بڕوا ناكەم مێژووى هیچ نەتەوەیەك هێندەى مێژووى كورد پارتى تیا دروست بوبێت و هەڵوەشابێتەوە، هیچ نەتەوەیەكیش لەم سەرزەمینە بەقەد كورد ساویلكە نیە بۆ هەڵخەڵەتاندنى بە دروشمى بریقەدار و قسەى زل، مێژوو بۆمان دەگێڕێتەوە هەر لە سەردەمى شێخ سەعیدى پیرانەوە تا چلەكانى سەدەى رابردوو حزبێك دروست نە بوو بۆ نەگبەتى...