منم سۆران..سۆرانى مامە حەمە
Wednesday, 02/09/2009, 12:00
منم سۆران
سۆرانى مامە حەمە
من كوڕى زەمبورم
كوڕى كورەى بابە گوڕگوڕ
كوڕى كەركوكى ڕەش پۆش
كوڕى كڵپەو ئاگر
سەد جارى تر شەهید بم
لە ناو خوێنا بتلێمەوە
هەر دێمەوە
قەڵەمى تیژم
لە چاوتانا
دادێ نمەوە
ئاسۆم ڕون بوو
ڕۆژم ڕوناكتر
ئەمزانى
ئەبمە ئاڵاى قەڵەم
هاتابێ ئەشنێمەوە
سەرم بەرزە
ناتوێمەوە
ئارەقى شەرمەزارى
بۆ بكوژانم ئەهنمەوە
هەردێمەوە
بەهەموو گڕو تینمەوە
بەگژتانا
ئەچمەوە
ئەم جارەیان
بەخوێنى خۆم ئەنوسمەوە
شەهیدم سەرم بەرزە
پێڵاوەكانم بەسەر سەرتانەوە
ئەبینمەوە
ئەمڕۆ لەگەڵ
شەهیدانا كۆبوینەوە
بەكۆى دەنگ
وتمان
دێینەوە
بەتف و نەحلەت
سەرو چاوتان ئەشۆینەوە
ئێوە ڕسوا
ئێمە وا لە ئاسمانا
ئەستێرەین و
ئەدرەو شێینەوە
نەرویج
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست