دەسەڵات دارانى یەكێتى لە دوكان سەریان لێ شێواوە
Friday, 29/05/2009, 12:00
دواى ئەوەى كاك نەوشیروان مستەفا لیستى دروست كرد بۆ هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى هەرێمى كوردستان دەسەڵات دارانى یەكێتى و پارتى هەڵمەتێكى ڕاگەیاندنى فراوانیان
دەست پێێ كرد بەتایبەتى یەكێتى . پەلە قاژەى مەرگێتى و لە گیانەڵا دایە و لە ئێستا دا كەوتونەتە دورخستنەوە و نانبڕینى كادرو ئەندامانى بەرەى گۆڕان لەناو حزب و
حكومەت دا . لەگەڵ ئەم كردەوە نامرۆڤانانەدا دوور لە هەموو بەها ئەخلاقیەكان خۆیان بەڕاست و فریاد ڕەس و بەرەى ریفۆرمیش بە لادەر و تێكدەر لە قەڵەم ئەدەن . ئەمە لەكاتێكدا دەستیان گرتوە بەسەر سەروەت و سامانى ئەم میلەتەدا. بەتایبەتى لەئێستادا قەزاى دوكان بێبەش نەبوە لەم گەندەڵ و مشەخۆرانە لەناو مەڵبەندە شەق و شڕەكەى دوكان دا ستافى ئەم مەڵبەندە ئەوەندە دزیان كردوە لەترسى میلەت خەویان لێ ناكەوێت لە حاڵەتێكى دەرونى زۆر ناخۆشدا ژیان ئەگوزەرێنن. من وەكو خۆم وائەزانم ئەمن ئیستخباراتەكانى ڕژێمى پێشوون كە ئەو میلەتەیان ئەچەوساندەوە هەڕەشەى دەركردن و نان بڕین یان لە شۆڕشگێڕەكان ئەكرد لەناو ستافى ئەو مەڵبەندەدا (ڕەفیق حزبى) یەكى پێشوو لەژێر ناوى حزبێكى وەك یەكێتى كارەكانى ڕژێمى پێشوو تەواو ئەكات . ئێستا كەوتونە دەركردن ونانبڕینى ئەو تێكۆشەرانەى كە پێشتر خەباتیان ئەكرد . هەر ئەو كەسانەبون كە خەبات گێڕەكانیان دەستگیر ئەكرد لەو كاتەدا ئەنفالیان ئەكردن لە ئێستاش دا دەریان ئەكەن بە بیانوى ڕایى جیاواز . ئەو دەسەڵات دارانە ترس لەناخیاندا درووست بووە لەشەو دا خەویان لێ ناكەوێت و سەریان لێ شێواوە . ڕیفۆرم خوازانیش بەسەر بەرزییەوە ڕیزى ئەو گەندەڵانە جێ ئەهێڵن و ڕوو ئەكەنە گردى پیرۆز. من وەكو كۆڵنەدەرێكى قەزاى دوكان ئاگادارى ستافى ئەو مەڵبەندە ئەكەمەوە تا جەماوەر ڕقى پیرۆزى خۆی نەڕشتوە بگەڕێنەوە ناو یەكێتى یە ڕاستەقینەكەى باڵى ڕیفۆرم . ئەوەتا ئێستا تەماشایى كۆمیتە چۆڵە كانتان بكەن تازە بەنیازن بە جلو تۆپ گەنجان ڕابكێشن بۆ دەنگدان . ئەى بۆ پێشوتر كەتان لاتان لە گەنجان و لاوانى ئەو قەزایە نەئەكردەوە . من داوالەسەرجەم چین و توێژەكان دەكەم
بە هیچ شێوەیەك دەنگ بەو گەندەڵانە مەدەن تاوەكو ڕیسواى بەردەمى گەلبن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست