کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەتەن

Sunday, 27/09/2009, 12:00


وەتەن





ئیتر بەندى خەیاڵ نابمەوە
ڕابردوى خۆم بیر ئەبەمەوە
قەت بۆ داهاتوو بیر ناكەمەوە
بیر و خەیاڵ چەواشەم ئەكەن
هەر ئەمەندەبوو بیرى تەسكى من
هەمیشە نەزۆك بە مەرام ناگەن
هەموو لاوى خۆم ئەچەو سانەوە
گنڵَم ئەدا نە حەسامەوە
ئە بێ بە شەڕم لە گەڵ نێرگسا
خۆم لە خاچ ئەدەم
هەروەكو عیسا
ئاگرى نەورۆز ئەكوژێنمەوە
شەقەى باڵ ئەدەم
بۆ دنیاى دورتر
لە شاخ و بەڕوو
لە كەو و كۆتر
نابمە هاوڕێى كەس
خۆم ئەهاومە ناو بەندى قەفەس
دورى كوردستان هەڵەبژێرمەوە
هەڵقرچاو ئەبم لەدورە وڵات
بەئاهى وەتەن هەر ئەتلێمەوە
ئەوەى بە خەیاڵ دروستمان ئەكرد
بیناى وڵاتى هەزار قات ئەكرد
بەخەو خەیاڵ ئەچوینە ئاسمان
ئەستێرەما ن بۆ ملى نیشتمان ئەهۆنییە وە
ئاڵتون و زێڕى
دنیامان هانى
شاخ و كێومان ئەڕازانەوە
كوردستانمان ئەنوسى بە ئاسمانەوە
تەیرى گول نابم بۆ دارى ژەقنەبوت
ئەگەر وابكەن نیشتمان ئەبێ بە تابون
ئەو ئەسپە لابەن قێزم دێتەوە
شانازى بكەن بە چوار پێتەوە
نەرویج

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە