4كادری گەندەڵی پارتی دژی گەندەڵیەكانی لقی12 ی پارتی لە هەڵەبجە مان دەگرن
Thursday, 16/06/2011, 12:00
لە پێناو زیاتر و فراوان بونی گەندەڵیەكانی لقی12 ی پارتی بەتایبەت لەلایەن كارگێرانی لقەوە كەرۆژانە بەدەر دەكەون ئەویش لە ریگەی 5 كادری مانگرتووی كادری ئەو لقەوە كە رۆژانە لێرەو لەوێ قسە دەكەن و گەندەڵی پارتی هەم لەناو بارەگای لق و هەم چونە ناو ژیانی تایبەتی كارگێرانی لقەوە كە چۆن كار بۆ براو برازاو ژن براو ژن خوشك و خزم و دۆستانی خۆیان دەكەن . ئەم 4 كادرە گەندەڵە سەرەرای گەندەڵی خۆیان كە لەخوارەوە یەكە بەیەكەیان باس دەكەین بۆ ئەوەی هەموو كەس بەتەواوی بیان ناسن كەچی ئەوانیش نهێنی و خیانەتكاری شێخ ماجد و ووشیاری برای بەرپرسی لق و شفیع حەمە خان و نەورۆز بیارەیی بەدەر دەخەن كەچۆن كەس و كاری خۆیانیان دامەزراندوەو موچەیان بۆ بریونەتەوە تەنانەت گەیشتونەتە فریدوون جوانرۆیی بەرپرسی لقی شكست خواردووی پێشووی لقی12 كە دایكی و برایەكی دانیشتووی شاری جوانرۆیی ئێرانن لە لقی12 موچەیان هەیە و مانگانە موچەكەیان بۆ رەوانە دەكاتەوە . ئەمانە كەسانێكن خۆیان لە كاری ئێستایان شكستیان خواردوە ناتوانن لەو پۆست و كارەی خۆیان سەركەوتووبن ناچار لەرێگەی مانگرتن تا چاكسازی لە لقی12 لە ماڵەوە دانیشتوون و لەدەرەوەش بۆگەناو بڵاو دەكەنەوە بۆ شاردنەوەی بۆگەناوی خۆیان ئەوانەش ئەمانەن .
1) ئەردەڵان احمد ناوبراو پەیامنێری تەلەفزیۆنی زاگرۆسە و چەند سالێك پێش ئسێستا ناوبراو تەپڵ لێدەری گروپێكی ئاینی بزووتنەوەی ئیسلامی بوە . ئەم پەیامنێرە بلیمەتەی زاگرۆس لە هەڵەبجە بەرپرسی نوسینگەشە 7 كارمەندی هەیە تەنها لەگەڵ یەكێكیان قسە دەكات . ناتوانێت تەنها راپۆرتێك دروست بكات و لە كاری خۆی بەردەوام بێت بە بەردەوام گرفتی ئیداری و دارایی هەیە لە نوسینگە . لەلایەكی ترەوە مامۆستایە لە قوتابخانەیەكی قەزای سیدسادق بەتەواوەتیش نەیتوانیوە دەوامی ئاسایی خۆی بكات بە ناوی گوایە لە هەڵەبجە كاری تەلەفزیۆنی هەیە . لە لقی12 ش لە مەكتەبی راگەیاندن كادرە و مانگانە موچەیەكی باش وەردەگرێت گوایە خۆی تەرخان كردوە بۆ هەواڵە سیاسیەكانی ئەو ناوچەیە . ئەم كادرە گەندەڵە مانگانە 3 مووچەی كاش وەردەگرێت و ئێستاش داوای چاكسازی و نەمانی گەندەڵی لە پارتی دەكات .
2) بێستوون هەورامی ئەم بەرێزەش كە ئێستا دەهۆڵی چاكسازی لێ دەدات كەسێكی نەخوێندەوارە شەهادەی بە هیچ جۆرێك نی یە ناوبراو دوای كاری شوانی دەبێتە حمایەی دیاری حسێن دوای چەند سالێك مان دەگرێت تا دەیكەنە كادر دواتر دەم لە نوسین و ووتار و موناقەشە دەدات و خۆی لە راگەیاندنی لقی12 بەهۆی ووشیار ی برای دیاری كە بەرپرسی راگەیاندنە دەبینێتەوە . دواتر هەر بەهۆی ئەو گەندەڵیەی كە ئێستا ئەمان مانیان بۆ گرتوە دەبێتە بەرپرسی رادیۆی هەڵەبجە بەبێ ئەوەی هیچ توانایەكی لەو رادیۆیە هەبێت . دواجار داوادەكات بكرێتە كارگێری لقی12 و بچێتە شوینی ئەو ووشیارە گەندەڵەی كە بەهۆی ئەوو دیاری برایەوە هەم بونە گەندەڵ هەمیش پێشیان گەیاند .
3) بارزان حامد ئەم كادرە بێ دەنگەی پارتی لەوەتەی پارتی یە نەهیچی بۆ پارتی كردوە نە پارتی سوودی لێ وەرگرتوە لە زەرەر زیاتر هیچی بۆ پارتی نەبوە ئەویش مانگانە دوو موچەی كاش لە پێناو هیچ دەچێتە گیرفانی .ئەم مامۆستایە لە قوتابخانەیەكی هەڵەبجە و كادری سەنتەری رۆشنبیری هەڵەبجەیە بەبێ ئەوەی سەنتەر كارێكی هەبێت تەنها بۆ بەدەست هێنانی ئەو میزانیە پاكەی كە مانگانە وەری دەگرن و بە قسەی خۆیان دەچێتە گیرفانی حەكیمی مەلا سالحی مێژوو نوس دەیەوێت لەرێگەی ئەم مانگرتنەوەی ئەو كورسیە نەجوڵاوەی ژێر مامۆستا حەكیم دەربهێنێت و پێ بلێت ئیتر بەسە خواردنی تۆ سەرەی منە .
4) زینۆ هاواری ئاسایشەكەی یەكیتی كە تازە بۆتە پارتی و هەموو شتێكی بۆ فەراهەم كراوە هەم كراوەتە ئەندامی مەكتەبی راگەیاندنی لقی12 و هەمیش بەهۆی گوایە زیرەكیەوە رێزی لێ دەگیرێت ئەم رێز لێ گرتنەی وای لێ كرد كە ئەویش مان بگرێت و بڵێ منیش كارگێری لقم گەرەكە . بائیتر ئەو دەم و چاوانە بگۆردرێن لێتان وەرەس بووین. بۆ كاكی خۆم تۆ چەندێكە پارتیت تا وەرس بیت برای كاكەیی .
لە هەڵەبجە و لەناو پارتی و لەبارەگای لقەكەی شەر شەری گەندەڵكارانە دەبا هەموومان سەیریان بكەین بزانین كامیان سەركەوتن بە دەست دەهێن . گەندەڵ كارانی 1 یان گەندەڵكارانی 2
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست