سەرۆک ئەنفلۆنزای هەیە ....!!!؟؟؟

Saturday, 26/12/2009, 12:00


ئەنفلۆزا یەكێکە لە نەخۆشیییە درمانەی کە بەزوترین کات ئەگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ وگیانلەبەران .بۆیە بۆ ڕێگاگرتن لە نەخۆشییە پێویستییەکی تەواومان بە خۆ پاراستن هەیە. دەبێ هۆشیاریەکی تەواومان هەبێ بۆ ئەوەی خۆمان لە‌‌و نەخۆشییە بپارێزین. خۆ گەرم داپۆشین و نە چونە بەر هەر هەوای سارد وشێدار..سە گەر کەسێک دوچاری ئەو نەخۆشییە هات کەسانی تری چواردەری توش ئەکات.ئەگەر نەخۆشیەکە پشتگوێ خرا ئەوا بە زوی بڵاو دەبێتەوە دەبێتە هۆی توشبونی کەسانی چوار دەوری خۆت.بەڵام ئەوەی لێرەدا باسی بکەم خودی ئەنفلۆزای نیە لە سەر سەرۆک. بەڵکو ئەنفلۆزایە بە دیوێکی تر ..کە ئەم ئەنفلۆزایە زۆر جیاوازترو ترسناکترو بڤە ترە لە ئەنفلۆزاکانی سەردەم.ئە‌ویش ئەنفلۆزای بڵاو بونەوەی دزی و خیانەت و گەندەڵی و بەتاڵان کردنی سەروەتی میللەتە لە کۆمەڵگای کوردی.ئەنفلۆزای شەهید کردنی مرۆیی بێ تاوانە لە مەملەکەتە خێر لە خۆنەدیوە. ئەنفلۆنزای کەرامەت شکاندنە.ئەنفلۆزای خەساندنی تاکی کوردە لە وڵاتەکەم لە کەدار کردنی حورمەتی تاکی کوردە..کە ئەمەیان زۆر گەورەترەو زەبەندتر و بەرچاوتر و لە پێشترە لە چاو کۆی ئەنفلۆزاکانی سەردەم کە ئەمە پێویستی بە شڕوڤەکردن و بە دواچونێکی قوڵ هەیە .پێویستی بە پزیشکێکی تەکنۆکرات و لێزان هەیە هەتا بتوانێ ئەو ڤایرۆسە کوشندەیە لە هەناوی سەرۆک و کۆمەڵگاکەم بنبڕ بکات و لە ناوی بەرێ.چونکە قۆڵ و جەستەی ئەو دو حیزبە پێویستی بە لێدانی دەرزییەکی بە هێز هەیە هەتا بتوانێت نەخۆشی دزی و خیانەت و گەندەڵی لە ناو بەرێ کە ئەمرۆ رۆچۆتە هەناوی نیشتمانەکەمەوە.لە سەرەوە بۆ خوارەوە شۆربۆتەوە .بە تایبەتی لە سەرۆکەو بیگرە تا دوا ئەندامی ئەو دوحیزبە. لە بەر ئەوە هەر یەک لەوانە پێویستیەکی باشیان بە دەرزی گەندەڵی هەیە .پێویستە پزیشکە سیاسیەکانی کورد لە مەو بەدوا دەرزیەکانیان ئامادە بکەن تاوەکو نەخۆشی یەکانی ناو هەناوی کۆمەڵگای کوردی چارەسەر بکەن.بە تایبەتی سەرۆک پێویستیەکی باشی بەدەرزی هەیە لە بەر ئەوەی لە هەناسەی ئەوەوە نەخۆشییەکە ئەگوێزراوەتەوەو دەگوێزرێتەوە بۆ میللەت. وەک چۆن فەرنسیەکان ئەڵێن (ماسی لەسەرەوە خراپ ئەبێت).
 .سوید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە