هەڵەبجەو ڕێبەى سۆیبە و قوتابخانەى جمال تاهیرى كچان

Saturday, 30/01/2010, 12:00




یەك هەفتە پێش كە لە سلێمانى دەگەرامەوە لە دەروازەى شار لە هۆڵى(میر) پتر لە هەشت پاسم بینى كە هەموویان قوتابى كچ بوون ,پاش ئەوەى گەشتمە شار بۆم دەركەوت كە (قوتابخانەى جمال تاهیرى)كچان بووە لە سلێمانى كە لە لایەن دوو كەسى زۆر بێ شەخسیاتى هەڵەبجەوە هێنراون,
یەكەمیان كەسێك بە ناوى (فەرەیدون) كە بە حساب لە رێكخراوى كوردى-یابانیە,ئەم زاتە پیرۆزە هەموو خەڵكى شار ڕابردویان دەزانن و دەزانن لە سەردەمى بەعسدا پیشەیان چى بوو.هەموو ساڵێك وەك ماستاو كردن كۆمەڵێك مەسئول دەبات بۆ یابان و لە 3 شوێن پارە وەردەگرێت كە ئەمەش جۆرێكە لە بازرگانى كردن بە خوێنى شەهیدانى هەڵەبجە و حەق وایە كۆمەڵەى قوربانیانى كیمیاباران هەڵوێستیان لە سەر ئەمە هەبێت.باس كردنى كەسایەتى فەرەیدون هەڵدەگرین بۆ بابەتێكى دیكە.كە چۆن خاوەنى زمانێكى لوسە كە دەیان بەرپرسى پێ كەر كردوە.

كەسایەتى دووەم (ڕێبەى سۆیبەیە)كە سوێند بیت بە خوا هەموو هەڵەبجە و زۆرى كوردستان ئەم كەسە دەناسن كە پیشەى چیە .ئیشەڵا بوختانى بۆ ناكەم چونكە هەموومان ماڵمان لە شوشەدایە بە شێوەیەك لە شێوەكان بەڵام خۆى بە شانازیەوە باسى دەكات كە ئافرەت دەبات بۆ زۆربەى بەرپرسەكان كە لە مێژەوە ئەمە كاسپیەكەیەتى و هەر ئەم هۆیەش واى كرد پتر لە 6 پارچە زەوى لە سلێمانى و هەڵەبجە و كەلار وەربگرێت كە خۆى هەمیشە شانازى پێوەدەكات. جگە لە مەش لە ڕابردودا استخبارات بوو ,ئیستاش كوڕە گەورەى مەڵبەندە بیرم دێ لە كاتى شەڕى ناوخۆدا كەس دیلەكانى پارتى ڕەمى نەدەكرد ئەم برادەرە نەبێت.دەیان جار دەیان نارد بۆسەر خەڵك بەشەودا لەوانە بۆ سەر مامۆستا تاهیر بامۆكى و كاك ناسیحى ڕۆژنامەنوس و ئەوانەى كە لە خۆپیشاندانەكەى 16-3-2006 بەشداربوون و ...... كەسانى تریش.
ئیستا ئەم دوو برادەرە بونەتە نوێنەرى هەڵەبجە لە دەرەوەو ناوەوە ئەوان قوتابخانەى (جمال تاهیریان) دەعوەت كرد هەمان ئەو قوتابخانەیەى كە محمود سەنگاوى كەنتنەكەى تیادا ,بۆ زانینتان ڕێبوار نزدیكترین كەسە لە محمود سەنگاویەوە ,هەر ئەمش واى كردوە كە حەمەى حمەسعید سڵى لێ بكاتەوە ,چونكە بەرپرسى مەڵبەند تا ئیستا تۆمەتى ئەخلاقى لە سەر نیە.
بۆ یە داواكارم لە باوك و دایك و مامۆستایانى قوتابیان چیتر مەڕ نەدەنە دەست ئەم جۆرە گورگانە.

سوپاس
مامۆستایەكى خاوەن 3 شەهیدى كیمیاباران
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە