کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە 25 / 7 دا خەڵكى كۆیە بەیەك دەنگ ووتیان (تا نەگۆرێت ئیدارەى شارەكەى كۆ...هەر ئەدۆرێت لیستى مامە لە شارەكەى كۆ..)

Sunday, 16/08/2009, 12:00


هەڵوَ كوَیى بەرێزانى خوێنەرو هاوڵاتیانى شارى كۆیە , ڕەنگە ئەو بابەتەى من یەكەمجار نەبێت لەسەر سەرۆكى شارەوانى كۆیە بەڵام دواى ئەوەى بێئومێد بووم لەوەى كە هیچ لێپرسینەوەك لەگەڵ " ئاراس ئاغاى " تاڵەبانى ناكرێت ,, وەك خۆى ووتەنى شارەزاییەكى تەواوى هەیە لە ماستاو چیاتى كە زۆر بە شانازییەوە ئەم قسە دەكات لە هەموو كۆڕو كۆبونەوەكان , كە ئەمەش بەڵگەى ئەوەیە كاكى ئاغا هیچ مواسەفاتێكى هونەرى ئەندازەییى و پلان دانان و كارا لە بوارى سەرۆكى شارەوانى نازانێت ...
بەرێزانى خوێنەر... هەموو خەڵكى شارى كۆیە ئاگادارە ئەم ئیدارەى كە مام جەلال لە كۆیەى داناوە پێك هاتووە لە كۆمەلێك گەندەڵ و زمان لووس و ماستاوچى , بەجۆرێك تەنیا لە یەك بنەماڵەى حەوێز حەوێزى چوار بەرێوەبەریان هەیە لە ئیدارەى كۆیە كە ئەمانەن (ئاراس حەوێز سەرۆكى شارەوانى , جەمال حەوێز بەرێوەبەرى كشتوكالى دارستانى , ئارام حەوێز بەرێوەبەرى جیولۆجى , دەوەن جەمال حەوێز بەرێوەبەرى تەندروستى) ئەمە لە كاتێكدا زۆر كەسى زیرەك و بنەماڵەى شیاو تر هەن لە ڕووى ئەكادیمى و كارامە و شۆرشگێرى و بگرە زیاتر لەم بنەماڵە دۆست و دڵسۆزى یەكێتیشن..!! لەبەر ئەوەى هەر كاتێك بەڕێز مام جەلال سەفەرى كۆیە دەكات یان نوێنەرى تایبەتى خۆى دەنێرێت بۆ شارى كۆیە , ئەوا كەسێكى بێلایەن دوور لەم كوتلە گەندەڵە بەهێزەى ئیدارەى كۆیە نابینێت...كە ئەم كوتلەیە گشتى گەندەڵن , بەگوێرەى داهات و پایەى كورسییەكانیان وە ڕێژەى بەشداربوونیان لە گەندەڵیەكان نسبەیان ئەگۆرێت..ئەوەى كە من ئاگادارم پشكى شێرى گەندەڵى لە شارى كۆیە بەر ئاراسى مدیر شارەوانى و ئەمیرى مدیرى ئاوو كەوتووە .. كە هەر ئەمەش بووە هۆى ڕشتنى قینى خەڵكى شارى كۆیە بە دەنگ دانیان بە لیستى گۆڕان و زۆر بە داخەوە كە بووە هۆى دۆڕاندنى لیستى كوردستانى لە شارەكەى مامە .. بەڕێزان ئەوە نزیكەى چەند سالێكە خەڵكى شارى كۆیە ناڕەزایى دەردەبڕێت لەسەر ئەم ئیدارە بەلام ئاكامەكان بێسوود بوون بگرە زۆر كات گڵەییەكان بووەتە هۆى زیاتر گڕینگى دان بەم زاتە بەرێزانە..!! تەنیا من لە سالانى ڕابردوو دوو بابەتم لەسەر گەندەڵیەكان نووسیووە , وە تەنانەت دەزگاى زانیاریش لە كۆیە ئەرك و ڕاپۆرتى خۆى بە تەواوەتى نەناردووە چونكە خەڵكى كۆیە زۆر باش ئەزانن كە كێ لە كۆیە كار بۆ دەزگا دەكات و كاكى ئاراسیش چەند پارچە زەوى بە خزم و كەسەكانى داوە بەهۆى خزمایەتى و ئاغایەتیەكەیان .. وە كاتێك مام جەلال هاتۆتە شارى كۆیە لە هاوینەهەوارى كۆسار كۆمەلێك گەندەڵ بانگ دەكات و خواردنێكى باش لە ماڵەكانى كۆیە دروست دەكرێت و نانى نیوەڕۆ پێكەوە دەخۆن و ئینجا دەكەونە بریقە دار كردنى شارى كۆیە بۆ بەڕێز مام جەلال , وە زۆر جار ئەلێن بەرێز مام جەلال شارى كۆیە زۆر زیاترى بۆ كراوە لەوەى كە پێویستى پێییەتى..!! بۆ بەدبەختى تەنیا جارێكیش مامە بە ناو شاردا ناڕوات تا ببینێت ئەم قسانەى كە دەیكەن تا چەند ڕاستن...چ گۆڕانێك بووە..؟؟ چەند گەڕەكى نوێ دروست بووە..؟؟
بەڕێز مام جەلال ئەم دۆڕانە پێش هات و چاوەڕوان كراو بوو , زۆر بە ئاسانى ئەتانزانى كە خەڵكى كۆیە ڕۆژانە لە هەموو شوێنێك دەكەوتە گڵِەییی و گازاندە لە ئیدارەى كۆیە بە تایبەت لە پێشكەشكردنى خزمەتگوزارییەكان لە هەردوو (چەورترین كورسى) فەرمانگەى شارەوانى كۆیە و ئاوى كۆیە كە بەڕێزان (ئاراس و ئەمیر تێیدا بەرێوەبەر و بەرپرسیارن).. مامە گیان ئەگەر ئاراس دڵسۆز و ڕاستگۆبا بۆ ئاغاكەى پێى دەووتى " مامە گیان شارەكەى كۆیە , جەنابت خۆش " من وا زەویە قاجاغەكان و تاپۆكراو لەسەر سایقەكان دەفرۆشم و ماڵى خۆم كۆ دەكەمەوە , تۆش فریایى خۆت بكەوە ...!!
ئەگەر جەردى سامانى بكرێت بەرامبەر ئەو ماوەى كە سەرۆكى شارەوانى بووە دڵنیاتان دەكەمەوە" با لیژنەى تایبەت دەربچێت" زیاتر لە سەدان دەفتەرى هەیە بە موڵكەكانییەوە لە كاتێكدا كە بووە سەرۆكى شارەوانى خاوەنى تەنیا كورەیەكى گەچ بووە لە لایەن بنەماڵەكەیەوە . ئەوەى كە من شارەزا بم ئاراس بە تەنیا (8) سەیارەى شەخسى هەیە لە كاتێك نازانێت سەیارە لێبخورێت " مۆنیكاى سپى لە ماڵ وەستاوە و مۆنیكاى سیلڤەر ژمارە (8930 اربیل) , كامرى سپى ژمارە (9968 اربیل) لاى كورە هەرزەكارەكەیەتى كە لە قۆناغى ناوەندى دەخوێنێت , گرایزەر ڕەش لاى داناى سكرتێرىیەتى و تەنها بۆ خۆى سوار دەبێت لە ناو شارى كۆیە , پیكەب مەرزیە (60971 - اربیل) و (19469 - اربیل)و (61332 اربیل) لاى ئاشتى گچكەو گەورەیە و ئەڤەلۆنى سپى كە لاى یەكێتى سایقىیەتى , وە ئەو سەیارانە لە شارەوانى كۆیە تەعین كراون مانگانە پارەى بەرامبەر هەر سەیارەیەك وەردەگرێت " جگە لە سەیارەى مارسیدس ڕەش (6800 سلێمانى) لەسەر میلاكى شارەوانى و شۆڤرلێت سلڤەر وەزارەتى ناوخۆ ژمارە (642) ڕەقەم شین كە دیارى نەوزاد هادیە بۆ ئاراس حەوێزى لاى ئاوارەى سایقىیەتى (تا دڵە ناسكەكەى نەرەنجێت چونكە دایكى لە مەڵبەند دەوام دەكات , وە كاك ئاوارەى سایقیش تەنیا بۆ پیاسە و هاتووچۆ كردنى خێزانەكەى بۆ دەوام بەكاردێنێت) , بەرامبەر كڕبوون و تەنسیق كردن لەسەر دانانى تەندەرو دەرچوونى پڕۆژە گڕینگ و پارە دارەكانى سنورى شارەوانى كۆیە بۆ هەردوو كۆمپانیاى پارێزگاى هەولێر " كۆمپانیاى كۆڤان " و " كۆمپانیاى كۆڕەك ".. من دەپرسم كە نەوزاد هادى دۆستى چەند ساڵەى ئاراسە سەیارەى شۆڤرلێت سلڤەر وەزارەتى ناوخۆى پێدەدات.؟ لە كاتێكدا كە ئەم سەیارانە تەنیا بۆ بەرێوەبەرى ناحیە هاتووە .. ئایە یەك سەرۆك شارەوانى هەیە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئیدارەى پارتى ئەم دیاریەى بەرێزتانى وەرگرتووە ...؟؟ دیارە وەڵامەكە نەخێرە بە بێگەمانەوە , چونكە ئەو قازانج و خێرەى نەوزاد هادى و پارێزگاى هەولێر لە ئاراس حەوێزى دەبینن كەسێكى تر نیە وەك ئەو ئامادە بێت پارەى شارى خۆى بدزێت و بیدات بە بێگانە " بێگانە بكات بە ساحیب ماڵ و خۆى پێ بێگانە بێت ".. من لەسەر ئەم بابەتە چەند ڕوونكردنەوەك دەدەمە بەردەستتان تا پارێزگاى هەولێریش لێى ئاگادار بن , با خەڵكى كۆیەش باش بزانن چی لە پارەى كۆیە ئەكرێت و چۆن ئەیدزن..
بەرێزان مام جەلال و كاك كۆسرەت , خوێنەرانى شارى كۆیە... من ئەم جارەش بە فریاى ئێوە دەكەوم ئەى خەَلكى فەقیر و ستەم لێكراوو ماڵ خوراو و بەش خوراوى شارى كۆیە .. وە بۆ ئەوەى بەرپرسان نەلێن هیچ شتێكى گەندەڵ نییە و بوختان بە " ئاراس و ئەمیرى " موبارەك دەكرێت , با لێپرسینەوە لەم شتانە بكرێت كە بۆتان ڕوون دەكەمەوە تا بزانن ئەم قسە ڕاستە كە كورد دەلێ " دار هەڵبرە و سەگى دز دیارە " ..
1- فرۆشتنى بەشێكى زۆرى ئەو زەوىیانەى كە ئاراس بە شێوەى نا یاسایى لەسەر سایق و خزم و كەسەكانى تاپۆ كردوون تا نەزانن زەوى ئەون .. بە شێوەیەك یەك هەفتە پێش هەڵبژاردن تەنیا كەسێك لە شارى كۆیە دەلێ كە من ئامادەم بەرامبەر ئاراسیش بڵیم كە بایى 10 دەفتەر زەوى لە سایقەكان كڕییووە بەیەك جار... وە زۆر كەسى تریش كڕیویانە بەلام ناوێرن لە هەموو شوێنێك باس بكەن وە لە مەحكەمەى كۆیە شایەدى ئەوەن كە ئەم مانگەى پێش هەڵبژاردن سایق و خزمەكانى ئاراس زەوییەكانیان فرۆشتووە و وەكالەیان بۆ هێمنى محامى كردووە (چونكە قاسمى تاپۆ باوكى ئەم محامیە شریكایەتیەكى باشی لەگەڵ ئاراس و شارەوانى هەیە بۆ دزى لەسەر ئیفراز كردنى زەویەكان و بەش كردنى زەویە دابڕاوەكان و گۆڕینى باخچەو موڵكى گشتى بۆ زەوى تایبەت و تاپۆ كردنیان , چەندان كەس هەیە بەبێ موافەقاتى وەزارەت زەوى لە باشترین شوێن پێدراوە) ...
2- كاك ئەمیرى مدیر ئاوو خانووێكى بە 15 دەفتەر لە دۆلاراوەو زەوییەكى بە 20 دەفتەر لەسەر شەقامى سەرەكى جەمعیە بەرامبەر تاپۆى كۆن كڕیووە ...!! ئایە ئەو پارەى كە مانگانە بۆ سیانە دەدرێت بە فەرمانگەكەت چى لێدەكەیت و بە چى سەرف دەكەیت .؟؟ كە لە كۆگاكەت بایى هەموو شەقامەكان و كۆلانەكانى شارى كۆیە بۆریت هەڵداوەتەوە و كارى پێناكەیت.. هەموو شەقامەكانى كۆیە بە قیڕ و سەبەو شتایگەرەوە جەنابت تێكى ئەدەى ناهێلى تەمەنى بگاتە ساڵێك...
3- كاك ئەمیر بۆ پێش هەڵبژاردن خۆت و كاك ئاراس بە پەلە حەفارەو شۆڤەڵى دایرەتان بۆ جەبارە ڕەشى جێگیرى لێپسراو مەڵبەند نارد بۆ دروست كردنى بینایە تەجاوزەكەى كە ئاراس بۆى تاپۆكردو شەقامەكانتان بۆ خاترى ئەو تێكدا و لە هەموو دوكانەكان زیاتر لە پێشترە , لە كاتێك كە چەند جێگە هەبوو كارتان بۆ نەدەكردن بە بیانووى نەبوونى ئالیات...وە كۆمپانیا نەماوە پشكى ئەمیرى تێدا نەبێت كە كار لەگەڵ فەرمانگەكەت دەكات...!!! وەك كارى بەستانى بۆرى 40 كم لە شارى كۆیە لەسەر بودجەى ئەمریكى كە سوودى 1 كم نەبوو بۆ خەڵكى كۆیە.... پارەكەتان خواردو چەند خانوو و زەویت پێكڕى لە كۆیە و هەولێر....
4- لە پڕۆژەى " دروست كردنى ڕێگاى سەر ڕەزان مزگەوتى گەورە " كە یەكێكە لە دوو مەشروعە گەورەكەى شارى كۆیە كە بە شانازىیەوە باسى دەكەن بە گوژمەى نزیكەى (4,000,000,000 چوار ملیار دینار) (كۆمپانیاى كۆرەك) جێبەجێى دەكات, دەپرسین بۆ جسرى كۆنكریت گۆڕا بۆ قەنتەرەى كۆنكریتى ؟ وە ئەو نرخە خەیاڵیانە , بۆ كۆمپانیا دایبنێت .؟؟ ئەگەر پێویست نەبوو , بۆ لە سەرەتاى پرۆژەكە جسر دانرا ..؟؟ ئەى پارەى ماوە , بۆ دەبێت بۆ قیرتاوكردن بێت, تا لە كارگەى قیڕى ئەسعەدى ئەندازیارى پارێزگاو نەوزاد هادى بكڕن ..؟؟
5- لە پڕۆژەى " ناو بازار و قەیسەرى " كە دووەم مەشروعە گەورەكەیە بە گوژمەى ( 1.000,000,000 1 ملیار دینار) لەلایەن (كۆمپانیاى كۆڤان) جێبەجێدەكریت . مقاول هەستاوە بە گۆرینى كارەكان وەك سەقفى قەیسەرى و شتایگەر كردنى, بە شێوەك نرخى داناوە كە 1,000,000,000 دینار كەشفى زیادەى بۆ كراوە دەكاتە 100% لە گوژمەى پرۆژەكە.. كە كۆمپانیا بە هەوەسى خۆى هەڵساوە بە شتایگەرو و محجەرە لە شەقامى معهد و ئازادى و بازار و پێش ماڵى كوردە خانیشى گرتۆتەوە بۆ چاوو بەستانى كە هیچ مواسەفاتێكى تێدا نیە و سەرفكردنى ئەو پارە زۆرە بێئەوەى سوودى هیچ بگات بە شارى كۆیە تەنیا پڕ بوونى گیرفانى ئاراس و كۆمپانیا نەبێت ..ماشاللە لەو خزمەت گوزارییە سەرەتاییانە كە بۆ كۆیە ئەنجام دەدرێت...!!!! ئەمەیە بێزارى خەلك بەرێز مام جلال
6- شریكایەتى سێ قۆلى پارێزگاو قایمقام و ئاراس حەوێزى بە جۆرێكە كە ئاراس كار بە كۆمپانیاى كۆڤان دەكات بە قەرزى (3,000,000,000 -- 3 ملیار دینار) .. بۆ نموونە كوا توندەر و نرخ و بانگەوازى ئەو تەندەرە بۆ دروست كردنى زێرابى گەڕەكى كەكۆن و كارى شتایگەر و محجەرەى شەقامى پەیمانگاو تێكدانى جزرە وەسەتى شەقامى ئازادى و دووبارە ڕەسیف دروست كردن و عاموود دانان و هەڵگرتنى خۆل و لم تێكردنى وە دروست كردنى قاعیدەى دار و چاندنى دار لە مانگى تەمموز ..!! كە لە ئێستاوە ووشك بووە بە درێژاییى شەقامەكانى ئازادى و لێدانى دوو لاى محەجەرە لە جزیرە وەسەتى ئازادى و ئیسكان , ڕەنگە ئاراس شانازى بە بیرۆكە پووچەكانى بكات , كە هیچ پێویست نەبوو لە كاتێكدا چەندان مەشروعى پڕ بەها ترو گرینگ تر هەیە كە جێبەجێیان بكا , بەلام ئاراس تەنیا بۆ ئەوە ئەم كارانەى كرد تا هاوەلە شریكەكەى كۆمپانیاى كۆڤان بێكار نەبێت و بەشە سەرمایەكانى ئاراسى ئاغاى مام جلال ڕوو لە كەمى نەبێت .. دەپرسین كوا تەندەر و ئیحالەو بودجە...؟؟ ئەى كوردەخان بۆ ناپرسى ئەم پڕۆژە لەسەر چى ئەنجام دەدرێت....؟؟؟؟؟ یان تۆش بەو سەب و شتایگەرە چاوو پۆش كراوى كە بۆ بەردەمى ماڵەكەى خۆت و باوكت كرا... !!!!؟
7- پڕۆژەى " نوژەنكردنەوەى مزگەوتى گەورەى كۆیە " كە لەلایەن بەرێز مام جلال پارەى بۆ دابین كرابوو بە شێوەى تنفیز مباشر جێبەجێدەكرێت, بەشى زۆرى پارەكەى دزراوە و بە ناوى ئەو كرێكارە عەرەبانە و تاتە برایم , چونكە هەموو كارەكان بەو كرێكارانە دەكەى كە ڕۆژانە و شەوانە بۆ شارەوانى كار دەكەن و تۆش لەم تەعمیرە پارەى ئەو كرێكارانە بۆ خۆت دەبەى , كاكى ئاراس پارەكە بە كەیفى خۆى سەرف دەكات هیچ حسابێك ناكات چونكە لێپرسینەوەى لەگەڵ ناكرێت..لاى مام جەلال ماستاو چیاتى پێبكەیت و پارەى كۆتاییى كە لاى مام جلال وەردەگرى بۆ خۆتى ئۆغر دەكەى ....
8- دروست كردنى ڕێگاى هەیبەت سڵتان كێلە خوارە بە بڕى 2,000,000 $ (دوو ملیۆن دۆلار) لە ساڵى 2004 , 2005 , 2006 (سەردەمى فاتیحى وەزیر) بە شێوەى تەنفیز مباشر لە لایەن سەرۆكایەتى شارەوانى كۆیە جێبەجێكراوە . لە كاتێكدا ئەم مەشروعە هیچ شتێكى دیار نەماوە تەنیا چەند قەنتەرەكى گەورەو بە درێژى 100م لەو شاخانەنەى لێ بەجێماوە ...وە ئەو ڕێگایەى كە بۆى دانرابوو هەمووى غەلەت بوو , پارچە پارچەى ڕێگاكەى خۆش كراوەو بە جێماوە .. ئەم پارە زۆرە بۆ وا بە ئاسانى لە خەڵكى كۆیە بڕوا كاكى سەرۆك شارەوانى...؟؟؟؟؟؟ ئەگەر قائیمقام و مەڵبەند وچاودێرى دارایى بیەوێت بە دواداچوون بكات تەنها بپرسێت كوا فایلى ئەم پڕۆژەو چەند پارە بە وەێل وتەندەر سەرفكراوە و كوا شوێنى ڕێگاكە ؟؟؟؟؟؟؟؟ هەر پارەى ئەو پرۆژە بوو ئاراسى گەیاندە ئەو سەروەت و سامانەى ئەمرۆ... ئێستاش حەز دەكەم ڕۆژیك لە ڕۆژان لە مقابەلەكان یان كە ئاراس باسى كارەكانى خۆى دەكات ئەم پڕۆژە سەقەتانەشمان بۆ باسبكا كە چۆن دروستى كردون چەندى پارە لێسەرف كردون و چەند كەس سودییان لێدەبینێت.؟؟ بە چ عەقلێك ئەم كارانەى ئەنجام داون یان با ڕۆژیك بچێت سەیرى بكات بەڵكو خواییە دڵى بە پارەى ئەو میللەتە بسوتێ , وە ئەو كات و ئێستاش هیچ لێپرسینەوەیەكى لە لایەن وەزارەتى شارەوانی لەگەڵ نەكرا... تكایە تكایە تكایە جواب و بڕۆن سەیرى شوێنى ڕێگاكە بكەن تا بە چاوى خۆتان بیبینن بزانن دەتوانن بە پیادا پێدا برۆن نەك بە سەیارە , ئەم پارە زۆرەى كە سەرف كراوە چى لێ بەجیماوە.. (بەرێز مام جەلال ئەمە ئاغاكەتە لە شارى كۆیە , ئەگەر ئەم جارە هاتییە كۆیە ئاراس لەگەڵ خۆت ببە بۆ ئەم ڕێگایە 60م خۆى و 8 سەیارەكەى دەرباز دەبن لەو ڕێگایە..؟؟ بزانە چەند پارەى تێدا سەرف كردووە..؟ بەمەش تێر نەبووە بەردى شەقامێكى 60م ترمان بۆ دادەنێت تا 2 ملیۆنى تر بدزیت (تەمەر خان ترێى هێنا..!!!) .
9- دروست كردنى ڕێگا لە لاى ماڵى باوك و مەزرەعەكەى ماڵى كوردە خان بە بڕى زیاتر لە (1 ملیار دینار) بۆ (كۆمپانیاى كۆڤان) .. كە ئەمەش تەنسیقێكى ترە بۆ ئاراس و كوردە و پارێزگار , لە ڕێگاى كۆمپانیاى كۆڤان ... ئێمە دەپرسین كوردە و ئاراس... ئایا كۆیە هەموو مەشروعەكانى تەواو بووە كە نۆرەى پێش مەزرەعەى ئێوە هاتبێت 1 ملیار دینار واتە 1 ملیۆن دۆلارى بۆ سەرف بكرێت لەسەر بودجەى ئەم خەڵكە فەقیر و بێدەسەلاتەى شارى كۆیە ..؟؟؟ بەرێز مام جەلال گوناهى ئێمە چییە وامان لێدەكرێت.؟؟ ئەى بە دەنگ نەبێت كێ گوێ بۆ گلەییى و گازاندەكانمان دەگرێت.؟؟ تەنانەت تۆش بە قسەو گلەیى كەست نەدەكرد پێش هەڵبژاردن لە شارى كۆیە ..
10- من یەك پرسیار لە خەڵك و حكومەت و تەنانەت بەرێز مام جەلالیش دەكەم , كە ئایا یەكێتى نیشتیمانى حزبێكى هێندە فەقیرە لە سەر بودجەو داهاتى خەڵكى كۆیە سپلیت و تاخم قەنەفە بۆ كۆمیتەكانى كۆیەو هەندێك كەل و پەلى مەڵبەند لەسەر بودجەى شارەوانى بكرێت ..؟؟ ئەگەر ئەمە گەندەل نیە ئەى چى ناو بنێین.؟؟ بە چى دەلێن گەندەلى.؟؟ دیارە نازانن كە ئاراس لەگەڵ ئەم كارانە چەندان پارەى تر ئەدزێت لەم دەروازەوە .؟؟ وەك تاخمى ناو مالى خانووە نوێكەى لەگەڵ تاخمەكەى ناو دایرەى بە پارەى مزایەدەى زەویەكان كڕى.!! ئەمە سەر فترە و قوربانى شارەوانى یە بۆ یەكێتى نیشتیمانى.. مامە گیان ئەگەر ئەمە بە ڕەزامەندى و فەرمانى ئێوە نیە چۆن قبوڵتانە .؟؟ چۆن وەسلى ئەم شتانە دەگۆرێت لە ئەساسى كۆمیتە و مەڵبەندەوە بۆ زێراب و تێكەڵەى گەڕەكەكان.. !!!!!

لە كۆتاییدا من دەپرسم ئایا كوردەخان بۆ بێدەنگە بەرامبەر ئەم گەندەڵییانە ..؟؟ ئەگەر ئەویش تێوەگڵاوى ئەم گەندەڵیانە نییە بۆ بێدەنگەو بەدوا داچونى بۆ ناكات ؟؟ بۆ لیژنەى لەسەر دروست ناكات ئەى قاییمقام كارى چییە ئەگەر رێگەنەگرێت لە دزى لە سنورى دەسەلاتى خۆى.؟؟؟
ئایا بۆ كوردەخان لە ئاراس ناپرسێت ئەوە ساڵى نوێیە هەموو شارەوانیەك پلانى ساڵێكى داناوە بەلام شارەوانى كۆیە بەبێ پلان كارەكانى ئەنجام دەدات بۆیە گشت مەشروعەكانى سەقەت دەرچوونەو پەیوەندیان بەیەكەوە نیە..ئێمە دەپرسین چ پڕۆژەكى شارەوانى هەیە تەمەنى ساڵێك بێت و خۆى شارەوانى تێكى نەدات وەك ئەو هەموو دیوارانەى بە ناوى باخچە دروست كران و پاشان تێكدران ...؟؟؟
ئایا كۆیە پێویستى بە ترافیك لایتە.؟؟ یان پێویستى بە مەجاریو شەبەكەى ئاوو دروست كردنى شەقامە بۆ گەڕەكى زانكۆ كە پێشەنگى كۆیەیە و گەڕەكى فیدراڵی و مام محمودەى كە تەنیا پەیمانگاى هونەرە جوانەكانى تێدا ئیدارە دەكات بە بێ خزمەتگوزارى , بەڵام دیارە ئاراس و ئەمیر زۆر بێمنەتن و پێشیان خۆشە كە لابدرێن بە مەرجێك لێپرسینەوەیان لەگەڵ نەكرێت , ئەمە بەرزكردنەوەیانە چونكە پارەكى باشیان هەیە و خۆیان تەكوین كردووە تا مقاولاتى پێبكەن و لە هەولێر لە شارى خەونەكان دابنیشن.!!! كە بەراستى خەونە بە پارەى دزیارى خەڵكى فەقیر سەڵتەنەت لێبدەیت. كاكى ئاراس لە ئێستاوە كار بۆ ئەوە دەكات كە ئەگەر لابدرێت لە پۆستەكەى ئەوا بە خۆى و پارە زۆرەكەى كە بەشى نەوەكانى دەكات هانا بۆ ولاش زاواكەى دەبات لە هەولێر بە ناوى " هێدى ئاغا " و پشت بە ئەو دەبەستێت تا بەرگری لێبكات..
ئەگەر یەكێتى و مام جەلال ئەیانەوێت خەڵكى كۆیە ئاشت بكەنەوەو خۆشەویستیان بۆ دەرببڕن و خەڵكە دزەكەى سزا بدەن و ئەو سەروەت و سامانەى كە دزیتیان لێیان بستێننەوە سزاى عادیلانە بدرێن لە محكەمە و پاش پارە لێسەندنەوەیان سجن بكرێن (بۆ كەسێك پاسكیلێك یان مۆبیلێك تەنانەت لامپایەكى سەتەلایت كە نرخى 10 $ بدزێت لەسەر شاشەى تەلەفزیۆن نیشانى ئەدەن و حوكمى بۆ دەر دەكەن , بۆ بەرێوەبەرێك كە بە چەندان ملیۆن دۆلار بدزێت واى لێناكرێت و لە شاشەكان پیشان نادرێت ئایا كامیان بۆ حكومەت پیرۆزتر و زیاتر خەمخۆرى خەڵكىیە.؟؟) , ئێمەش دەلێین بەلێ لەگەڵ تۆین مامە گیان و هەر كەسێكى تر بێتە سەر كورسى ناوێرێت دزى بكات و وەك ئاراس جیاوازى بە خەڵكى مراجع بكات بە جۆرێك ئەگەر فەقیر بێت ئیهانەى بكات و بە جوێن لە ژوورەكەى دەرى بكات وە ئەگەر دەوڵەمەند و مەسئول و خزمى خۆى بێت ئەوا یەك ڕاست هەڵدەستیتە پێیان و بە ئاغا ئاغا پێشوازى لێدەكات و كارەكانى بۆ جێبەجێ دەكات ئەگەر تەجاوزیش بێت یان خۆى دزى بۆ كردبێت بەس دڵى نەرەنجێنێت تا بەر دەرگا دەست لەسەر سینگ بەڕێى دەكات..
ئەگەر حزب راست دەكات بۆ چاكسازى و لێپرسینەوە با لیژنەك دروست بكرێت و بێن لە سەردەمى فەرمانڕەواى ئاراس حەوێزىدا چەند مەشروع كراوە بنوسن و بێن سەیرى واقیعى ئیشەكە بكەن تا بزانن 50 % ئەو مەشروعە لە واقیعدا وەهمین و وجودیان نیە یان سەقەتن و فاشلن سوودى نیە تەنیا پارەى لێسەرف كراوە یان بۆ یەك شوێن چەند جارێك پڕۆژەى دووبارەو بگرە سێبارەى بۆ كراوەو پارەكەى خوراوە...(وەك زێراب و تێكەڵە كە كۆلان یان گەڕەك هەیە چەند جارێك دووبارە پارەى بۆ سەرف كراوەو خوراوە و تا ئێستاش لە واقیعدا ئیشى لێنەكراوە).
لە كۆتاییدا دەلێم مامە گیان تا ئاغاكەى و ئیدارەكەى لە كۆیە ئاراس و جەماعەتەكەى بێت ئەوا لە گشت هەڵبژاردنەكانى داهاتوو ئێمەى كۆیى بەیەك دەنگ دەلێێن (بیخۆ مامە گیان تامى شیرینە ... ئەم ئیدارە یەك پارچە ڤیتامینە).....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە