با راستیەكان ئاشكرا بن. نامەیەك بۆ راى گشتى
Tuesday, 08/12/2009, 12:00
کوردستانپۆست: ئه‌م بابه‌ته‌مان لابرد ، به هۆی ئه‌وه جه‌نابی دکتۆر که‌مال وه‌ک له خواره‌وه بۆی نووسیوین ، که هی ئه‌و نییه ، بۆیه داوای لێبوردنی لێده‌که‌ین و به‌دوای ئمێڵه‌کانیش داده‌چین و سه‌رچاوه‌کانیش ئاشکرا ده‌که‌ین..بۆ له‌مه‌ودوا هیچ بابه‌تێک به باش یا ره‌خنه له‌سه‌ر دکتۆر بڵاو ناکه‌ینه‌وه ، پێده‌چێت کێشه‌یه‌کی گه‌وره هه‌بێت که دیاره کێشه‌ی ئه‌کادیمی نییه به‌ڵکو کێشه‌ی پۆست و به‌رژه‌وه‌ندی که‌سییه که ئێمه نامانه‌وێت سایته‌که‌مان ببێ به شوینی دانان و لابردنی پۆسته‌کان به‌ڵکو ئێمه ته‌واوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌مان ره‌تکردۆته‌وه ، پێمانوانییه که‌سه باش و وڵاتپاریزه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵات بتوانن هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و جه‌لال چاکبکه‌ن ، خه‌لکی کوردستان لێیان بێ ئومێد بووه.-----------------------------------------------------------------------------
بەناوى خواى گەورەو دلۆڤان
دواى سڵاو...
ئەمڕۆ بابەتێك بەناوى من (پ.د.كمال سعدى) لە سایتەكەتان بڵاو بۆتەوە كە بەهیچ شێوەیەك هى من نیەو بە قەڵەمى من نەنووسراوەو تەنانەت لەلایەن منەوە نەنێردراوە كە ئەمەش دوورە لە ئەخلاقى پیشەى ڕۆژنامەگەرىو ناڕەزایی لە بەرامبەر دەردەبڕم تەنانەت نەك هەر ئەمە بەڵو دوابەدواى بڵاوبوونەوەى بابەتێك لەلایەن ئێمەوە سەبارەت بە ئەداى كابینەى پێنجەمى حكومەتى هەرێمى كوردستان لە سایتەكەتان ماوەیەكە بابەتى جۆراوجۆر دژى من بڵاودەبنەوەو بۆ ناوزڕاندنى من لە كاتێكدا دوورن لەڕاستىو هیچ بنەمایەكىان نیەو هەربۆیەش وەڵامم نەدانەوە چونكە بەرى هەتاو بە بێژینگ ناگیرێت‌و ئاوى دەریاش بە دەمى سەگ پیس نابێت‌و وەڵامى ئەحمەقیش بێدەنگییە!! بۆیە تاكە ئامۆژگاریم بۆ ئێوە ئەوەیە كە مسداقیەى خۆتان بپارێزن باشترە بۆخۆتان ئەگینا بەم قسە پڕوپووچ‌و بێ بنەمایان لە زەرەر زیاتر هیچ قازانج ناكەن‌و مینبەرەكەشتان لەجیاتى بڵندگۆى بیروڕادەربڕین دەبێتە دیوارى ئاودەستخانەو خەڵك بێزى لێ دەبێتەوە بەتەنیشتیا تێپەڕێ.
د. كمال سعدى مێگفى
9/12/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست