ئایا سروودی (ئه‌ی ره‌قیب) حه‌رامه ؟
Tuesday, 28/01/2014, 12:00
ماوه‌یه‌كه بۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر سروودی (ئه‌ی ره‌قیب) ده‌وترێت و ده‌رده‌بڕرێت له‌كه‌ناڵه‌كان و میدیاكاندا هه‌ندێك پێیان وایه كه كوفر‌و گوناهی تیایه هه‌ندێكی تریش پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌ڵێن و بۆیه من به‌چاكم زانی وه‌كو ئه‌ده‌ب دۆست و شاعیرێك كه ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بخه‌مه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران و رۆشنبیران .
جارێ ئه‌بێ ئێمه بزانین كه دڵداری شاعیر (1918-1948) ژیاوه‌و و سروودی (ئه‌ی ره‌قیب) ی بۆ كۆماری مه‌هاباد وتووه و له‌وێ به ئاماده‌بوونی خوودی (قازی محه‌مه‌د) پێشه‌وا وتراوه ، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك براده‌ر و لایه‌ن به هه‌ڵه شیعره‌كه لێك ده‌ده‌نه‌وه و یان لێی تێناگه‌ن و به كوفری ده‌زانن به‌نابه‌جێی داده‌نێن بۆیه من لێره‌دا به پێویستم زانی كه ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بنووسم و رووناكی بخه‌مه سه‌ر ته‌نها ئه‌و دوو دێره‌ی كه به كوفری ده‌زانن وه به پێویستی نازانم كه شیعره‌كه هه‌مووی شه‌رح بكه‌ین ئه‌مه‌ش روونكردنه‌وه‌كه‌یه :
1 - ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی كورد زمان
نایشكێنێ دانه‌ری تۆپی زه‌مان
(ره‌قیب) واتا زۆردار یان زاڵم ده‌گرێته‌وه شاعر له‌م دێره‌دا رووده‌كاته زۆرداران و ده‌ڵێ : قه‌ومی كورد هه‌رماوه‌و و نه‌مردووه ئه‌وه‌تا دانه‌ری تۆپی زه‌مان كه مه‌به‌ستی خودای گه‌وره‌یه نایشكێنێ واتا (نایمرێنێ) یان نایفه‌وتێنێ) ئه‌وه‌تا ده‌وڵه‌تێكی كوردی كه كۆماری مه‌هاباده بۆ دروست كردووه و سه‌ركرده و سه‌رۆكێكی وه‌كو پێشه‌واوی بۆ ناردووه وه خودا نایه‌وێ بیشكێنێ چونكه میله‌تێكی موسڵمان و سته‌مدیده‌یه
2 - له‌و دێره‌دا كه ده‌ڵێ :
ئێمه رۆڵه‌ی میدیا و كه‌یخه‌سره‌وین
دینمانه ، ئاینمان هه‌ر نیشتمان
من پێم وایه كه دڵدار له‌و دێره‌دا مه‌به‌ستی له فه‌رموده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ره (سه‌ڵامی خوای لێ بێ) كه ده‌فه‌رموێ : (حب الوگن من الايمان) واتا خۆشه‌ویستی نیشتمان له باوه‌رو ئیمانه‌وه‌یه ئه‌وه‌تا شاعیر ئه‌وه‌نده نیشتمانه‌كه‌ی خۆش ئه‌وێ كه دین و ئاینه‌كه‌ی بۆ ته‌واو و به‌هێز ده‌كات .
3 - شاعریش كه‌له‌دێری پێشه‌وه‌دا باوه‌ری وابێ كه خودا كوردستانی پاراستوه‌و دڵی نایات بیشكێنێ ئایه ئه‌بێ له دیرێكی تردا و له‌هه‌مان شیعردا كفر بكات ؟؟!!!!
4 - به‌ده‌ر له‌مانه‌ش (دڵدار) كه‌له‌كۆیه و هه‌ولێره‌وه بچێت بۆ مه‌هاباد له خۆشی كۆماری مه‌هاباد و خۆشه‌ویستی خودی قازی محه‌مه‌دی پێشه‌وا ئایا ئه‌بێ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خودا و دینیش نه‌بێ له‌به‌ر رێزی (پێشه‌وا) قازی محه‌مه‌د كه پیاوێكی ئاینی و قازی بووه له‌رووی بێ شیعرێك بخوێنێته‌وه كه كوفر و گوناه بێت عه‌ره‌ب ئه‌ڵێ : (في كل مقام مقال) واتا له‌هه‌موو جێگه‌و دانیشتنێكدا قسه‌ی خۆی هه‌یه
5 - ئه‌گه‌ر دڵداریش كه‌وتبێته ئه‌و هه‌له‌یه‌وه یان ئاگای لێ نه‌بووبێت و هه‌ستی پێ نه‌كردبێ ئایا ئه‌بێ قازی خۆی و ئه‌و هه‌موو پیاوه ئاینی و مه‌لا و ئه‌دیبانه هه‌ستیان پێ نه‌كردبێ و پیان نه‌وتایه ئه‌و دێره چاك بكات !! چونكه كوفره .
6 - مامۆستایه‌ك ئه‌ڵێ : ئه‌ی ره‌قیب شعرێكی نه‌ته‌وه‌یی و قه‌ومیه نه‌ك نیشتمانی به‌ڵام ئه‌مه ئه‌گه‌ر برایانی مه‌سیحی یان توركمانه‌كان بیان وتایه یان بیان نووسیایه تا راده‌یه‌ك حه‌قی خۆیان بوو به‌ڵام تۆ بڵێی ئه‌و مامۆستایه خۆی به‌كورد نه‌زانێ یان ئه‌مه حه‌قی چیه به‌سه‌ر كوفره‌وه
7 - كاتێك كه (كه‌عبی كوری مالك) قه‌سیده‌ی (بورده) ی بۆ پێغه‌مبه‌ر (س.خ) نوسی به‌م دێره ده‌ستی پێكرد (بانت سعاد فقلبي يوم مبتول) كه وه‌سفی خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌تی ره‌نگه ئێستا بوایه بیان كردایه به كوفر و یان گوناه ئه‌یان وت شاعر خۆشه‌ویستی دڵبه‌ره‌كه‌ی پێش وه‌سفی پێغه‌مبه‌ر كردووه له كاتێكدا كه ئوسوڵی شاعیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه وابوو ، وه‌نه‌ك پێغه‌مبه‌ر به كوفر و گوناهی دانه‌ناوه و ره‌خنه‌ی لێ نه‌گرت و بگره بورده‌كه‌ی خۆی پێ به‌خشی .
بۆیه من پێشنیار ده‌كه‌م بۆ هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه كه ئیتر ئه‌و بۆچونانه نه‌مێنێ و چیتر كه‌س ئه‌و هۆنراوه‌یه به كوفر نه‌زانن كه‌ی توانرا سروودێك له ئه‌ی ره‌قیب جوانتر و به‌هێزتر دابنرێ ئه‌وه شتێكی ئاساییه
له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌موو لایه‌ن و بۆچوونه‌كان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست