ئه‌م یه‌کێتییه‌ی جه‌لالیه‌کان، که باسی ده‌که‌ن هیچ شه‌رعیه‌تیه‌کی نه‌ماوه
Sunday, 01/11/2009, 12:00
ئایا یه‌کێتی راسته‌قینه، لیسی جه‌لالیه‌کانه یاخود لیستی گۆران؟
به‌رێزان بووه له هیچ حیزبێکی سۆشیال دیموکرات‌دا، که سکرتێره‌که‌ی 33 ساڵ سکرتێر بێت؟ ئه‌مه قابیلی قبوڵ نیه.
جه‌لال تاله‌بانی که‌سێکی دکتاتۆره هه‌موو بریارێک تاکره‌وانه ده‌یدات، چه‌نده‌ها ساڵه ده‌ستی به‌سه‌ر یكێتی نیشتیمانی کوردساندا گرتوه ئه‌و وه‌زعه‌ی یه‌کێتی تێیکه‌وتووه هه‌مووی له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی خودی جه‌لال تاله‌بانیه . چه‌ندین جار چ به‌تاك وه چ به کۆمه‌ڵ ده‌ستپێشخه‌ریی باش کراوه بۆ باشکردنی وه‌زعی یه‌کێتی بۆ چاره‌سه‌ری گیروگرفته‌کانی پرۆژه‌ی زۆر باش پێشکه‌شکراوه به‌ڵام خودی جه‌لاڵ تاله‌بانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی و بنه‌ماله‌که‌ی چه‌ند که‌سێکی دار و ده‌سته‌ی خۆی که‌وا ناسراون له کوردستان . هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه دڵسۆزانه‌یان پشتگوێ خستووه، ئاوریان لێنه‌داوته‌وه بگره دژیشی وه‌ستاون تا وایلێهات چ له‌ناوه‌وی یه‌کێتی چ ده‌روه به‌زه‌قی ناکۆکی و ئالۆزیی و گیروگرفته‌کان به‌روونی ده‌بینین .
بۆیه ئه‌مڕۆ ده‌بینین باڵی جه‌لالی له‌ناو رێکخستنه‌کان و دۆست و لایه‌نگرانی جه‌لالیه‌کان و کۆمه‌ڵانی خه‌لکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان لا ئاستێکی زۆر نزمدایه، باشترین به‌لگه‌شم ئه‌م هه‌لبژاردنه بوو؟
به‌رێزان سه‌رانی جه‌لالیه‌کان ئه‌زمونێکی تالیان له‌سه‌ر حوکمرانی 18 ساڵی رابوردودا هه‌یه، که ده‌سه‌ڵاتیان قۆرخکردوه ده‌سه‌ڵاتدارانی جه‌لالیه‌کان له‌م ماوه‌یه‌ی حوکمرانی دا له دابینکردنی ساده‌ترین خزمه‌تگوزاری بۆ کۆمه‌ڵانی کوردستان و له‌یه‌نگرانی یه‌کێتی و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان شکستیان هێناوه. له گێرانه‌وه‌ی که‌رکووك و هه‌موو ناوچه‌دابراوه‌کان شکستیان هێناوه. له ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی گونده‌کان شکستیان هێناوه.
خه‌لکی به شه‌ره‌فی کوردستانیان له کۆمه‌ڵێکی به‌رهه‌م هێنه‌ره‌وه کردویانه به کۆمه‌ڵێکی به‌رخۆر. له چاره‌سه‌رکردنی باروگوزه‌رانی گه‌نجان و ژنان شکستیان هێناوه. له په‌یره‌وێکی ئیداری ، سیاسی،دارایی، شکستیان هێناوه. له به‌ده‌زگا کردنی پرۆگرامی ناوخۆ شکستیان هێناوه. له ده‌سه‌ڵاتدا شه‌فاف نه‌بوونه له رووی ئیداریوو دارایی و مالیی، بریاردان له پشت په‌رده‌وه بووه .
ئه‌م هه‌موو سیاسه‌ته چه‌وتانه‌ی جه‌لالیه‌کان په‌یره‌وی ده‌که‌ن بۆیه خه‌ڵکی بێ‌ئومێد کردوه و متمانه‌یان پێیان نه‌ماوه.
خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی تێنوی گۆرانن. بۆیه خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان به زۆرینه به‌تایبه‌تی رێکخستنه‌کانی یه‌کێتی نیشتییمانی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی که‌سو کاری شه‌هیدان و دۆست و لایه‌نگرانی یه‌کێتی ده‌نگیان به لیستی گۆران دا به سه‌رۆکایه‌تی به‌رێز جه‌نابی کاك نه‌وشێروان . بۆیه به زۆرینه‌ی خه‌لکی به‌شه‌رفی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌ڵێن یه‌کێتی راسته‌قینه لیستی گۆرانه .
ئه‌م یه‌کێتییه‌ی جه‌لالیه‌کان، که باسی ده‌که‌ن هیچ شه‌رعیه‌تیه‌کی نه‌ماوه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و جیهانید .
سالار رحمان علی
سوید
2009/ 11/1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست