کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەنفال بەردەوامە........

Wednesday, 09/09/2009, 12:00


فاروق ڕفیق دەڵێت ئەنفال لە دواوە مان نیە لە پێشمانە وەیە،من ئەڵێم ئەنفال بەردەوامە دەستى پێكردەوەو تەواو نەبوە لە بەرئە وەى مەبەستى ئەنفال وێران و خاپور كردنى (5000) دێ بووە ئێمەش بەردەوامیمان داوە بە ئەنفال بە دروست نەكردنە وەو ئاوەدان نەكردنەوەى ئەو گوندانە.
وەك لە خەیاڵى شۆڕش گێڕندا بوو ئە بوایە بە جوانترین شێوەو دیزاین. بە گژ ئەو سیاسەتى ئەنفال و خاپوركردنەدا بچوینایەتەوە ئەبوایە هەموو گوندێك گوندى ئەڵمانی و بەریتانى بونایە وەك لە سلێمانی و هەولێر هەیە وە هەموو شاریە كان بە ئاواتى خزمێكى لادەى بونایە تا ڕۆژى زستان بەدیمەنى بارانا ویو شەڕە بەفرى سزتان یان هاوین و بەهار لەناو باخى هەنار و هەرمێ بە یەكتر شاد بونایە.وەباسى ئەوە ناكەم ئێمە چى سەروەتێكى زۆرى كشتوكاڵى و ئاژەڵیمان لەكیس چووە بە هۆى بەردەوامى ئەنفالەوە بۆیە دەڵێم ئەنفال بەردەوامە . هەتا گەندەڵان قوتى هوتیوانى ئەنفال بخۆن  چاو ببڕنە بودجە(ئەنفال) بەردەوامە ئەو خەوخەیاڵانەى ئێمە هەمان بوو بۆ شار و گوندەكان بە پێچەوانەوە هیچیمان نەكرد ئەنفال كراوەكان بەرخەكانیان لەپاش جێما ئێمە بەدەمى گورگەوە ڕزگارمان كردوو بەڵام سفرەى خۆمان پێ ڕزانەوە كەچى نوخبە سییاسیە كان بەبێ ئەوەى سەرو بۆریان بۆ وشەى ڕزكارى كوردستان زیاد كردبێ بەبێ ئەوەى هیچ شتێك گۆڕابێت وەك ئەڵن هەر ئەوەمان یارى زۆر بیرم ئەكردەوە كەڕۆژێك فلیم كارتۆنى بوكوڵەكان بەكوردى قسەمان بۆ بكەن ئاواتەكەم هاتە دى تەنانەت سەرۆكەكانیش بون بە كورد بەڵام هێندەى بوكوڵە بە كوردى دواوەكانیش هەوڵیان  نەدا دڵمان خۆش بكەن بۆیە ئەڵم ئەنفال بەردەوامە ئەگەر ئەڵێن ئەنفال بەردەوام نیە بۆچى ژنان ى شارەكەم هەردەم ڕش پۆشن ئەى بوكەڵەكان هەردەم  هاواریان نەدەكرد كەركوك دڵى كوردستانە ووە قودسى كوردستانە و شەڕ لەسەر زەمار و شەنگار دەكەین كەچى هئێخەى خۆمانیان گرتوەو جۆگەلەى خوێنیان دروست كرد هێندەى نەمابوو وەك ئەفسانەكان بە كەلە سەرى لا وانى وڵاتە كەم تەلار دروست كەن (شەڕى ناوخۆ) بەڵام ئەوەى زوحاكیش هور وەكوئەوەى ئەمان وا بووە ئەفسانەكە بەوجۆرە باسیى ئە كات ئەگینا لە شەڕى ناوخۆى ئەم دوو دۆستەدا (7000) شەهید و هەزارەها ئاوارەو هەزارە ها مناڵى بێ ناز كەوتوى بێ قوتابخانەو هەزارەها پیرێژ نى بێ خزمەت لە ئاسەوارى ئەنفالى خۆماڵین مێژوو ئەڕوات و ئەنفال بەردەوامە پێمناڵێن چى گۆڕاوە  ڕەنگە منەتى چوار زانكۆ و چەند قوتابخانە یەك و چەند جادەیەك بكەن بەسەرماندا ئەو جادانەى كە مەسولە كان نا پرسن ئایا بە پارە دروست كراوە یان خێرمان پێكراوە چونكە ئەگەر كەسێك بەچاو و دڵ سەیرى ئەم پڕۆژانە بكات بێ سێ و دوو ئەزانێ لە هەزارا یەكى تیا سەرف نەكراوە ئەوى ترى حەپەلوش كراوە بەڵام هەموو یان چاو پۆشى لە یەكترى دەكەن كەواتە ئەنفال بەردەوامە تا شۆرش گێراِنى دوێنێ دز و چەتەى ئەمڕۆ بن بۆیە من ئەڵێم كابرا ڕاست ئەكات كە ئەڵێت بێ ویژدانیە كە ئەڵێن هیچ نە كراوە ڕاستە بێ ویژدانیە ئەگەر هیچ نەكراوە ئەم هەموو دزییە لەكوێ كراوە خۆنابێت بودجە كەش وەك و گومرگى ئیبراهیم خەلیل هەر بە پیكاپ بدز رێ َو قەڵەمێكى ڕەش بەجادەو بانەكانە نە هاتبێ  بۆیە ئەڵم ئەنفال بەردەوامە
نەرویج

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە