کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناسری ره‌زازی بانێکه‌و دووسه‌د هه‌وا

Thursday, 22/07/2010, 12:00


بابه‌تێکم خوێنده‌وه‌ له‌سه‌ر ناسر ره‌زازی که‌ گه‌نجێک نوسیویه‌ ده‌لێت خۆزگه‌ ده‌سال له‌مه‌و به‌ر مردبای.کاک هێمن کاک ناسر پێش 10سا ڵیش له‌مه‌وبه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌بووه‌که‌ هه‌یه‌ که‌ یستا تۆ بینیوته‌ به‌لام ئه‌و کاته‌ وا له‌ نزیکه‌وه‌ نه‌بووه‌ بۆیه‌ باشتان نه‌ناسیوه‌،ئه‌و گه‌نجه‌ به‌ناوی هێمن ،هه‌ندێ ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی ناسر کردوه‌.که‌ چۆن به‌دووی ئیبراهیم تاتلیسازی زۆله‌ کورد که‌وتبوو بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی له‌گه‌ل بگرێت.من به‌و گه‌نجه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌لێم که‌ وا پێ ده‌چێت هه‌موو ئه‌و خه‌لکه‌ توش نه‌خۆشی بیر جوونه‌وه‌ بوون کێچ ئه‌که‌ن به‌ فیل فیلیش به‌ کێچ.
بۆ به‌رچاو روونی کاک هێمنو ئه‌وانی تر .
1.ناسر هه‌ر چه‌ند سالێک له‌مه‌وبه‌ر له‌ کۆنگره‌ی پارتی داوای لێکردن که‌ به‌شداری بکاتن وه‌ به‌ حوسنو ره‌زای خۆی بووه‌ ئه‌ندام فه‌خریو به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا جامانه‌یه‌کی سووریسی کرده‌ ملی هه‌ندێ پولی مفتی وه‌رگرتوو گه‌راوه‌ ئه‌وروپا
زۆری پێ نه‌چوو له‌ رادیوی ئه‌مه‌ریکا به‌شی کوردی که‌وته‌ په‌سیمان بوونه‌وه‌و قسه‌کردن به‌ پارتی به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستا به‌ هه‌زار واسیته‌و ده‌ست ماچ کردن له‌ رێگه‌ی مه‌رزیه‌ی ژنیه‌وه‌ دووباره‌ گه‌رایه‌وه‌ و ئه‌و جاره‌ش داوای لێ بووردنی کرد.
2.ناسر نزیکه‌ی 20ساله‌ جنێو ده‌دات به‌و گۆرانی بێژانه‌ی ده‌چنه‌ تورکیا گۆرانی تۆمار ده‌که‌ن 3سال پێش ئێستا به‌پاره‌ی دزراوی ئه‌و میلله‌ته‌ چووه‌ تورکیاو دوا به‌رهه‌می که‌ به‌ فاشیلترین به‌رهه‌م نازه‌د کرا له‌وێنده‌ر تۆمار کرد.
3.بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌چیت ناسر له‌ که‌ناله‌کانه‌وه‌ دژ به‌ ئیبراهیم تاتلیسازو ئه‌و گۆرانی بێژانه‌ی باکوری کوردوستان که‌ گۆرانی کوردیان کردۆته‌ تورکی خزمه‌تی که‌لجه‌ری تورکی پێ ده‌که‌ن.به‌لان بۆ خۆی هه‌ر بیستی ئیبراهیم له‌ هه‌ولێره‌ سه‌د که‌سی کرده‌ واسیته‌ بۆ گه‌یستن به‌ ئیبراهیم،
ئه‌مه‌ وامان بۆ ده‌ر ده‌خات له‌مه‌ به‌دوا ناسر ره‌خنه‌و قسه‌ی به‌ هه‌ر که‌ س گووت وا دیاره‌ ته‌نها ئیره‌یه‌و هیجی تر
له‌ کاتێکتدا بابه‌ته‌که‌ی کاک شوان ئه‌حمه‌دم خوێنده‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌لی سه‌رده‌م ،که‌ شێرکۆ بێکه‌س 3 عه‌رزه‌ی وه‌رگرتوه‌،پێکه‌نینم به‌ عه‌قلی ئه‌و رۆسنبیرانه‌ هات ناسری ره‌زازی له‌ جااتی عه‌رزه‌ 3خانووی وه‌رگرتوه‌ 2کۆشکیان له‌ هاوینه‌ هه‌واری دووکان ئه‌ی دیکه‌شیان له‌ سلێیمانی جگه‌ له‌وه‌ی کارخانه‌یه‌کی مامرو جوجگ هه‌یه‌،که‌ نیوه‌ی خه‌لکی کوردوستان به‌و مریسکو جوجگانه‌ نه‌خۆس که‌وتوون که‌ به‌ پێی ستاندارده‌کانی جیهان گه‌لیک نه‌خۆشی بلاو ده‌که‌نه‌وه‌ ئه‌فلۆنزای بالنده‌ دیارترینیانه،ئه‌گه‌ر راست بێژ بین شێرکۆ بێکه‌س به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ل ناسر‌
4. با کورد واته‌نی مرۆڤ قسه‌یه‌ک بۆ دزیش بکات .ئایا ئه‌و ده‌فته‌ره‌ دۆلارانه‌ی ناسر له‌ شه‌وه‌ سوره‌کانی به‌رپرساندا وه‌ری ده‌گریت لوقمه‌ی ده‌می هه‌ژاران نیه‌؟
5.له‌کاتێکدا هه‌موو خه‌لکی کوردوستان دادوو بێدادیان بوو له‌ده‌ستی گه‌نده‌لی ئه‌و دوو حیزبه‌ پارتیو یه‌کیتی که‌له‌هه‌لبژاردندا به‌لیستی کوردوستانی به‌شداهریان کرد.ناسر له‌ که‌نالی کوردساته‌وه‌ هاواری ده‌کرد ده‌نگ بده‌ن به‌لیستی کوردوستانی ،ئائه‌مانه‌ن گۆرانی بێژی خه‌لک؟یا ئه‌مانه‌ ن 20ساله‌ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌نی تایبه‌ت به‌ خۆیان خه‌ریکی دژایه‌تی کردنن به‌ هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ی که‌ 20ساله‌ زۆلمیان لی ده‌کرێت..ده‌رباره‌ی شتی تایبه‌تیو شه‌خسی ئه‌وه‌ باله‌ولاوه‌ بوه‌ستێت بۆ کاتێکی تر به‌هیوام وه‌لام بداته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ژێر به‌ره‌ی بخه‌مه‌ سه‌ربه‌ڕه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە