کابینەی حەوتەم و ئەکتەرەکانی .........
Saturday, 05/05/2012, 12:00
ماوەیەک لەوەو پێش لە سایتی کوردستان پۆستی بووێردا نووسینێکی زۆر بەماناو پڕ بە پێستی ئەم دوو زاتەم بەرچاو کەوت لە ژێر ناوی دزەکانی سەر ئەرزوو بن ئەرز ، بۆ خۆم زۆر دەمێکە خولیای ئەوەم کە گەندەڵیەکانی ئەم دوو مافیایە بگاتە هەموو سایتەکان و ڕۆژنامەکان . بۆ بەردەوام بوونی کارەکانی کابینەی حەوتەم و پاراستنی نهێنی گەندەڵیەکان کۆدەکەی لای ئاشتی هەورامی و هێرش موحەرەمە ، دیارە ئەمە لای پارتی زیاتر مەبەستە تا یەکیتی ، کەیسی نەووت ئەوە ئاشکرایە کە کە وەزیری بێ وەزارەت تەنها لە جانتاکەی ئاشتی هەورامیە و لای هەمووشمان ئاشکرایە کە داهاتەکەی بۆ کام کۆنتۆ دەروات و ئەوەتە ئێستا لەبەر دەسکەوتەکان کە پارتی زیاتر سودمەندە و مالیکی شەڕی داهاتیان لەگەڵ ئەکات مەسعود بەرزانی دەیەوێ ساڵی ١٩٧٤ دوبارەبکاتەوەو جارێکی کە کورد دووچاری شەڕوو ماڵوێرانی بکات. لەبەرامبەریشدا لەبەر لاواز بوونی یەکیتی و بەستنەوەی بە پەیمانی ستراتیژی یەکیتی دووچاری بێهەڵوێست کردووە بەرامبەر بەم پرسە نەتەوەییەو دیاردەی هەڵویست بە ئاشکرا لە ناو کادیرەکانی یەکێتیدا زۆر ڕوون و ئاشکرایە ، بۆ زیاتر ڕونکردنەوەی ئەم بابەتە و تێوەگلانی هێرش موحەرەم لە دابەشکردنی زەویو زارێکی زۆردا بەسەر سەرانی بەرزانیەکان و کۆمپانیا سێبەرەکان لە هەولێروو دهۆکدا ، پارتی توانی کە هێرش زیاتر نزیک بکەنەوە لە خۆیان لە یەکێتی دور خەنەوە بەرامبەر بەوەی کە لە کابینەی حەوتەمدا هەمان پۆستی بدرێتێ وەزیاتر ملکەچی ماڵی بەرزانی بیت ، هەروەک فازیل میرانی لە دانیشتنیکی تایبەتیدا لە دیوەخانەکەی خۆی وتویەتی ئێمە وەک قایمقامەکەی سلیمانی نایکوژین بەڵکو سەرۆک ژیانی دەپارێزیت و مالەکەشی دەهێنینە نزیک سەری ڕەش . ماوەیەکە لەناو مەکتەبی سیاسی یەکیتی ئەم باسە لەئارادایە و بەڵام کەس هیچتوانایەکی نیە و هەروەک چۆن لەسەر بریاری پارتی وەزیری دارایش مایەوە کە ئەمە خواستی بایز تالەبانی نەبوو بۆ وەرگرتنی پۆستی کابینەی تازە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست