کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵوێست بەمووچەى 7ملیۆنى و لەخانووى ئیتاڵیەوە

Friday, 14/10/2011, 12:00






هەڵوێست وەرگرتن كارى مەردانەیە، هەڵوێست وەرگرتن واتە قوربانیدان لەپێناو رەتكردنەوەى ئەو شتانەى كەویژدان ئازار دەدات، شێوازەكانى هەڵوێست وەرگرتن گەلێك زۆرن زۆرجار دەكرێت مرۆڤ بەووشەیەك هەڵوێست وەربگرێت ، لەرابردووش لەسەردەمى حكومرانى بەعسیەكان لەسەر ووشەیەك خەڵكیان لەسێدارەدا ، هەندێك جار كەسانێك بەماڵ و سامان هەڵوێست وەردەگرن ، بەڵام هەڵوێست وەرگرتن بەسامان و ماڵى دونیال لەكەسێك بۆكەسێكەى تر جیاوازە ، بۆنمونە ئەگەر دەوڵەمەندێك بەپارەو ماڵى دونیا هەڵوێستێك وەربگرێت هەڵوێستەو رێز لەم هەڵوێستە دەگیرێت، بەڵام كاتێك هەژارێك سەرەڕاى هەژارى و كەمدارەمەتیەكەى هەڵوێست وەرگردەگرێت و هەڵوێستەكەى نان بڕینى بەدواوە دێت ، زیاتر جێگاى رێزو بایەخە جوانترین و مەردانەترین هەڵوێستیش ئەو هەڵوێستەیە كەلەسەختترین قۆناغى ژیاندابێت و بەڵام لەپێناو كارێكى نەشیاو دیمەنێكى نادادپەروەرى هەڵوێست وەربگریت ، بۆنمونە لەسەردەمى بەعسى لەسەر كارلادراو كەسانێك هەببوون لەبەرئەوەى ئامادە نەدەبوون ببن بەبەعسى لەوەزیفەكانیان دووردەخرانەوەو ، بەڵام لەمەش گرنگتر ئەو هەڵوێستە بوو كەمرۆڤ گیانى لەپێناو دەكردە قوربانى ، بۆنمونە كەسانێك لەزیندانەكان هەبوون كاتێك لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرا پێیان دەووترا ناوى ئەوكەسانە بدە كەلەگەڵتدان ئازاد دەكرێیت یاخود جنێو بەسەركردە كوردەكان و بەكورد بدە ئازاد دەكرێیت ، بەڵام ئەوپێشمەرگەیە یان ئەو رێكخستنە لەپێناو پاراستنى گیانى هاورێیاكانى و لەپێناو سەركردەكان و خاكەكەى ئامادەبوو لەسێدارە بدرێت و بێدەنگى هەڵدەبژارد هەربۆیە بەهۆى دان پێنەنان و رەزامەندى نەنواندن لەوەى كەبەعسیەكان دەیانوویست لەسێدارەدرا
لەدواى راپەڕین ئەوەى دەسەڵاتى كوردى كردى هیچى كەمتر نەبوو لەوەى بەعس كردى ئەگەر زیاتریش نەبێت، بەڵام بێهەڵوێستى سەرجەم سیاسى و رۆشنفكرەكانى ئەو هەرێمەى داپۆشیووە لەماوەى شەش كابینەى یەك بەدواى یەك و دونیایەك گەندەڵى ئیدارى ، بەڵام نەمان بینى وەزیرێك هەڵوێستێك وەربگرێت و دەست لەكاربكێشێتەوە ، یان لەدوو خولى پەرلەمان پەرلەمانتارێك هەڵوێست وەربگرێت و دەست لەكاربكێشێتەوە ، بەڵام لەماوەى چەند ساڵى رابردوو لێرەو لەوێ بەتایبەتى لەناو یەكگرتووى ئیسلامى بەهۆى هەندێك ئەشكالاتى ئیدرارى و فكرى هەریەك لەعەبدولرەحمان سدیق ئەندامى سەركردایەتى ئەو حزبەو هادى عەلى بەرپرسى شووراى یەكگرتوو هەڵوێستیان لەدژى سەركردەكەیان وەرگرت ، بەڵام چ هەڵوێستێك هەڵوێتسێك دواى ئەوەى لەرێگەى ئەو حزبەوە گەیشتنە پلەى وەزیرو مووچەى خانەنشینى وەزیرو زەوى باش ، بۆیە ئەم هەڵوێستانەیان لەناوەندى سیاسى و میدیاوە گرنگى و بایەخیەكى ئەوتۆى نەبووو بگر رەخنەشیان لێگیرا.
ئەوەى لەكۆتاییدا دەمەوێت باسى لێوەبكەم هەڵوێستى چەند پەرلەمانتارێكە كەلەم خولەى پەرلەماندا نواندوایەو هەڵوێستەكەشیان گوایە وەك نارەزاییەك بەرامبەر بارودۆخى ئێستاى هەرێمى كوردستان و نەبوونى دەسەڵاتى پەرلەمان و باڵا دەستى حزب بەسەركایەكانى ژیان و دامودەزگا فەرمیەكانى حكومەت دێت ، ئەو هەڵوێستانەى ئەو پەرلەمانتارانە جێگەى بایەخە، بەڵام ئەوەى تەماشا دەكرێت ئەو هەڵوێستانەیان جگە لەموزایەدەیەكى سیاسى و خۆتەرخان كردن بۆكارى حزبەكانیان چیتر نییە، چونكە ئەوانەى نامەى دەست لەكاركێشانەوەیان پێشكەش كردووە جگە لەوەى موزایەددەى سیاسیان پێوەدیارە هاوكات فیڵێكى سیاسیشیان پێوەدیارە، چونكە ئەوان تانەبوو بەدوو ساڵ لەكارى پەرلەمانیان ئەو هەڵوێستەیان وەرنەگرت ، چونكە بەپێى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان هەرپەرلەمانتارێك دووساڵ بەسەر كارى پەرلەمانتارى دانەڕوات خانەنشین ناكرێت، جگەلەمەش ئەوان تائێستا لەخانووى ئیتاڵییدا دەژین و مووچەكانیشیان دەچێتە سەرحسابى بانكى بۆیان، ئەگەر دەشڵێن ئێمە ئاگادارى ئەوەنیین كەمووچەكانیان دەچێتە سەرحسابى بانكیان ئەمە بیانوویەكى لاوازە، چونكە ئەوان باش دەزانن مووچەكانیان دەچێـتە سەرحسابى بانكى وبەڵگەشم بۆئەو قسانەم لەخولى رابردوو پەرلەمانتارێك پێمى ووت بەخوا نازانم مووچەى پەرلەمانتاریەكم چەندە، چونكە ماوەى ساڵێكە دەست بەكاربوومەو ، بەڵام لەبەرئەوەى ئیشم بەمووچەكەم نەبووە نەچوومە وەریبگرم، بەڵام مانگانە ئۆتۆماتیكیەن مووچەكەم دەچێتە سەرحسابى بانكیم، ئەم بیانوووەى ئەو پەرلەمانتارانە ئەوەشم بیردەهێنێتەوە كاتێك خولى دووەمى پەرلەمان كۆتایى پێهات چەند پەرلەمانتارێك لەگەڵ ئەوەى حزبەكانیان بۆخولى سێیەمیش هەڵیان بژاردنەوەو گەیشتنەوە پەرلەمان، بەڵام 52ملیۆن دیناریان وەك خانەنیشنى پەرلەمانتارى وەرگرت ، ئەوكاتەش ئەم هەواڵەم لەرۆژنامەى رووداو بڵاو كردەوە، كاتێك بەكوێستان مەحەمەدى پەرلەمانتاری گۆڕانم گووت نەدەبوا تۆ ئەم 52ملیۆن دینارەى خانەنیشنى وەربگری، لەبەرئەوەى تۆ خانەنشین نەبوویت و ئەوەتا لەم خولەش لەفراكسیۆنێكى نوێ ى ئۆپۆزسیۆن كەفراكسیۆنى گۆڕانە بوویتەوە بەپەرلەمانتار ، بەڵام ئەو گوتى" بەگۆڕى شەهید رزگارى برام ئاگادارى نیمەو بۆخۆیان بردوویانە بۆسەرحسابى بانكیم" كاتێك منیش پێم گووت خۆدەتوانیت بڵێیت لەسەرحسابى بانكى من لایدەن و ئەو پارەیەم ناوێت، بەڵام ئەو هیچ قسەى نەماو بێدەنگ بوو ، بۆیە دەڵێم ئەم قسانەى كەئەو پەرلەمانتارە دەست لەكاركێشانەوە باسى دەكەن گوایە ئەوان ئاگادارى نین و مووچەكانیان دەچێتە سەرحسابى بانكى ئەمە جگە لەخۆهەڵخەڵەتاندن و خۆر خستنە چاوى خەڵك چیتر نییەو هەڵوێست وەرگرتنیش بەمووچەى زۆرو ژیان بردنە سەر لەگوندى ئیتاڵى ناكرێت و ئەمە هەڵوێست نییەو جێگەى هەڵوەستە لەسەركردنە .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە