کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگادارییەك لە گردەكەوە بۆقەڵاو منارە ژمارە (57) برادەران ئاگاداربكەنەوە (25)ى مانگ زەماوەند بكەن

Tuesday, 23/06/2009, 12:00


ئەمەى لە سەرەوە نووسراوە یادەوەرى ئەوەمان وەبیر دێنێتەوە كە گەلى كوردى چاو نەترس راپەرینى كرد دژى هەموو زوڵم و زۆرییەك كە بەرێز (كاك نەوشیروان) سەرپەرشتى ئەو راپەرینەى 1991 ى كرد و ئێستاش سەرپەرشتى (گۆران)ى (2009) دەكات دژى گەندەڵى و دەبێت ئەوەشمان لەبەر چاوبێت كە ئێمەى كوردو پێشمەرگەى دێرین دەتوانین ئەو گۆران كارییانە بەدى بهێنین شارەكەى شێخى نەمرو شارى هۆلاكۆ بەزێن چۆن ناتوانن ئێستا گەندەڵى ببەزێنن ، جەماوەرى خۆشەویست ئەى ئازادى خوازان رۆشنبیران مەسئولێكى حزبیم پێ بڵێن كە لەناو پارتى و یەكێتى دا بێت و سامان و داراییەكى باشى نەبێت ئەو سەرۆك حكومەت و وەزیرانە كامیان كۆمپانیاو كارگەى گەورەو زەخمى نییە تكاتان لێ ئەكەم ئەى خەڵكى گەرمیانە رەشپۆشەكەم ئێوەى دلێر لولەى دەبابەى بەعستان دەكرد بەبۆرى زێراب ئێستا دەستەو ستان دامەنیشن بەرەو سندوقى دەنگدان وەرێ كەون ئەو گەندەڵانە وەدەرنێن لە گەرمیاندا تكا لەهەموو جەماوەرى كوردستان دەكەم متمانە مەدەن بەو دزو جاش و خائینانە تڕۆو ریسوایان بكەن سەرشۆریان كەن .







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە