کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


((پێویسته‌ مام جه‌لال و کاك مسعود داوای لێبووردن له‌ گه‌لی کورد بکه‌ن پێشی هه‌لبژاردن))

Saturday, 17/10/2009, 12:00


زۆر پێویسته‌ له‌م که‌ته‌ ناسکه‌دا ئه‌م دوو سه‌رکرده‌ داوای لێ بووردن له‌گه‌لی کوردستان و کوردی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکه‌ن خه‌لکانێکی زۆریان دا به‌ کوشت زۆر مندالیان بێ باوك کرد جه‌رگی دایکی زۆر که‌سیان سوتاند مالی زۆر که‌سیان تاڵان کرد سه‌روه‌توو سامانی کوردستانیان کرده‌ دوو له‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانوو بنه‌ماله‌که‌نیان جه‌نده‌ها گه‌نجی کوردستانیان بێزار کرد روو له‌ تاراوگه‌ بکه‌ن . به‌راستی ئه‌گه‌ر داوای لێبووردن نه‌که‌ن زۆر زۆر خراپتریان به‌سه‌ردێت له‌ هه‌ڵبژاردنی 25 - 7 - 2009 هه‌موو خه‌لکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان ده‌زانێت به‌ته‌زویر ده‌رچوون من خۆم که‌سێك بووم له‌م کاته‌دا له‌ کوردستان بووم . گه‌نده‌لی بۆته‌ ئه‌و دیارده‌ فراوانه‌ی که‌ له‌سیسته‌می به‌رێوه‌بردن له‌ ناو حزب و حکومه‌ت وه‌ك هه‌والی رۆژانه‌ی مانشێتی گۆڤارو رۆژنامه‌کان رادیۆو ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان ده‌درێت به‌ گوێی هاوڵاتیان . له‌ پارێزگای هه‌ولێر چه‌نده‌ها ملیار دۆلار دزراوه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی چه‌نده‌ها دۆلار دزراوه‌ چه‌نده‌ها لێپرسراو له‌ده‌زگا حکومیه‌کان و حیزبیه‌کان گه‌نده‌لیوو دزیان له‌سه‌ر که‌شف بووه‌ لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ل ناکرێت ئایه‌ کێ به‌رپرسه‌ قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ پاش تۆمه‌تبارکردنی له‌سه‌ر گه‌نده‌لی هه‌ڵهاتوه‌ قایمقامی چه‌مچه‌مال ده‌درێته‌ دادگا ئاشتی هه‌ورامی نادرێته‌ دادگا وشیار سیوه‌یلی ئه‌مری قه‌بزی ده‌رچووه‌ بۆ ناگیرێت عمر فتاح بۆ ناگیرێت به‌رێوه‌به‌ری کاره‌بای گشتی سلێمانی بۆ ناگیرێت له‌ هه‌لمه‌تی هه‌لبژاردنه‌کاندا لیستی کوردستانی (100) ده‌فته‌ر دۆلاری دیار نیه‌ له‌ شاری سلێمانی ئایه‌ ئه‌م ناونیشانانه‌ بۆ له‌م ماوه‌یه‌ خرایه‌ به‌ر باس ئایه‌ چه‌ند ساله‌ له‌ پشتی په‌رده‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ئه‌م گه‌نده‌لیه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت تاکه‌ی ئام میله‌ته‌ به‌سه‌زمانه‌ فریوو ده‌ده‌ن خه‌لکی به‌شه‌رفی کوردستان لێتان ده‌پرسێت ئایه‌ ئێوه‌ی سه‌رکرده‌ ئه‌م دیارده‌ دزێوه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ ماوه‌کانی رژێمی گۆر به‌ گۆری به‌عس بۆتان به‌جێ ماوه‌ یان یان شۆرشگێره‌کانی شاخ بوون که‌وتنه‌ ژێر کاریگه‌ری ئه‌م که‌لتوره‌ ؟ باشترین رێگا ئه‌وه‌یه‌ داوای لێبوردن له‌گه‌لی کورد بکه‌ن و ئه‌م سه‌روه‌توو سامانه ی دزیوتانه‌ بیگه‌رێنه‌وه‌ کوردستان له‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیدانوو هاوڵاتیانی کوردستان به‌ شێوه‌کی یێك سانی دابه‌شی بکه‌ن هه‌موو خه‌لکی به‌شه‌رفی کوردستان ده‌زانێت ئێوه‌ی به‌ناو سه‌رکرده‌ به‌پاره‌ی دزێوی ئه‌م میله‌ته‌ به‌سه‌زمانه‌ ڤیله‌و دوکانوو رێستورانگتان کریوه‌ له‌ کوردستانوو ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام رۆژێك دادێت ئێوه‌ش وه‌کوو سه‌دامی گۆر به‌ گۆر خۆشی به‌م سه‌روه‌توو سامانه‌تان نه‌بینن خراپترتان به‌سه‌ر بێت .

سوید
2009 - 10 - 17

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە