کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هیچ نەبوو، هەموو شتێك بوو، ئێستا بوو بەشت ئەبێ چى بكا قوربان

Friday, 18/06/2010, 12:00



بڕوا ناكەم مێژووى هیچ نەتەوەیەك هێندەى مێژووى كورد پارتى تیا دروست بوبێت و هەڵوەشابێتەوە، هیچ نەتەوەیەكیش لەم سەرزەمینە بەقەد كورد ساویلكە نیە بۆ هەڵخەڵەتاندنى بە دروشمى بریقەدار و قسەى زل، مێژوو بۆمان دەگێڕێتەوە هەر لە سەردەمى شێخ سەعیدى پیرانەوە تا چلەكانى سەدەى رابردوو حزبێك دروست نە بوو بۆ نەگبەتى ئەو گەلە هاتبێتە مەیانەكەوە بەڵام كارەساتى گەورە رێك لە 16ى ئابى 1946 سەرى هەڵدا هەرچەندە دڵنیانیم ئاخۆ ئەو بەروارە عەرزتان بكەم پارتى تیا دامەزراوە یان سەرۆكى هەرێمى ئێستاى تیا لەدایك بووە، هەندێك لەو مێژوونووسانەى كە بە ئینسافەوە رووداوەكانیان بۆ نووسیوینەتەوە دەڵێن مەلا مستەفاى بەرزان بە بۆنەى هاتنەدنیاى كۆرپەلەكەیان سەرۆكى هەرێمى ئێستا لە دیوەخانەكەى بەرزان حەماسەت گرتى و سوێندى خوارد بە شێخى بەرزان ئەبێ ئەم گەلە لەژێردەستەیى رزگار بكەم، ئەوەبوو ئەو رۆژە نەیهێشت كۆرپەلەكەى تەمەنى لە چەند كاتژمێرێك تێپەڕ بكات بەدەم دروستكردنى دار جگەرەو خواردنەوەى چایەكى عەترلى حزبێكى دامەزراند و ناوى نا پارتى دیموقراتى كوردستان، جا قوربان نەگبەتى و كارەساتە گەورەكە لەگەڵ لەدایكبونى ئەو كۆرپەڵەیەى كە ئێستا سەرۆكى هەرێمە سەرى هەڵدا ئیتر مێژوو نووسان زۆر بە دوور و درێژى مێژوەكەیان بۆ گێڕاوینەتەوە من نامەوێ سەرتان بێشێنم لەوێوە تا دەگاتە ئاشبەتاڵەكە بۆ مێژوونووسانى جێ دێڵم و حەقى ئەوان ناخۆم با هەموومان رۆژانە چەند لاپەرەیەك لە بەرى رەنجى ئەو حەق بێژانە بخوێنینەوە بۆیە من لە ئاشبەتاڵەكەوە بە كورتى سەرتان دێشێنم. دوواى ئەوەى باوكى ئەو سەرۆكى هەرێمە و خودى جەنابى سەرۆكى هەرێم و رەحمەتى براگەورەى بیریان لەوە كردەوە كە چ داهێنانێك بكەن چونكە دەمێك بوو داهێنانیان پێنەدەكرا كورد وتەنى (بڵقەكە لە سكیان دەرچوو)بوو، باشترین داهێنان و سەرسوڕهێنترین داهێنان دۆزینەوەى شیعارێك بوو لەژێرناوى (گەر شۆڕشمان پێنەكرێ پێمان تێكدەدرێت). ئیتر مەرگەسات دەستى پێكرد و شۆڕش و ناوى شۆڕشگێڕى لە كولەكەى تەڕدا نەما، دوواى ساڵێك دەنگێك بەرز بۆوە و ئەوەبوو حزبێكى تر لە چاخانەیەكى شامەوە بە هەمان شێوەى دیوەخانەكەى مەلا مستەفا بەدەم جگەرە كێشان و خواردنەوەى چاى عەترلى دامەزرا و ناویاننا (یەكێتى نیشتمانى كوردستان) ئیتر وەك مێژوونووس و شایەد حاڵەكان دەڵێن ئەو خەڵكە ساویلكە و خێر لەخۆ نەدیوە دیسانەوە برٍِوایانكرد، جا قوربان ئالێرەشەوە مێژووەكە بەجێدێڵم بۆ ئەو مێژوونووسە كولەمەرگانەى لە تاریكە شەوەكاندا بە ترس و لەرزەوە لەسەر مەقەبباى پاكەتى جگەرەى دیمۆرۆ و سۆمەڕ دێر ِبەدێڕیان نووسیوەتەوە ئیتر ئەوە حەقى من نیە لە جیاتى ئەوانى بۆ ئێوە بگێڕمەوە بۆ ئەوانى بەجێ دیڵم تا دەگاتە هەزارەى سێهەم. لەسەرەتاى هەزارەى سێهەم دەگێڕنەوە و دەڵێن كۆمەڵێك كەسى ناسراوى ئەو حزبە دەستیانكرد بە هەراو هوریا كە ئەو حزبە دەبێت بپارێزرێت لە بە بنەماڵەبوون و نابێت ئەوانەى تێیدا كار دەكەن وەك كۆیلە سەیریان بكرێت ئیتر هەر ئەوەبوو وترا، بوو بەڕۆژى قیامەت و ئتر وترا ئەوە تەكەتولە جا بیرم چوو عەرزى بەرێزتانى بكەم تەكەتوول چى بوو و چۆن دروست بوو، ئەوكاتەى شێخە عەلمانیەكەى تاڵەبان كە لەناو پارتیدا كاریان دەكرد بەر لە ساڵى 1966 تاقمێكیان دروستكرد و ناویان نا باڵى مەكتەبى سیاسى و هەر ئەوەش بوو لە پارتى جیا بوونەوە ئەو كاتە كەسێك قیادەى دەكردن بەناوى بلەى ئەحەرەش ئەو سەرۆك كۆمارى ئێستاى عێراقى عەرەبیەش خەلفەى ئەو بوو ئەوەبوو بنەماڵەى بەرزانى دەستیانكرد بە پاكتاوكردنیان و وڵات بەدەریانكردن، بابێینەوە سەر مەسەلەكەى خۆمان، ئیتر ئەو تەكەتوولەى هەزارەى سێهەم بەر هەمان پاكتاو كەوتن بەڵام ئەوەیان زۆر گرانتر بوو چونكە نانبڕین و شتى واى تێكەوت كە قێزت لە نووسینەوەشیان دەكرد، بە هەر حاڵەكینێ ئەو حزبەش بوو بە حزبى بنەماڵەى تاڵەبانى و سەروەت و سامانى ئەو حزبە لەلاین بنەماڵەوە قۆرخ كرا ئیتر خۆى سەرۆك و كوڕ نوێنەر و برازا مالیە و برازاى تر لێپرسراو و ژن هەموو شتێك و عەرزتانكەم تاقەتم نەما بیان بژێرم، زەمەن رۆیشت و غیرەتیان دایە بەرخۆیان كۆنگرە بكەن قسە زلەكانى ناو كادرەكان ئەوانەى لە دژى بە بنەماڵەكردنى ئەو حزبە بوون زۆر پەلەیانبوو كۆنگرە بكەن زۆر هەوڵیاندا زوو كۆنگرە بگێڕن و بە حیساباتى خۆیان ئەو حیزبە لە دەست بنەماڵە دەردێنن و دەیخەنەوە سەر ئەو رێگەیەى كا خۆیان بۆى كردە قوربانى، ئیتر زەمەنەكە گوزەرى كردو مانگى حوزەیران ئیتر دەرگاى رەحمیانكردەوە لەفندەق و لۆقەنتەكانى شارى سلێمانى جا چیتان عەرز كەم دەعوەت و دەعوەتكارى لە حسابى مەكتەبى مالیەو كۆمپانیاى نۆكان دەستى پێكرد و هەر رۆژەى یەكێك لەو مەسئولانەى بە مانگێك نەتدەتوانى بیبینى لە خزمەتتا وەستابوو هەر لە دەرگاى لوقەنتەكانەوە بە فەرموو فەرموو و گەورەتانكردین پێشوازى لێدەكردیت تا سەرى سەرەوەى لوقەنتەكە لەگەڵ هەڵلوشینى یەكەم لوقمەنانەكە عەرزى دەكردیت كە بەندەش بۆ خزمەتكردنى ئێوە خۆى كاندید كردووە جا چاوێكتان لێمانبێ وەك ئەوەى پێت بڵێت جا نمەك بە حەرام نەبیت لە بەرامبەرما، ئەوانەى چاودێرى ئەو دەعوەت و دەعوەتكاریانەیان دەكرد پێیان وابوو كە ئەو هەزار دەعوەتى ئاواش فریاى ئەو مەسئولانە ناكەوێتەوە و ئەو ئەندامانەى هاتوونەتە سەر ئەوخوانە بەڵێنیان بەخۆیان داوە كە ئەو دەم و چاوە قێزەون و ناشیرینانە بگۆڕن، بەڵام دەركەوت كە ئەو چاودێرانە هیچ لەم دونیایە نەگەیشتوون و سەریان دایى لەبەرد، شەعبى خۆیان بە باشى نانانسن ئەگینا چۆن نا مەعقولى وا دەكەن وا بیر بكەنەوە، ئەوەبوو هەڵبژاردن هات و رۆژى حەق و حساب دەستى پێكرد، یەكێك لەو بەرنامانەى ئەو دەعوەتخۆرانە دایاننابوو حزب لەدەست بنەماڵە دەربهێنن ئیتر نەهێڵن وەك كۆیلە سەیرى ئەندامەكانى ئەو حزبە بكرێت، كەچى دەركەوت دەعوەتى لۆقەنتەكان كاریگەریان هەبوو یان نەیانویست نەمەك بەحەرام بن و ئەوجارە زۆر شەفافانەو شەرعیانە حزبیان تەسلیم بە بنەماڵە كرد، وەك بینیمان سەرۆك كۆمارى عێراقى عەرەبیان كردەوە بە سەرۆكى حزبەكە و ئەویش لە دەعوەتخۆرەكانى رابینى دووجێگرى بە چەپلەى دەعوەتخۆرەكان دەرچواند و رۆژى دوواتریش سیسەى ژنى بە دەنگى یەكەم كرد بە خاوەنى حزبەكە و برازاكەشى وەك نوێنەرى بنەماڵە لە ئەنجومەنى فشقیات دەرچواند.
ئەوەى زۆر چاوەڕوانكراو بوو دانانى ژنى سەرۆك كۆمارى عێراقى عەرەبى بوو بۆ سەركردایەتى و دوواتریش بۆ مەكتەبى سیاسى و دوواتریش بۆ جێگرتنەوەى خۆى. پێش ئەو كۆنگرەیە پرسیارێك هەبوو كە (هیچ نەبوو، هەموو شتێك بوو، ئێستا بوو بەشت ئەبێ چى بكا) راستە ژنى سەرۆك هیچ سیفەتێكى لەناو ئەو حزبەدا نەبوو هەموو داهات و سامانى خستبوە ژێر دەستى پاداشت و سزا هەڵسەنگاندن و ئاڵوگۆڕ و دامەزراندن و هەموو ئەو شتانەى پەیوەندیان بە ژیانى حزبایەتیەوە هەبوو لەژێر دەستى ئەو ژنە سیسەیەدابوو هیچ مەسئولێك خۆى لەبەرامبەر دەنگە پڕ لە نەترەكەى رانەدەگرت ئەى ئێستا كە شەرعیەتى كۆنگرەى بەدەستە ئەبێ چیبكا هێرۆى بلەى ئەحەرەش خانمى یەكەمى عێراقى عەرەبى!!!.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە