‌و کاته‌دا حکوومه‌تی ئۆباما ویستی سه‌رانی ئێران دڵ خۆش بکات، وه لێ یان نزیک ببێته‌وه. تایمێرمه‌ن ده‌ڵێت به پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که گه‌یشتوونه‌ته ده‌ست پارێزه‌ره‌که‌ی پژاک، هیج بنه‌مایه‌کی یاسای یا مه‌نتقی به‌دی ناکرێت له ترۆریست ناساندنی پژاک له‌لایان وه‌زاره‌تی خه‌زانداری ئه‌مریکاوه. تایمێرمه‌ن ده‌ڵێت، ئه‌مریکا له سیاسه‌ته‌کانیدا شکستی هێنا به‌رانبه‌ر به ئێران، وه ئه‌و شێوازه سیاسه‌ته سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، بۆیه ئێستا پێویسته پژاک له لیستی ره‌شی وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری بێنه ده‌ره‌وه.
-------------------------------------------------
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له یه‌ک ترازانێکدایه، وه نه‌بوونی رێنماییه‌کی رامیاری گونجاو که ئه‌و باروودۆخه رابه‌ری بکات، پێویسته ده‌سته‌ڵاتی باراک ئۆباما یارمه‌تی خه‌ڵکی ئێران بدات، ئه‌و وڵاته‌ی که خه‌ڵکه‌که‌ی سووره له‌سه‌ر دۆستایه‌تی ئه‌مریکاو وه دژه به‌و دیکتاتۆرانه‌ی که ماوه‌ی 31 ساڵه شه‌ری دژ به ئه‌مریکا به‌رێوه ده‌بن.
وا ده‌جێت که باراک ئۆباما ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌رگرت، له ناردنی په‌یامی پیرۆزبایی نه‌ورۆز سه‌ری ساڵی تازه‌ی خه‌ڵکی ئێران، وه هه‌روه‌ها هێنانه‌وه‌ی ناوی به‌رهه‌ڵستکارانی رژێم له په‌یامه‌که‌دا.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که زۆرکردنی گۆشاره‌کان بۆ سه‌ر رژێم سه‌باره‌ت به پێشلکاری یه‌کانی مافی مرۆڤ کارێکی گرنگ و په‌سه‌ند کراوه، سه‌رۆک کۆماری دوو ساڵی ئه‌وه‌ڵی سه‌رۆکایه‌تی سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو له هه‌وڵه‌کانید به‌رانبه‌ر به‌ئه‌ندازیارانی ترۆت له تاران، وه به شێوه‌یه‌کی زۆر ووشک هه‌ڵوێستی نواند به‌رانبه‌ر به سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی خه‌ڵکی ئێران، دوای هه‌ڵبژاردنه ته‌قه‌لووبی یه‌که‌ی 2009 که ئه‌حمه‌دی نژاد به سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
ئه‌گه‌ر سه‌رۆک ئۆباما به‌راستی ده‌یه‌وێت یارمه‌تی تێکۆشانی ئازادی خه‌ڵکی ئێران بات دژ به به‌و رژێمه په‌سته، پێویسته ئۆباما بارمته ئێرانی یه‌کان ئازاد بکات.
بارمته؟ به‌ڵی، ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بارمته‌یان گرتووه، ئه‌وه‌ش سه‌ردێری رۆژنامه‌کان بوو.
بارمته‌کان، شه‌رکه‌رانی ئازادی کوردی ئێرانین، که له‌لایان وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری ئه‌مریکاوه له رێکه‌وتی 04/02/2009 خرانه لیستی ره‌شی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه، وه‌کوو به‌شێک له هه‌دی یه‌ی سه‌رۆک ئۆباما بۆ سه‌رانی رژێم.
بریاری وه‌زاره‌ت خه‌زانه‌داری ئه‌وه‌یه که پژاک قه‌ده‌غه ده‌کات که هه‌ر لایه‌نێکی ئه‌مریکی په‌یوه‌ندی پێوه بگرێت، یا کاری له‌گه‌ڵ بکات. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م رێکخراوه‌یه، ئۆفیسیان نی یه له ئه‌مریکا یا یارمه‌تی کۆناکه‌نه‌وه، یا کۆنگرێس لۆبی ناکه‌ن، کاریگه‌ری یه‌کی ئه‌وتۆی نابێت.
ئه‌م کاره‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری کاریگه‌ری یه‌کی نه‌گه‌تیڤی هه‌یه، که لایه‌نه‌کانی تری ئێرانی سارد ده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ دروست کردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، وه له‌وه ده‌ترسن وه‌کوو تاوانبار بناسرێن ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی دروست بکه‌ن. هه‌ندێک گرووپ له‌به‌ر ئه‌م بریاره نا‌وێرن نزیک ببنه‌وه، "ئه‌ندامی کۆردیوناسیۆنی پژاک، شێرزاد که‌مانگه‌ر، ئه‌مه‌ی پێ گووتم له کاتی سه‌فه‌ره‌که‌مدا بۆ بنکه‌کانیان له باکووری عێراق له مانگی فێبریوه‌ری".
ئۆپۆسزیونی ئێران باش ده‌زانێت که پژاک له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری رۆڵێکی به‌رچاوی گێرا که ئێرانی هێنایه له‌رزه. سه‌دان ئه‌ندام و لایه‌نگری پژاک ده‌ستگیرکراون. هه‌ندێکیان له‌سێداره دران، یه‌ک له‌وانه‌ی که له سێداره درا برای بچووکی شێرزاد که‌مانگه‌ر بوو، که مامۆستای قۆناغی ناوه‌ندی بوو، مانگی مه‌ی ساڵی رابردوو له سێداره درا له‌گه‌ڵ چوار چالاکی که‌ی کورد.
له‌به‌ر ئه‌م بریاره‌ی وه‌زاره‌ته‌ی خه‌زانه‌داری هه‌وڵه‌کانی پژاک بۆ دروست کردنی به‌ره‌یه‌کی گشتی سه‌رتاسه‌ری له ئێران که بتوانن له هه‌موو شوێنێکه‌وه گووشار بخه‌نه سه‌ر رژێم، وه‌کوو خۆی ماوه‌ته‌وه: ئه‌م بریاره ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بوو "ئه‌ندامێکی که‌ی پژاک ئه‌مه‌ی پێ گووتم: ئه‌میر که‌ریمی".
له‌سه‌ر داواکاری پارێزه‌ره‌که‌ی پژاک له ئه‌مریکا "مۆرتۆن سکڵار" وه به پێی یاسای ئازادی زانیاری له 26/01/2011 وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری هه‌ندێ له‌و زانیاری یانه‌ی خسته ده‌ره‌وه، که ته‌نهاو ته‌نها به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆنگری گه‌ل خراونه‌ته ناو لیستی ره‌شه‌وه، ناوێکی که‌ی پارتی کرێکارانی کوردستانه.
په‌که‌که که ماوه‌یه‌کی زۆره له‌گه‌ڵ تورکیا له شه‌ردایه بۆ وه‌رگرتنی مافی کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستان، له‌م ئاخیرانه‌دا له‌گه‌ڵ تورکیا که‌تووه‌ته نێو دیالۆک بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که.
پژاک، مه‌جلیسی خۆی هه‌یه، کۆردنیاسۆنی خۆی هه‌یه، وه ئه‌م به‌شانه له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، هه‌موو به‌رپرسانی کوردی ئێرانین، وه ئێمه هیچ کات بریار له کۆنگره‌ی گه‌له‌وه وه‌رناگرین، ئه‌وان له به‌شێکی که‌ی کوردستان خه‌بات ده‌که‌ن، وه هیچ په‌یوه‌ندی یه‌کی رێکخستنیمان نی یه به‌یه‌که‌وه، سکرتێری گشتی پژاک به‌رێز حاجی ئه‌حمه‌دی پێی گووتم له‌م سه‌فه‌ره‌ی ئاخیرمدا بۆ ئۆرووپا. وه‌هه‌روه‌ها گووتی ئه‌وه‌ی که پژاک بریار له په‌که‌که‌وه وه‌رده‌گرێت، وه‌کوو ئه‌وه‌یه که بڵێیت ئه‌مریکا بریاره‌کانی له فه‌ره‌نساوه وه‌ردگرێت.
به شێوه‌یه‌کی ساده‌تر، هیچ بنه‌مایه‌کی یاسایی یا مه‌نتقی له بریاره‌که‌ی حکومه‌تی ئۆبامادا نی یه له ترۆریست ناساندنی پژاکدا. ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که حکومه‌ته‌که‌ی ئۆباما ویستی له‌م رێگه‌یه‌وه کۆماری ئیسلامی ئێران ئارام کاته‌وه، چوونکه رژێم پژاکی وه‌کوو مه‌ترسی یه‌کی گه‌وره ته‌ماشا ده‌کرد.
پژاک به بارمته گیراوه له‌لایان حکوومه‌تی ئۆباماوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه به ئاستێک بگات له‌گه‌ڵ سه‌رانی رژێمی ئێران. ئێستا ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئۆباما شکستیان هێناوه، بۆیه ده‌بێت بارمته‌کان ئازاد بکات، وه پژاک له لیستی ره‌شی خه‌زانه‌داری بهێنێته ده‌ره‌وه.
بۆ تێکستی ئینگلیزی یه‌که ته‌ماشای ئه‌م لینکه بکه‌ن: رۆژنامه‌ی واشتن تایمز.
http://www.washingtontimes.com/news/2011/may/6/release-the-iranian-hostages/?page=1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست