ئەى سەرۆك من ناناسى منى دنیا پەى ئەكەم بە پێ خاوسى منێ بەسكێ تێر بەسەدیش برسى ئەى سەرۆك پۆشتەو پەرداخ لەكەس ناپرسى وا نەزانى كەمنت ئەوێ لەسەر پەنجەى پێ بۆت ڕِِاوەستاوم داواكانت یەك یەك ئەخەمە سەرجاوم یان گێل یا خەڵەفاوم زۆرم توڕەكەى هیجم پێنەكرێ ئەبم بە مۆمێ بۆ نیشتمانم واداگیرساوم ڕێگایان...
هە ندێك حیكایەتى مێش دەكەن تێناگەم ئەوانەى لەگەڵ مێژوو دا ژیاون زیاتر یان لە بیر یان ئەوانەى ئەیگێڕنەوە درێژ دادڕى و خۆ بەسەر خەڵكەوە بە پرۆفیسۆر زانین بەسە خەڵك بە گێل یان وابزانى تەنها خۆمان ڕۆشنبیرین ئیتر تاكەكان بیر ناكەنەوە شتى وا نییە من پێم باشە ئەو كەسانەىلە درەوەى بیر ە كەدان نازانن لە ناوەوە...
وەتەن ئیتر بەندى خەیاڵ نابمەوە ڕابردوى خۆم بیر ئەبەمەوە قەت بۆ داهاتوو بیر ناكەمەوە بیر و خەیاڵ چەواشەم ئەكەن هەر ئەمەندەبوو بیرى تەسكى من هەمیشە نەزۆك بە مەرام ناگەن هەموو لاوى خۆم ئەچەو سانەوە گنڵَم ئەدا نە حەسامەوە ئە بێ بە شەڕم لە گەڵ نێرگسا خۆم لە خاچ ئەدەم هەروەكو عیسا ئاگرى نەورۆز ئەكوژێنمەوە...
ئەمەى سەرەوە دروشمى مامۆستایانى بەئەمەكى شارەكەمە كاتێك ڕژێمى بەعسمان بەهێزو بازوى مامۆستایان و هەموو چین توێژێكى گەلەوە ڕاماڵى ئەویش لە بەرامبەردا ئیدارەى خۆى لە سنورەكەدا كێشایەوە بڕیارى دا ئەو ناوچانەى لە ژێر دەسەڵاتى خۆیدا نین موچەیان پێنەدرێ تا نەگڕێنەوە ژێر دەسەڵاتى خۆى بۆیە زۆربە ى فەرمان بەر...
شەوێك تاریك و تون خەماوى خەیاڵاوى بۆ ئاسمانم ئەڕوانى چاوم لەسەر ئەستێرە بوو ئەستێرەى ڕۆح ئەستێرەى گیان كێشان زۆر جار ئەستێرە ئەبن بە نیشان ئەستێرەى هات و نەهات ئەستێرەى بە درەوشە بەڕوناكى ئەم ئەهاتوو ئەو ئەچوو شەو تاریك و توون هەر من و ئەستێرە بوین بۆیەك ئەدواین لە بۆ غوربەت لە بۆ نەهامەتى هێدى هێدى...
پەپولەیەك هەواڵم بۆدێنێ هەواڵێكى خۆش ناسك بەشێوەى باڵەكانى نەرم هێواش ئەچرپێنێ ناسك ناسك هەرئێستا هەواڵى تازەو گەرم بەگوێما ئەدركێنێ هەواڵى خونچە هەواڵى باخچە لەگەڵ باڵەكانى ئەمبا هێواش هێواش بەرەو دنیا بەرەو ژیان سوارى پەڕى باڵى ئەبم بۆ ڕابردوو بۆ یادگارى بۆ نزارەكان گەڕانەوە لە سەر باڵى بۆ مناڵى...
فاروق ڕفیق دەڵێت ئەنفال لە دواوە مان نیە لە پێشمانە وەیە،من ئەڵێم ئەنفال بەردەوامە دەستى پێكردەوەو تەواو نەبوە لە بەرئە وەى مەبەستى ئەنفال وێران و خاپور كردنى (5000) دێ بووە ئێمەش بەردەوامیمان داوە بە ئەنفال بە دروست نەكردنە وەو ئاوەدان نەكردنەوەى ئەو گوندانە. وەك لە خەیاڵى شۆڕش گێڕندا بوو ئە بوایە بە...
نامەوێ مێژوو بگێڕمەوە زۆر بۆ دواوە بگەڕێمەوە هێندە ئەڵێم وڵات بە درۆ دروست نابێت هەموو شتێك هەر درۆ لەسەر دەریاى درۆ كانتان نەمان توانى مەلە بكەین لە سەر شاخى درۆكانتان ئاسۆ مان بەدى نەكرد هەرچى وتان ئێمە كردمان بەرەو ڕوى فاشستى بەغداد بوینەوەو دەریا یەك خوێنماندا ملمان بۆ پەتى سێدارە بە ئەى ڕەقیبەوە...
من ئەنفالم پیرم مناڵم من ئەنفالم پیرم مناڵم كەنەفتم گەنجم هەرزەكاڵم بێوەژنم پیرێژنم من ئەنفالم لورەم لورەى هاوار بوو خواش گوێى كەڕبوو كەس هاوارى نەئەبیستم لەزۆر دەرگام دا كەس نیگرت دەستم هاوار هاوار فیغانوو نزا كەس بەكەس بوو نە ئەبیسرا قریشكەم قریشكەى هەور بوو بریسكەو گڕى هەڵە ئە سان لەتاریكاى...
منم سۆران سۆرانى مامە حەمە من كوڕى زەمبورم كوڕى كورەى بابە گوڕگوڕ كوڕى كەركوكى ڕەش پۆش كوڕى كڵپەو ئاگر سەد جارى تر شەهید بم لە ناو خوێنا بتلێمەوە هەر دێمەوە قەڵەمى تیژم لە چاوتانا دادێ نمەوە ئاسۆم ڕون بوو ڕۆژم ڕوناكتر ئەمزانى ئەبمە ئاڵاى قەڵەم هاتابێ ئەشنێمەوە سەرم بەرزە ناتوێمەوە ئارەقى شەرمەزارى...