پاریزه‌ر به‌كر حمه سدیق : فرۆكه‌وانێكى ترمان په‌یداكردوه كه له هه‌ریم بووه و ئاماده‌ى نیشاندا وه‌كو شاهدێكى شاراوه
Friday, 19/03/2010, 12:00
پاش 22 له‌كیمیا بارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن رِژێمى به‌عسه‌وه‌وخۆگێل كردن له‌وه‌ى كه‌نازانن كێ بووه كیمیابارانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى كردوه، تاله‌ئه‌نجامدا به‌هه‌وڵى تیمى پارێزه‌رانى داكۆكى كارى دۆسیه‌ى هه‌ڵه‌بجه له‌دادگاى باڵاى تاوانه‌كان یه‌كلاى كرایه‌وه‌به‌هه‌وڵ وماندوبونێكى زۆرى ئه‌وده‌سته‌یه‌ودۆزینه‌وه‌ى چه‌ندشایه‌ت حاڵێكى حاشاهه‌ڵنه‌گرله‌وباره‌یه‌وه یه‌كێك له‌وپارێزه‌رانه كه ئه‌ندامى ده‌سته‌ى داكۆكى كاربووه له‌دۆسیه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ئه‌ویش پارێزه‌ر به‌كر حه‌مه سدیق و كانديدى زماره يه‌ك له ليستى يه‌ككرتوى ئيسلامى له پاريزكاى سليمانى له‌م دیمانه تایبه‌ته‌دا به‌م شێوه‌یه دوا .
ئاشكرایه‌لاى به‌رێزتان كه مه‌سه‌له‌ى دۆسیه‌ى كیمیا بارانكردنى هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكه له دۆسسیه سه‌ره‌كیه‌كانى گه‌لى كوردومیله‌تى كورد له كۆى سێ تاوانى نێوده‌وڵه‌تى گه‌وره كه له ئاستى عێراق ئه‌نجام دراوه
یه‌كه‌میان تاوانى ئه‌نفاله
دوه‌میان تاوانى كیما باران كردنى هه‌ڵه‌بجه
سێیه‌میان سه‌ركوتكردنى راپه‌رینه‌كه‌ى گه‌لى عێراقه به‌تایبه‌ت گه‌لى كورد
گه‌لانى عێراق كه‌سێ كاره‌سات به‌رِوى دا ئه‌نجام دراوه‌دوانیان له‌گه‌ڵ گه‌لى كورد ئه‌نجام دراوه‌و له‌گه‌ڵ سێیه‌میشدا به‌ژداره كه راپه‌رینه ئه‌وه‌ى كه جێگه‌ى تێبینیه بۆ ئێمه پاش ئه‌وه‌ى كه بریارى به جینۆساید كردنى ئه‌نفال ده‌رچوو له‌قه‌زیه‌ى كاره‌ساتى ئه‌نفالدا به‌دواى ئه‌وه‌دا ده‌گه‌راین كه مه‌سه‌له‌ى كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌راستیدا به‌هه‌مان وه‌زن و قورسایخۆى به‌وشێوه‌یه‌ى به‌و قورساییه‌ى كه‌هه‌یه‌تى بیناسێنین وسه‌دا وده‌نگ دانه‌وه‌ى خۆى هه‌بێ چوارپارێزه‌ر داخلى قه‌زیه‌كه بووین یه‌كه‌م(گۆران ئه‌دهه‌م)وه‌كو سه‌رۆكى قه‌زیه‌كه و(بكر حمه سدیق)و(سه‌یفین فه‌ره‌ج)و(ئیبراهیم ره‌زا) به‌ته‌نسیق و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالى حكومه‌تى هه‌رێم كوردستان به‌رێز جه‌نابى وه‌زیر چنار خان چوینه ناو كه‌یسه‌كه و 21/12/2008 ده‌ستى پێكرد له كۆتاى 17/1/2010 كۆتاى پێهات سالێك و چه‌ند مانگێكى خایاند كه‌یسه‌كه‌و چواركه‌سى تاوانبارى تێدابوو ئه‌وانیش(على حسن مجید، سلتان هاشم، فرح محمد جبورى، ێابر دورى) كه‌ئه‌مانه هه‌ریه‌كه‌یان وه‌كو پۆستێكى سه‌ربازى و گرنگ له‌كاتى خۆیدا به‌شداربوون له پرۆسه‌ى كیمابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌وه‌ى كه گرنگ بوو ئێمه یاسایه‌كمان هه‌یه یاساى زماره 10 ى ساڵى 2005 كاتى خۆى به‌پێى ئه‌م یاسایه كه مه‌حكه‌مه‌كه‌له‌بنه‌ره‌تدا ته‌شكیل بووه به پێى ئه‌و یاسایه سێ ماده‌ى گرنگى تێدایه كه سێ ماده‌ى ئیتهامن ماده‌ى زمارو 11 تاوانى جینۆ سایده ماده‌ى زماره 12 تاوانى دوزه مرۆڤایه‌تى یه ماده‌ى زماره 13 تاوانه‌كانى جه‌نگه به‌هه‌رسێ ماده یاسایه‌كه ئه‌و چوار تۆمه‌تباره ئیحاله كرابون له‌لایه‌ن دادگاى لێكۆلینه‌وه‌ى وه بۆ دادگاى تاوانه‌كانى عێراق به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى ئه‌وا ئه‌م چوار كه‌سه دادگاى بكرێن وه‌زیاتر له 300سكاڵاكارمان هه‌بوو وه‌زیاتر له 90 شاهید له قۆناغى لێكۆڵینه‌وه وه‌له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى به‌ڵگه‌ى گرنگ كه‌تایبه‌تن به‌مه‌سه‌له‌كانى ئه‌وكتابه‌ره‌سمیانه‌ى له‌ئه‌شریفى ئستخباراتى گشتی عێراق وله‌گه‌ڵ مه‌نزمه‌ى شمال وئه‌وانى فه‌یله‌قى 1 كه‌به‌رپرسى یه‌كه‌مى پرۆسه جینۆ سایده‌كه‌یه‌له‌ناوچه‌ى هه‌له‌بجه‌داو له‌گه‌ڵ هه‌ندێ كاسێتى ڤیدیۆیى وله‌گه‌ڵ هه‌ندێ شریتى وسه‌وتى ومه‌رئى وئه‌وانه‌ى كه‌له‌ویێ بوون و فۆتۆ كرافیش كه‌به‌ڵگه‌ى سه‌ره‌كى مه‌سه‌له‌كان بوون له‌گه‌ڵ كۆى هه‌موو ئه‌و شاهدانه‌ى كه‌له دۆسیه‌كه‌دا به‌شداریان كرد ته‌قریبه‌ن سێ بۆ چوار جه‌لسه‌ى خایاند دادگای كردنه‌كه، كه دادگاكه به‌ئه‌و نوسراوه ده‌ستى پێكرد كه‌باس له هه‌ڵهاتنى فرۆكه‌وانه‌كه ئه‌كات كه سیناریۆیه‌ك بوو له‌وكاته‌دا پێشكه‌ش كرا خۆشبه‌ختانه له‌قۆناغى لێكۆڵینه‌وه‌دا ئه‌وكه‌سه‌ى كه فرۆكه‌وانه‌كه كه‌ناوى تارق بوو كه به ئتفاق و ورِێكه‌وتنیك له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشه‌وه به‌ردرا بووبه موافه‌قه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆماروه ئه‌مه‌ش زه‌ره‌روئێشێكى زۆرى به‌كێشه‌كه‌گه‌یاند به‌ڵام له‌به‌هاى یاسایى شایه‌ته‌كه‌ى كه‌منه‌كردوه‌چونكه ئیفاده‌كان له‌كاتى خۆیدا له‌قۆناغى دادگاى كردن‌دا له‌به‌رده‌م دادگاداكرابوو به‌به‌شێك له دادگای كردنه‌كه
دوو كێشه‌ى گه‌وره مان هه‌بوو له بنه‌ره‌تدا سه‌رى هه‌ڵدا یه‌كه‌م ئایا ئه‌مه حكو مه‌تى عێراقى واى كردوه یان نا ئه‌مه هه‌موو خه‌ڵك ده‌زانن كه حكومه‌ت كردویه‌تى به‌ڵام سه‌لماندنى یاساى پێویستى به‌به‌ڵگه‌ى یاساى هه‌یه كه‌ئه‌وه له‌قۆناغى دادگاى كردن‌دا په‌نامان برده به‌ر مه‌سه‌له‌ى زۆرگرن كه په‌یوه‌ندیان شایه‌ته‌كان و به‌ڵگه‌كانله‌گه‌ڵ فرۆكه‌وانێكمان دۆزیه‌وه كه‌لێره‌بوو وه ئاماده‌ى نیشاندا وه‌كو شاهدێك مه‌خفى پارێزراو به‌نادیارى ناوه‌كه‌ى، هات له‌گه‌ڵمان بۆ مه‌حكه‌مه هیچ گومانێكى نه‌هێشته‌وه كه‌هێزه‌هه‌وایه‌كانى عێراق به‌شداریان كردووه‌له كیمابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه كه ئه‌وان له‌ماوه‌ى سێ رۆژداله هه‌ڵه‌بجه‌یان داوه ئه‌وموشكیله‌كان نه‌ما وه له‌گه‌ڵ بۆكه‌سى كارپێكه‌رى رِادارله‌كاتى خۆى له‌سه‌ر ئامێرى رادار كاریان كردوه‌وكوردى خه‌لكى كه‌ركوك بوون وله‌كاتى لێدانى هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌و دوانه‌هیچ گومانێكیان نه‌هێشته‌وه كه مه‌سه‌له‌ى بۆردومانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن هێزه هه‌وایه‌كانى عێراقه‌وه بووه
هه‌نگاوى دووه‌مان بریتى بووله‌وه‌ى به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ریه‌كه‌له‌وچوارمته‌هه‌مه كه‌له‌بنه‌رِه‌تدا ئه‌وان به‌شداربوون له‌كیمیا بارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا وه‌زۆر هه‌وڵى ئه‌وه‌شماندا به‌گرێدانهى دۆسیه‌كان به‌یه‌كه‌وه كه‌به‌رپرسیاریه‌تى یه‌كه‌م على حسن مجید وه‌ك به‌رپرسى مه‌نزومه‌ى شیمال بووه وه‌كه‌هه‌مووپانتاى كوردستانى عێراقى له‌ژێر ده‌ستدا بوو به‌هه‌مووهێزه كانى ئیستخبارات و عه‌سكه‌ریى هه‌واى و زه‌مینیه‌وه ناكرێت هه‌روا به‌ئاسانى ئه‌وز تۆمه‌تانه‌ى له‌كۆڵبكه‌وێ.
فه‌رحان یش به‌رپرسى ئیستخباراتى شه‌رقى بوو كه‌ده‌زگایه‌كى هه‌واڵگرى خه‌ته‌ر ناكه وهه‌موو هه‌واڵێكى له‌سه‌ر دوژمن و بوونى دوژمن هه‌بووه له‌گه‌ڵ سابردورى وه‌پاشانیش سوڵتان هاشم كه‌به‌رپرسى فه‌یله‌قى یه‌ك بووه له دا ده‌ست به‌كار بووه به‌ڵام پێش ئه‌وه وه‌ك قائیدى یه‌كه ئه‌پرۆسه كانى ئه‌نفال و ناو چه‌كانى ده‌وروبه‌رى هه‌ڵه‌بجه داكارى كردوه ئه‌مانه سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵیك كێشه بوون كه‌هێنایانه به‌رده‌ممان و دواى ئه‌وه كه قه‌ناعه‌تێك بۆدادگا دروست بوو كه‌تۆمه‌ته كه ساغ بووه‌ته‌وه به‌سه‌ر هه‌ریه‌كێك له‌و تاوان بارانه‌دا به‌ڵام له‌كاتى دادگایى كردنه‌كه‌دا كێشه‌یه‌كمان بۆدروست بوو ئه‌ویش گۆرِینى سه‌رۆكى دادگابوو كه‌سه‌رۆكى داگاو هه‌ندێ له‌ئه‌ندامانى دادگا پێیان وابوو كه‌ئه‌م دۆسیه‌یه به‌ئارَِاسته‌ى ئازادكردن دا برِوات به‌رِوى على حسن مه‌جیدو سوڵتان هاشم كه‌ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى بۆئێمه دروست ده‌ركد به‌رِاستى نه‌كسه‌یه‌كى گه‌وره‌ده‌بووبه‌ڵام خۆشبه‌ختانه كه‌سه‌رۆكى دادگا گۆرِا و سه‌رۆكى دادگاى تازه‌هاته پێشه‌وه ئه‌و توانى به‌برِواى من ئه‌م كێشه‌یه‌ى ئێمه له‌قورِكى شێردا بێنێته ده‌ره‌وه به‌ڵام هه‌نگاوێكى ترمان مابوو بۆته‌وزاو كردنى كێشه‌كه‌مان ئه‌و یش ئه‌وه‌بوو كه‌دادگا له‌كۆتاى دا كێشه‌كه‌ى ئێمه‌ى به‌كێشه‌یه‌كى دژبه‌مرۆڤایه‌تى نه‌ناساند به‌ماده‌ى (12)ى یاسا هه‌رچه‌نده ئاسه‌واى یاسایى هه‌ریه‌كه‌له‌جینۆسایدو تاوانى دژبه‌مرۆڤایه‌تى له‌یه‌كه‌وه نزیكن وكێشه‌یه‌كى ئه‌وتۆمان نیه‌به‌رِاستى كه‌له‌مه‌سه‌له‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌دا هه‌ردووبرِیاره‌كه‌دا یه‌كلا بووه‌ته‌وه له 97 لاپه‌رِه پێكهاتوه له‌كۆتاى برِیاره‌كه‌دا هاتووه كه خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه وه‌ك زیان لێكه‌وتوو بۆیان هه‌یه داواى قه‌ره‌بوو كردنه‌وه بكه‌ن له‌به‌ر ده‌مه دادگادا مه‌ده‌نیه‌كاندا.
پاش ئه‌وه‌ى كه‌برِیاره كه ده‌رچوو له17/1 دا وه‌له25/1 دا كردارى له‌سێداره‌دان بۆتاوانبار ئه‌نجام درا وه له‌كاتى له‌سێداره‌دانى (على حسن مه‌جید) دۆسیه‌كه‌ى ئێمه كه‌وته به‌ر هه‌رِه‌شه وه خه‌رى بوو توشى نائومێدى ببین به‌ڵام هه‌رله‌هه‌فته‌ى یه‌كه‌مدا له‌گه‌ڵ دادگادا به‌دۆسه‌كاندا چوینه‌وه دوباره خوێندنه‌وه‌مان بۆكردو ئێمه ته‌عن مان له‌وبرِیاره كه دا و له‌سه‌ر دوو ئه‌ساس یه‌كه‌م ئه‌وه‌ى كه‌دژ به‌شارى هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامداراوه تاوانى جینۆ سایده به‌ئیعتیبارى نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ى كه‌بوونى هه‌یه كه‌ئه‌مه بۆئێمه خاڵێكى زۆر گرنگه چونكه میلله‌تى كورد وه‌ك نه‌ته‌وه چه‌وسێندراوه‌ته‌وه و خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌ك هاووڵاتى كورد نشین واى لێ به‌سه‌ر هاتووه بۆیه تاوانه كه سه‌لمێنرا و پاش ئه‌وه‌ى كه برِیاره كه ته‌میز كرا له‌ته‌میزدا لیژنه به 5 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 4 ده‌نگ برِیارى ئه‌وه‌یاندا كه‌تاوان هه‌ڵًه‌بجه تاوانى جینۆ سایده و ئه‌مه‌ش بۆئێمه چه‌ند ئاسه‌وارێكى گرنگى هه‌یه
1/ له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى هاوسۆزیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى گه‌وره بۆ مه‌سه‌له‌ى هه‌ڵه‌بجه دروست ده‌بێت كه پشتگیریه‌كى گه‌وره ده‌بێت به‌نیسبه‌ت ئێمه‌وه.
2/به‌تاوانى جینۆساید ناساندنى كێشه‌ى هه‌ڵه‌بجه له‌رِوى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌موو میلله‌ت سود مه‌ند ده‌بێت لێى واته به‌و هۆیه‌وه ده‌توانى بڵێین هه‌موو میلله‌تىكورد توشى تاوانى جینۆساید كردن و له‌ناو بردنى عه‌شواى بووه‌ته‌وه له‌لایه‌ن رِژێمێكه‌وه كه پێویست بووه بیپارێزێت .
3/ مامه‌ڵه‌كردن كردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى دا بۆتاوانى جینۆساید ئاسانتره تا تاوانى تر، چونكه ئه‌و كاته هاو سۆزى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌رامبه‌ر به‌تۆو ئه‌و مافه‌ى كه‌ده‌یدا به‌تۆ له‌داواكردنى هێزى نێو ده‌وڵه‌تى بۆیارمه‌تى دانت له‌و كێشه‌یه‌دا .
هه‌روه‌ها له‌رِوى ماناشه‌وه بۆئێمه زرۆزۆر گرنگ بوو هه‌رله‌سه‌ره‌تاى برِیارى دادگاى تاوانه‌كانه‌وه ئێمه كێشه‌كه‌مان برده‌وه له%80 به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى برِیاره‌كه بوو به‌كێشه‌ى جینۆساید و ناسێنرا ئه‌وه 100% بردمانه‌وه كێشه‌كه و مه‌سه‌له‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ش به‌پشتیوانى خواى گه‌وره هه‌نگاوى دواى ئه‌وه‌ى كه برِیاره‌كه پله‌ى كۆتاى وه‌رده‌گرێت ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاریش بووم خۆم وه‌ك په‌رله‌مانتار به‌دوادا چوونى بۆده‌كه‌م وه‌ئه‌گه‌ر وه‌ك پارێزه‌ى كه‌كێشه‌كه‌ش مامه‌وه ئه‌وه به‌ته‌ئكید به‌دواداچوونى جدى بۆمه‌سه‌لى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى هاوولاَتیانى هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ین به‌هاوكارى وه‌زاره‌تى شه‌هیدانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌مژده‌ش ده‌ده‌م به‌دانیشتوانى هه‌ڵه‌بجه‌ش كه‌مه‌سه‌له‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ش به‌رِێوه‌یه به‌پشتیوانى خواى گه‌وره كه‌بناغه‌مكان بۆدا ناوه بۆقه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه .
-سایتى یه‌كگرتوو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست