ئاگاداری و ڕونکردنەوەیەک لە چەتری ئازادیەوە
Wednesday, 23/03/2011, 12:00
بەڕێزان دۆستان و هاوڕیان خەڵکی ئازادی خوازی کوردستان بە پێویستمان زانی لە ڕێگای ئەم ئاگادریەوە پێتان ڕابگەیەنین دوای ئەو هەمو کارو چالاکیە جۆراوجۆرەی چەتری ئازادی لە بریتانیاو لە لەندەن بە تایبەتی.
دەسەڵات وەک چۆن هەمیشە نەفەسی کورتبوەوبە دوای هەوڵی ترسنۆکانەو کاری نامەدنیەوەبوە کەوتۆتە پڕوپاگەندەی جۆراو جۆر لەو پەڕی لاوازیانەوە لە کورتبونەوی دەسەڵاتیانەوە پەنایان بردۆتە بەر ئەوەی فیسبوکی چەتری ئازادی هاک بکەن پێیان وایە بەم کارانەیان ڕێگا لە ناڕەزایەتی خەڵک دەگرن !! بەڕاستی ئەمە ئەوپەڕی زەبونی ئەم دەسەڵاتەیە .
بۆیە بە پێویستمان زانی ئاگادراتان بەکەینەوە لەم کارە لاوزو زەبونەیان.
چیتر ئێمە ئەو فیسبوکە بەکار ناهێنین تکایە ئاگاداربن.chatre azady london
بژی ئیرادەی خەڵکی ئازادی خوازی کوردستان
سەر شۆڕی بۆ گەندەلکاران و بکوژانی خەڵکی کوردستان .
٢٢/٠٣/٢٠١١
چەتری ئازادی / لەندەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست