کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتى و یەكێتى نیازى جەولەیەكى ترى شەڕى ناوخۆیان هەیە

Thursday, 25/02/2010, 12:00


تەنها لەبەر ئەوەى وشەى ملیشیا پەڕیبووە ناو گوتە بەنرخەكانى بەڕێز كاك عەدنان عوسمان ئەندام پەرلەمان لە فراكسیۆنى گۆڕان ئیتر پارتى و یەكێتى هەڵایان لێ هەڵسا بەجۆرێك كە رۆژ تا بەیانى پێشمەرگەى زەلیل و كەساس دەهێننە سەر جادە و شەقامەكانى شار و شارۆچكەكان، كەچی هەر وەزیر و وەكیل وەزیرە بێ دەسەڵات و ساختەبازەكەى پێشمەرگە لە KNN TV خۆیان دانیان بەوەنا كە پێشمەرگە ملیشیایە، بەڵام با ئەوەتان بیر بخەمەوە كە پارتى و یەكێتى نیازى جەولەیەكیترى شەڕی ناوەخۆن خۆ ئەگەر وانەبێ ئەى بۆچی جەعفەر مستەفا قەرەداغیەك كە دەستى سورە بە كورد كوشتن و پێشمەرگە كوشتن و ئەنوەرى حاجى عوسمان قەویلەیی كە تا سەرمۆخى ئێسقانى سورە بە خوێنى براكوژى و كە دەستێكیشی هەر لە پێشمەرگە كوشتن لەدەستداوە بوونەتە مۆتەكەى خەوى پێشمەرگە و كراونەتە وەزیر و وەكیل وەزیری پێشمەرگە، توخوا خەڵكینە جەعەى قارەمانى شەڕی كوردكوژی و ئەنۆی شێری مەیدانى براكوژى هى ئەوە بوون ئەم پۆستەیان پێ بدرىَ،جگە لەمەش موهەریجێكیشیان وەك گوتە بێژی هێزى بەناو پێشمەرگە داناوە كە تەنها لەسەرخۆشبووندا خۆی بە كورد دەزانێت و تا بەیانى خەریكى نۆشكردنى عەرەقی توركیە كە جەنەڕاڵە توركەكان هەمیشە بەدیارى بۆی دەهێنن؟ ئێمە گۆڕانخوازان هەست دەكەین جەعفەر و ئەنوەر و جەبار سێ ئەكتەرى ئەم دوو زلحزبەن و پێویستە هەرچی زووە لە پۆستەكانیان دوور بخرێنەوە و بنێردرێنە بەردەم دادگا، با مەسعود و جەلال بەم چەشنە نیازپاكى خۆیان پیشانى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان پیشان بدەن، ئەگەر ئەم شێوازە پۆست دابەشكردنە نیازى شەڕێكیترى ناوەخۆی لەپشت نەبێ ئەى مەبەست چییە ، دەبوایە كەسانێك وەزیر و وەكیل وەزیر بوونایە كە بە كردەیی پێشمەرگە بوونایە و خاوەن رابردوێكى پاكى شۆڕشگێڕ و كوردپەروەربوونایە نەك دوو قارەمانى شەڕی ناوەخۆ، نەك دوو كوردكوژى ئاگرخۆشكەرى شەڕی براكوژى.... داوا لە هەموو پێشمەرگە شۆڕشگێڕ و كوردپەروەرانەى كوردستان دەكەین كە هەڵمەتى رێپێوان و پیشاندانى ناڕەزایی دەست پێ بكەن لە پێناو ئەم خاڵانەى خوارەوە:
1-جەلال و مەسعود بەبەرچاوى هەموو كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان بەڵێن بدەن كە نیازیان شەڕێكیترى ناوەخۆ نییە.
2-جەعفەر و ئەنوەر لە پۆستەكانیان دوور بخرێنەوە و دادگایی بكرێن.

واژوو
ئەمانە دەستیان سورە بە پێشمەرگە كوشتن دوور نییە ئێمە بناسن رەشەكوژمان بكەن هەر بۆیەش ناوەكانى خۆمان نەنووسیووە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە